جیهان
دوایین ھەواڵ
-
خەڵاتی نۆبلی کیمیا بەبەشی کۆانتۆم بەخشرا
خەڵاتی کیمیای نۆبلی ئەمساڵ بە سێ لێکوڵێنەری ئەمریکی پێشکەشکرا بە هۆی دۆزینەوە و دروستکردنی خاڵە کوانتۆمییەکان. -
لە میانەی یارییەکەی چامپیۆنزلیگدا وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرا
لە میانەی یارییەکەی مانچستەر یونایتد و گەلاتەسارای کە لە ئینگلتەرا ئەنجامدرا، وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان بەرزکرانەوە. -
لە ڤەنەدیکا پاسێک لە پرد وەرگەراو، بەلایەنی کەمەوە ٢١ کەس گیانیان لەدەست داوە
لە شاری بەناوبانگی ئیتالیا ڤەنەدیکا پاسێکی گەشتیاران لە پردەکە کەوتە خوارەوەر و ئاگری گرت. بەلایەنی کەمەوە ٢١ کەس گیانیان لەدەست داوە، زیاتر لە ٢٠ کەسیش بریندارن. -
تەژەکە-ئە بانگەوازی ڕاگەیاند.. ٧ و ٨ی تشرینی یەکەم ڕوو لە گۆڕەپانەکان بکەن
تەژەکە-ئە داوای لە هەمووان کرد، لە ساڵڕۆژی دەستپێکردنی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەمدا، دژی گۆشەگیری لە ھەموو شوێنێک ڕوو لە گۆڕەپانەکان بکەن. -
ناتۆ لەشکرەکانی لە کۆسۆڤۆ زیاد کرد
ناتۆ کە گرژیی نێوان سربستان و کۆسۆڤۆی وەک بیانوو نیشان دا، ڕایگەیاند کە ژمارەی سەربازەکانی لە کۆسۆڤۆ زیاد کردووە. -
لە بەنگلادیش بەهۆی ڤایرۆسی خوێنبەربوون زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە
وەزارەتی تەندروستی بەنگلادیش بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی ڤایرۆسی خوێنبەربوون کە لە مێشولەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، زیاتر لە هەزار کەس لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە. -
لەم ساڵدا ٢ هەزار ٧٨٨ پەنابەر خنکاون
کۆمیسیاری ڕێکخستنی نێونەتەوەیی کۆچی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لەم ساڵدا ٢ هەزار و ٧٨٨ پەنابەر خنکاون، زۆربەیان لە دەریای سپی بوون. -
ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی پاکستان ٥٠ کەسی تێپەڕاند
بە ھۆی تەقینەوەی خۆکوژی لە نزیک مزگەوتێکی پارێزگای بەلوچستان لە وڵاتی پاکستان، لانیکەم ٥٢ کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسیش برینداربوون. -
کۆماری قەرەباخ هەڵدەوەشێتەوە
کۆماری قەرەباخ کە تاکلایەنە سەربەخۆیی راگەیاندبوو، دوای هێرشەکەی ئازەربایجان، بڕیاری لەسەر هەڵوەشاندنەوەی حکومەتەکەی و سەرجەم دامودەزگاکانیدا. -
جارێکی دیکە لە یۆنان لافاو دروست بوو
بەهۆی زریانی ئیلیاس لە زۆر ناوچەی یۆنان لافاو هەڵسا. -
لە ڕۆژئاوا 'تیرۆریست' و لە ئۆکرانیا قارەمان
ئەو ئینتەرناسیۆنالیستانەی لە ڕۆژئاوای کوردستان دژی داعش شەڕیان کرد، دوای ئەوەی لە ئۆکرانیا گیانیان لەدەستدا، وەک قارەمان ناویان هێنرا. بەڵام بەریتانیا ئەو ئینتەرناسیۆنالیستانەی بە 'تیرۆریست' تۆمەتبار کرد، چونکە ئەوان لە دژی داعش شەڕیان کردبوو. -
تورکیا لەسەر ئاستی ئەوروپا پلەی یەکەمە لە تاوانی ڕێکخراودا
بەپێی ڕاپۆرتی ئیندێکسی تاوانی ڕێکخراوی جیهانی لە 2023، تورکیا لە تاوانی ڕێکخراودا لەسەر ئاستی جیهان پلەی 14، لەسەر ئاستی ئەوروپا پلەی یەکەمی گرتووە. -
ئەڵمانیا چاودێری لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ چیک و پۆڵەندا توندتر دەکاتەوە
حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند، کە چاودێری سەر سنوورەکانیان لەگەڵ پۆڵەندا و چیک توندتر دەکەنەوە. -
بەهۆی کارەساتەکەی دەرنە، ٨ بەرپرس زیندانی کران
سەرۆکایەتی داواکاریی گشتی لیبیا لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکان بەهۆی ڕووخانی دوو بەنداو لە ١٠ ی ئەیلول لە دەرنە، کە بووە هۆی کارەساتی لافاو، بڕیاری زیندانی بۆ ٨ کارمەند دەرکرد. -
روسیا رەتیدەکاتەوە بەرپرسیارێتی رووداوەکانی قەرەباخ لە ئەستۆیدا بێت
وتەبێژی سەرۆکایەتی رووسیا دیموتری پێسکۆڤ وەڵامی رەخنەکانی ئەمینیای دایەوە و رایگەیاند، ئۆباڵی رووداوەکانی قەرەباغ لە ئەستۆی هێزی ئاشتیپاڕێزی رووس نییە. -
لە چین بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کانێکی خەڵوزدا ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا
لە کانە خەڵوزێک بە ناوی شانجیاشو لە باشووری رۆژئاوای چین بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە لانیکەم ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا. -
چالاکی 'باڵیۆزخانەی جیهانێکی نوێ: کوردستان' کۆتاییهات
چالاکی 'باڵیۆزخانەی جیهانێکی نوێ: کوردستان' کە تیادا زۆر پەیام دران، دوای گفتوگۆ لەسەر 'کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیک' بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'، کۆتاییهات. -
لە ئێران ٢٨ کەس بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە داعشەوە دەستگیرکران
وەزارەتی ئیتیڵاعات ئێران ڕایگەیاند، ٢٨ تۆمەتبار کە لە ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی پلانی هێرشکردنیان دانابوو، دەستگیرکران. -
'ئێمە هەم خۆڕاگری دەکەین و هەم بونیاد دەنێین'
لە یەکەم رۆژی چالاکی 'باڵیۆزخانەی جیهانێکی نوێ: کوردستان'دا کە لە لۆزان بەڕێوەدەچێت، گفتوگۆ لەسەر سیستم ئەنجامدرا. راگەیەندرا کە لە کوردستان سەرباری شەڕی مان ونەمان هەر وەها کاری بونیاندانیش بەڕێوەدەچێت. -
لە فەڕەنسا چالاکییەک بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیری بەڕێوەچوو
کوردستانیان لە شاری ڕیمسی فەڕەنسا بە ئەنجامدانی چالاکییەک ئیدانەی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشی سەر بینای کەنەکە لە شاری هەولێریان کرد و ڕایانگەیاند، تا کۆتایی هاتنی گۆشەگیری لە چالاکییەکانیان بەردەوام دەبن. -
ئەکادیمیای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لە باسێل کۆنفڕانسێک ساز دەکات
ئەکادیمیای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک، لە ژێر ناونیشانی "هونەری ئازادی- بەڕێکخراوبوون و ستراتیژەکانی بەرخودانی کۆلێکتیڤ" مانگی تشرینی دووەم لە باسێل کۆنفڕانسێک ساز دەکات. -
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە ئێران کرد یاسای نوێی دژی ژنان هەڵوەشێنێتەوە
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کرد یاسای نوێی جلوبەرگ لە ئێران کە دەبێتە مایەی زیادبوونی فشارەکان، هەڵوەشێتەوە. -
لە یەریڤان خۆپیشاندەران رێگەیان داخست
لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا، پەیوەست بە قەیرانی قەرەباخ خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە دژی حکومەت بۆ سێیەم رۆژ بەردەوامە. خۆپیشاندەران رێگەیان داخست. -
کوردستان لە لۆزان 'باڵیۆزخانە'ی خۆی دەکاتەوە!
لە چوارچێوەی پڕۆژەی 'باڵیۆزخانەی جیهانێکی نوێ: کوردستان'دا کە لە شاری لۆزانی سویسرا جێبەجێ دەکرێت، لە سۆنگەی ئەزمونی کوردەوە گفتوگۆ لەبارەی جیهانێکی نوێوە دەکرێت. -
لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورک لە ئۆسلۆ چالاکی ئەنجامدرا
کوردستانیان لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە هەولێر، سلێمانی و هاوکارییەکانی پەدەکەیان شەرمەزار کرد.