ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی مەغریب لە بەرزبوونەوەدایە.. ٦٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە

ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی مەغریب کە بە گوڕی ٧ پلەى ڕێختەر زۆربەی شارەکانی ئەو وڵاتەی ھەژاند لە بەرزبوونەوەدایە و بە پێی دوایین ئامارەکان ٦٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بە گوێرەی ئەو ئامارەی وەزارەتی ناوخۆی مەغریب بڵاویکردووەتەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی شەوی هەینی گیانیان لەدەستداوە، بۆ ٦٣٢ کەس بەرزبووەتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لانیکەم ٣٢٩ کەسیش بریندار بوون، کە باری تەندروستی ٥١ کەسیان ناجێگیرە و سەدان کەسیش بێسەروشوێنن.

شەوى ڕابردوو بوومەلەرزەیەکى بەهێز بە گوڕى ٧ پلەى ڕێختەر وڵاتى مەغریبى هەژاند و بەپێى میدیاکانى ئەو وڵاتە چەقى بوومەلەرزەکە پارێزگای حەوز بووە.

باس لەوەشکراوە، جگە لە زیانى گیانى بوومەلەرزەکە زیانێکى زۆرى مادىشی لێکەوتووەتەوە و هاوڵاتیان لەسەر شەقامەکان ماونەتەوە.

ژ.ن