جیهان
دوایین ھەواڵ
-
بە ڤیدیۆ.. لە شارەکانی ئەوروپا پیرۆزبایی جەژنی ژیانەوە کرا
کوردستانیان لە وڵاتانی فەرەنسا، سویسرا و ئەڵمانیا، بە ئەنجامدانی چالاکی و سازکردنی ئاهەنگ، یادی ٣٩یەمین ساڵی هەڵمەتی ١٥ی ئابیان بەرزڕاگرت. -
دی جەی ڤی بۆ ڕۆژنامەنووسان: تورکیا وڵاتێکی مەترسیدارە و سەردانی مەکەن
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی ئەڵمانیا رایگەیاند، تورکیا وڵاتێکی مەترسیدارە و داوای لە میدیاکاران و ڕۆژنامەنووسان کرد، گەشت بۆ ئەو وڵاتە نەکەن. ھاوکات دەستبەسەرکردنی گۆکای ئاکبولوت، پەلەمانتاری پارتی چەپی وڵاتەکەیشی ئیدانە کرد، کە لە تورکیا دەستگیر کرابوو. -
لە شاری کەمبریج ٣٩ یەمین ساڵڕۆژی ١٥ی ئاب پیرۆز کرا
بە دەست پێشخەری ئەنجومەنی کوردان لە بریتانیا بە بەشداری سەدان کوردستانی ٣٩ یەمین ساڵڕۆژی ١٥ ئاب وەک جێژنی ژیانەوەی گەلی کورد لە شاری کەمبریج پیرۆز کرا. -
لە شارەکانی سویسرا یادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب بەرزڕاگیرا
لە زۆرێک لە ناوەندەکانی وڵاتی سویسرا، بە جۆش و خرۆشەوە، پیرۆزبای ٣٩یەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب (تەباخ) کرا. -
لە کۆپنهاگن مەراسیمێک بۆ پیرۆزبایی جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئاب بەڕێوەچوو
کوردستانیان لە شاری کۆپنهاگنی دانیمارک کۆبوونەوە و لە مەراسیمێکدا پیرۆزبایی ١٥ی ئاب-یان کرد. لە ئاھەنگەکەدا ڕاگەیەندرا، "تێکۆشانی عەگید سەردەمی داگیرکەرانی تێکشکاند و بەو ڕۆحەوە دۆزی ئازادی کوردستان دەگەنە سەرکەوتن". -
لە ئەڵمانیا مەراسیمی پرسە بۆ گەریلا ئارگەش کۆچەر دانرا
لە شاری میونخی ئەڵمانیا، مەراسیمێکی پرسە و سەرەخۆشی بۆ گەریلا ئارگەش کۆچەر ساز کرا و ڕاگەیەندا، "پێویستە گەنجانی کورد لە پێناو ئازادیدا لە هەموو گۆڕەپانەکان، تێکۆشان گەشتر بکەن". -
لە میانمار کەشتییەکی کۆچبەران نقوم بوو، ١٧ کەس مردن
لە میانمار کەشتییەک کۆچبەرانی کەمینەی مسوڵمانی ڕۆهینگیای هەڵگرتبوو کە لەدەستی جیاکارییەکانی نێو وڵاتەکە هەڵدەهاتن، نقوم بوو. بەهۆیەوە، لانی کەم ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا. -
ئاماری قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەی هاوایی لە زیادبووندایە
ئاماری قوربانیانی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی هاوایی لە ھەڵکشاندایە و بە گوێرەی دوایین ئامارەکان، لانیکەم ۳۶ کەس گیانیان لەدەستداوە. ھەروەھا کەسانێکی زۆر ڕزگارکردنی گیانیان ناچاربوون بوون خۆیان ھەڵدەنە ناو زەریا. -
کتێبی ٢ ژنی سکۆتلەندی لەسەر شۆڕشی ڕۆژئاوا ناسێندرا
جێنی کیسدن و ناتایلا سزارێک لە سکۆتلەندا بە کۆبوونەوەیەک ئەو کتێبەیان ناساند کە لەسەر شۆڕشی ڕۆژئاوا نووسیویانە. هەروەها باسیان لە ئەزموونی خۆیان لە شۆڕشەکەدا کرد. -
مەراسیمێک بۆ مەحمود یڵماز بەڕێوەدەچێت
وەڵاتپارێزی کورد، مەحمود یڵماز کە لە کۆمەڵگای کوردی لە ئەڵمانیا خۆشەویست بوو و ساڵانێکی زۆر لە پێناو گەلی کورد تێکۆشانی کرد، کۆچی دوایی کرد. ئەمڕۆ مەراسیمێک بۆ یڵماز بەڕێوەدەچێت. -
مانگی تەمووزی ئەمساڵ گەرمترین مانگی دوو سەدەی ڕابردوو بووە
بە پێی ئامارەکانی ناوەندێکی کەشناسی ئەورووپی، لە سەدەی نۆزدەھەمەوە تا ئێستا، مانگی تەمووزی ئەمساڵ گەرمترین مانگ بووە. -
لە پاکستان بەهۆی ڕووداوی شەمەندەفەرەوە لانی کەم ١٥ کەس مردن و ٤٥ کەس بریندار بوون
لە باشووری پاکستان شەمەندەفەرێک لە ڕێڕەوی خۆی دەرچوو، بەهۆیەوە لانی کەم ١٥ کەس مردن و ٤٥ کەس بریندار بوون. -
حکومەتی عێراق بە پاساوی "ئەمنی" تەلەگرام قەدەغە دەکات
حکومەتی عێراق ڕایگەیاند بە هۆکاری پەیوەست بە "ئاسایشی نەتەوەیی" لە سەرتاسەری وڵاتەکە تەلەگرامی قەدەغە کردووە. گرووپەکانی پرۆپاگەندەی نزیک لە ئێران کە بەزۆری ئەم بەرنامەیە بەکاردەهێنن، ئەم ڕێکارەی حکومەتیان شەرمەزارکرد. -
بەهۆی بومەلەرزەکەی چینەوە لانی کەم ٢١ کەس بریندار بوون
سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٤ پلە ڕۆژهەڵاتی چینی هەژاند، زیاتر لە ١٥٠ خانوو و باڵەخانە ڕووخان و لانی کەم ٢١ کەس برینداربوون. -
دوو کەشتی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا نوقم بوون
ھێزی ئاسایشی کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، لە کەناراوەکانی دوورگەی لامپەدوسای، دوو کەشتی ھەڵگری کۆچبەران نوقم بوون. لە ئەنجامدا ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە، ٥٧ کەسیش ڕزگارکراون و زیاتر لە ٣٠ کەسیش بێسەروشوێنن. -
سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان زیندانی کرا
سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان عیمران خان گواسترایەوە بۆ زیندان. -
تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک لە میونخ شەرمەزار کرا
گەنجانی کورد لە شاری میونخی ئەڵمانیا سەکۆیەکیان دانا و تێیدا تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان شەرمەزار کرد و رایانگەیاند: "بە گەشتەکانتان بۆ تورکیا مەبنە لایەنگری شەڕ". -
بەشداربووانی چالاکی ٣ی ئاب لە کۆپنهاگن: دەبێت جینۆساید بەفەرمی بناسرێت
لە شاری کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک، بە بۆنەی ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژیی ٣ی ئابی ٢٠١٤، کە لە لایەن چەتەکانی داعش لە شەنگال ئەنجامدرا، چالاکییەک بەرێوەچوو. -
بەریتانیا جینۆسایدی ئێزدییەکانی بە فەرمی ناساند
لە نۆیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان بە دەستی چەتەکانی داعش، بەریتانیا بە فەرمی ئەو تاوانەی وەک 'جینۆساید' ناساند. -
بەهۆی لافاوەوە لە پەکین ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٧ کەسیش بێسەروشوێنن
لە ئەنجامی بارانی بەخوڕ لافاو پەکینی پایتەختی چین و ناوچەکانی دەوروبەری گرتووەتەوە و بەهۆیەوە ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٧ کەسیش بێ سەروشوێنن. -
داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکەی پاکستان ڕاگەیاند
داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوە خۆکوژییەکەی پاکستان ڕاگەیاند کە گردبوونەوەیەکی سیاسی لە باکوری ڕۆژئاوای پاکستان کردە ئامانج، هاوکات ژمارەی کوژراوەکان بەرزبوویەوە بۆ ٥٤ کەس. -
تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە پاکستان ٤٤ کوژراوی لێ کەوتەوە
لە باکوری ڕۆژئاوای پاکستان لە شاری پاختونخوا، تەقینەوەیەکی خۆکوژی گردبوونەوەیەکی سیاسی کردە ئامانج، لە ئەنجامدا ٤٤ کەس گیانیان لەدەستدا. -
کۆنفڕانسی بۆگۆتا لەپێناو ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بانگەوازی راگەیاند
کۆنفڕانسی 'وەستانەوە دژی سەرمایەداری' کە لە بۆگۆتای پایتەختی کۆلۆمبیا بەڕێوەچوو لەپێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی سیاسی لە سەرتاسەری جیهان بانگەوازی راگەیاند. -
له ئهڵمانیا یادی شههید چهكدار بۆتان و لهجوان مونزور بهرز ڕاگیرا
له شاری شتوتگارتی ئهڵمانیا یادی گهیلاكانی ههپهگه چهكدار بۆتان و لهجوان مونزور، كه ساڵی ٢٠١٦ له هێرشێكی سوپای توركی داگیركهر شههید بوون، بهرز ڕاگیرا. -
لە ڕۆژئاوای ڕوسیا ٨ کەس مردن و ٢٧ کەس بریندار بوون
بەهۆی ئەو زریانەی دای لە کەمپێک لە ڕۆژئاوای ڕوسیا، ٨ کەس مردن و نزیکەی ٣٠ کەس بریندار بوون.