جیهان
دوایین ھەواڵ
-
سەبارەت بە هێرشی ئێران بۆ سەر خەڵکی سڤیل سەردانی دادگای سزای نێونەتەوەیی کرا
کۆمەڵەی "Femme Azadî"ی فەرەنسی بۆ لێپرسینەوە لە هێرشی سەر خەڵی سڤیلی ئێران، سەردانی دادگای سزای نێونەتەوەیی (UCM) کرد. -
کۆنفڕانسێک لەبارەی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە کۆڵن ساز دەکرێت
لەیادی یەکەم ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی و دەستپێکردنی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی کۆنفڕانسێکی دوو رۆژە لەلایەن پلاتفۆرمی دیموکراتیکی ئێران، لە کۆڵنی ئەڵمانیا ساز دەکرێت. -
'ژن، ژیان، ئازادی' بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ساخارۆڤ کاندید کرا
ژینا ئەمینی، ئەو کچە کوردەی ساڵی رابردوو لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی تارانەوە بە ئەشکەنجە کوژرا و هەروەها جوڵانەوەی 'ژن، ژیان، ئازادی' بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ساخارۆڤ کاندید کران، کە بەرزترین خەڵاتی یەکێتی ئەوروپایە لە بواری مافەکانی مرۆڤدا. -
چالاکی ئێشکگری ئازادی لەگەڵ گرووپێک لە سویدەوە بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری، کە لە پێناو ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا دەستیپێکرد، لە هەفتەی ٥٨٧ لەگەڵ گروپپێک لە سویدەوە بەردەوامە. -
کوردانی ڕوسیا هێرشەکانی سەر کەنەکە و فڕۆکەخانەی عەربەتیان شەرمەزار کرد
ڕێکخراوە کوردییەکان لە ڕوسیا، هێرشی هێزەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر نوێنەرایەتی کەنەکە لە باشووری کوردستان، ھەروەھا ھێرشی سەر فڕۆکەخانەی عەربەتیان شەرمەزار کرد. -
کوردستانیان لە سویسرا ڕوو لە گۆڕەپانەکان دەکەن
بۆ بەدەمەوە چوونی بانگەوازی بەپەلەی کەجەدەکە-ئە، کوردستانیان لە سویسرا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕوو لە گۆڕەپانەکان دەکەن. -
فەد-کورد بانگەوازێکی لە دژی خیانەت ڕاگەیاند
فەد-کورد ڕایگەیاند، بنەماڵەی بارزانی لە نوێنەرایەتی یەکێتی نەتەوەیی کورد نیگەرانە. ھاوکات داوای لە گەل کرد دەنگیان لە دژی جینۆساید و خیانەت بەرز بکەنەوە. -
کەجەئێ-ئە هێرشەکانی سەر شەنگالی شەرمەزار کرد
دەستەی بەڕێووەبەریی کۆمەڵگەی ئێزدی لە ئەوروپا (کەجەئێ-ئە) هێرشی ئاسمانی کە لە ١٧ی ئەیلولدا لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە ئەنجامدرابوو شەرمەزار کرد و داوای کرد پشتیوانی لە شەنگال بکرێت. -
١٠٣ فڕۆکەی جەنگی چین لە دەوروبەری تایوانن
کاربەدەستانی تایوان رایانگەیاند کە لە دەوروبەری دوورگەکەیان لە ٢٤ی کاتژمێری رابردوودا ١٠٣ فڕۆکەی جەنگی چین و ٩ کەشتی جەنگییان دەستنیشان کردووە. -
ئینستیتیوتی کوردی سویسرا پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی ئۆزمەن بڵاوکردەوە
هاوسەرۆکایەتی ئینستیتیوتی کوردی سویسرا، بە هۆی کۆچی دوایی فەوزی ئۆزمەن، سەرۆکی ئینستیتیوتی کوردی ئەڵمانیا پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە. -
دروشمی 'ژن، ژیان ئازادی' شەقامەکانی برۆکسلی ھەژاند
بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی'، لە شاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، هەزاران کەس روویان لە شەقامەکان کرد و سڵاویان لەو شۆڕشە کرد. -
بەریتانیا بەهۆی ژینا ئەمینییەوە سزا بەسەر بەرپرسانی ئێران دەسەپێنێت
پێش ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی، بەریتانیا سزا بەسەر بەرپرسانی ئێراندا دەسەپێنێت، لەنێویاندا وەزیری چاند و سەرۆک شارەوانی تاران. -
بەهۆی لافاوەکەی لیبیا زیاتر لە ١١ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە
مانگی سووری لیبیا ڕایگەیاند، بە هۆی لافاوەکەی شاری دەرنە، ١١ هەزار و ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠ هەزار کەسیش بێسەروشوێنن. -
تەرمی هونەرمەند بەیتۆجان لە ستۆکهۆڵم بەخاکسپێردرا
تەرمی هونەرمەندی کورد، بەیتۆجان، کە ڕۆژی ١٢ی ئەیلول بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد، لە شاری ستۆکهۆڵمی سوید بەخاکسپێردرا. -
ئێشکگری ئازادی لەگەڵ گرووپێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری کە لە پێناو ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت، لە هەفتەی ٥٨٦دا لەگەڵ گرووپێک لە ئەندامانی پژاک بەردەوامە. -
لە کەتەلۆنیا کتێبێک لەبارەی تێکۆشانی ژنانی کورد ناسێندرا
لە شارۆچکەی لا سیو دی ئورگێڵ لە چیاکانی پرنیسی کەتەلۆنیا، لەلایەن کۆمیتەی ژنۆلۆژی کەتەلۆنیاوە کتێبێک لەسەر تێکۆشانی ژنانی کورد ناسێندرا. -
یانزەی سێپتێمبەر سەرەتایەک بۆ جەنگ و کاولکاری درێژخایەن
یانزەی سێپتێمبەر، وشەیەک کە لە ناوەڕۆکدا هەڵگری مێژوویی جەنگێکی بیست ساڵە و مردن و برینداربوون و ئاوارەبوونی هەزاران کەس و وێرانبوونی زۆر شوێن و لە چەندین وڵاتی جیاواز. -
لە لیبیا بە هۆی لافاوەوە لانیکەم ٢ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە
لە لیبیا بەهۆی لافاوەوە لانیکەم ٢ هەزار کەس ژیانیان لەدەستدا و لە نێوان پێنج بۆ شەش هەزار کەسیش بێ سەروشوێنن. -
لە لیبیا لافاو ڕوویدا، لانی کەم ١٥٠ کەس گیانی لەدەستدا
لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا بەهۆی بارانی بەخوڕ لافاو ڕوویدا، لانی کەم ١٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا. -
لە فەڕەنسا ڕێپێوانی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ' بەڕێوەچوو
لە شاری بۆردۆی فەڕەنسا ڕێپێوانێک بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو و تێیدا دروشمی "گۆشەگیری تێکدەشکێنین و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین" وترایەوە. -
ژمارەی گیان لەدەستدانی بوومەلەرزەکەی مەغریب بۆ زیاتر لە دوو هەزار کەس بەرزبووەوە
ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی شەوی هەینی وڵاتی مەغریب لە ھەڵکشاندایە و بە پێی دوایین ئامارەکان زیاتر لە دوو هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە. -
لە لەندەن مەراسیمێک بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان سازکرا
بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە لەندەن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کوردعەبدوڵا ئۆجالان مەراسیمێکی سازکرد. -
لە ئێران دیسان چەند کەسێک دەستگیرکران
بەپێی زانیارییەکان، پێش یەکەمین ساڵڕۆژی مردنی ژینا ئەمینی کە بە دەستی پۆلیسی ئەخلاق لە تاران کوژرا، خەڵکێکی زۆر دەستگیرکراون. -
لە لەندەن گەنجان لە پێناو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکیان ئەنجامدا
گەنجان لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، چالاکییەکیان بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدا. -
ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی مەغریب لە بەرزبوونەوەدایە.. ٦٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە
ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی مەغریب کە بە گوڕی ٧ پلەى ڕێختەر زۆربەی شارەکانی ئەو وڵاتەی ھەژاند لە بەرزبوونەوەدایە و بە پێی دوایین ئامارەکان ٦٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.