واڵ ستریت جۆرناڵ: بە پێی ئیسرائیل لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شەڕەکە کۆتایی دێت
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ (WSJ)، ئیدارەی ئیسرائیل ئامانجی ئەوەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی لە دژی ئێران کۆتایی پێبهێنێت.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ (WSJ)، ئیدارەی ئیسرائیل ئامانجی ئەوەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی لە دژی ئێران کۆتایی پێبهێنێت.
بەپێی هەواڵەکە، ئەم پلانە دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران زیاتر ئاشکرا بوو.
لە بەرانبەر چەند شوێنێکی سەربازییدا کە لە لیستی ئامانجەکانی ئیسرائیلدا بوو، هێرش ئەنجامدرا، بەڵام دۆخی شەڕ بە کاردانەوەکانی ئێران دەردەکەوێت. ئەمریکا بە هاوپەیمانە عەرەبەکانی ڕاگەیاندوە کە ئیسرائیل دەیەوێت کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت و ئەم ڕێککەوتنە دەگەیەنێتە ئێران.
بەڵام ئێران ڕایگەیاندووە، تاوەکو وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی لە شارەکانی فۆردۆ، ناتناز و ئەسفەهان نەداتەوە، کۆتایی بە شەڕەکە ناهێنێت.
سەرچاوە ئیسرائیلییەکان ئاماژەیان بەوەداوە کە دوای هێرشەکانی ئەمریکا دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، هیوادارن ئێران دەست بە دانوستانەکان بکات و کۆتایی بە بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆم بهێنێت.
هەروەها ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشداوە کە ئامادەیە هێرشی ئاسمانی نوێ بکاتە سەر ئێران ئەگەر دەست بکاتەوە بە بونیاتنانەوەی ژێرخانی ئەتۆمی. سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، ئەوا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دەستپێدەکاتەوە و گوتی: "ئەگەر هێرش بکەن، هێرش دەکەین."