جیهان
دوایین ھەواڵ
-
کەجەدەکە-ئە: مانگرتنەکەی مەزڵوم دۆرا سەرکەوت
کەجەدەکە ئەو سەبارەت بە هونەرمەند مەزڵوم دورا کە لە ساڵی ٢٠٢١ەوە لە زیندانی ستامهایمی شتوتگارتی ئەڵمانیا زیندانییە، رایگەیاند: "مانگرتنەکەی مەزڵوم دۆرا گەیشتە ئەنجام". -
لە ئاتینا یادی شەهید سینان و شەرڤان کرایەوە
بە پێشەنگایەتی (تەجەشە) لە ئاتینا یادی شەهید سینان دەرسیم و شەرڤان کارادەنیز کرایەوە. -
بە گوتەی داواکاری گشتی فیدراڵی بەلجیکا، ڕەنگە جارێکی تر هێرش بکرێت
داواکاری گشتی فیدراڵی بەلجیکا فرێدریک ڤان لیو، هۆشیاریدا کە ڕەنگە جارێکی تر هێرش بکرێت و وتی: ئێمە چووینەتە قۆناغێکی ترەوە. -
وەزارەتی تەندروستی حەماس: ٧ هەزار و ٣٢٦ کەس گیانیان لەدەستداوە
وەزارەتی تەندروستی سەر بە حەماس کە کۆنترۆڵی کەرتی غەززە دەکات، ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٧ هەزار و ٣٢٦ کەس. -
سیاچێری: پێویستیمان بە ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان هەیە
سەرۆکی شارەوانی ناوچەی هەشتی رۆما ئامادیۆ سیاچێری رایگەیاند، "لە تێکۆشانی ئەوروپادا پێویستیمان بە ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان هەیە". -
'لەدژی قەدەغەکردنی پەکەکە پێویستە تێکۆشانێکی فەراوان ئەنجام بدرێت'
لە پانێڵی دژ بە قەدەغەکردنی پەکەکە لە ئەڵمانیا، دەست نیشانکرا کە تێکۆشانێکی بەهێز ئەنجام بدرێت. هەروەها بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە گردبوونەوەی ١٨ی تەشرینی دووهەم لە بەرلین کرا. -
پنهیرۆ: هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کاریگەری لەسەر سەدان هەزار هاوڵاتی مەدەنی دەکات
پاولۆ پنهیرۆ، سەرۆکی کۆمیسۆنی سوریای نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک هێرشی کردووتە سەر شوێن و ناوچەی خەڵکی سڤیل لە ڕۆژئاوا و ئەو هێرشانە کاریگەریان لەسەر ژیانی سەدان هەزار هاوڵاتی مەدەنی هەیە. -
" دەبێت هەموو رێکخراوەکان و چالاکوانانی مافی مرۆڤ دژی گۆشەگیری هەڵوێستیان هەبێت"
شەقایق نەورۆزی، چالاکوانی سیاسی سەبارەت بە گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داوای کرد کە بەپرسیارانە مامەڵە بکرێت و بە پێویستیشی زانی سەرجەم چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لەو بارەوە هەڵوێستیان هەبێت. -
دیپلۆماتی ئیتالی: ئیتر کاتی ئەوەیە کە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت
جێگری وەزیری دەرەوەی پێشووی ئیتالیا فرانکۆ دانیەلی رایگەیاند، "ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت. دەبێت لە چوار لای جیهان لە پێناو ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەنگ هەڵببڕدرێت". -
لە کۆنگۆ لەلایەن گروپەکانی سەر بە داعشەوە لانیکەم ٢٠ هاوڵاتی مەدەنی کوژران
هێزەکانی هاوپەیمانانی دیموکراتی سەر بە داعش لە بەشی ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆی دیموکراتیک هێرشیان کردە سەر هاووڵاتیانی مەدەنی و لانیکەم 20 هاوڵاتی مەدەنییان کوشت. -
کرێسپۆ: ئێمە سوورین لەسەر ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان
ماتیۆس کرێسپۆ، رێکخەری سکرتاریەتی نەتەوەیی سێنتراڵ سندیکاڵ ئی پۆپۆلار کۆنلۆتاسی بەڕازیل، ڕایگەیاند کە ئەوان پێداگرن لەسەر دەستەبەرکردنی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان. -
بانگەشەی ئەوە دەکرێ مێهرجویی دەرهێنەری ئێرانی بە دەستی باخەوانەکەی کوژراوە
بانگەشەی ئەوە دەکرێ داریوش مێهرجویی دەرهێنەری ئێرانی لەلایەن باخەوانەکەی پێشوویەوە کوژراوە. -
لە هەلبژاردنی سویسرا ڕاستڕەوەکان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا
براوەی گەورەی هەڵبژاردنە گشتییەکەی سویسرا، پارتی پۆپۆلیست بوو. لە لایەکی ترەوە ئیکۆلۆژیستەکان وەک ئەوەی چاوەڕوان دەکرا دەنگیان کەمی کرد. -
لە شتوتگارت قەدەغەی سەر پەکەکە گفتوگۆی لەبارەوەکرا
لە ٣١ەمین ساڵەی سەپاندنی قەدەغە بە سەر پەکەکە لە ئەڵمانیا پانێلێک سازکرا و تیایدا بابەتەکە گفتوگۆی لەبارەوە کرا. -
لە ئۆسلۆ گردبوونەوەیەک لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان بەڕێوەچوو
کوردستانییەکان لەگەل هاورێکانیان هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان شەرمەزار کرد و داوایان لە حکومەتی نەرویج کرد لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ناتۆ فشار بخاتە سەر دەوڵەتی تورک. -
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ پلە نیپاڵی هەژاند
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ پلە لە ناوچەی دادینگ لە نیپاڵ ڕوویدا. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانەکانی بوومەلەرزەکە نەبووە. -
مانگی ئەیلولی ئەمساڵ زیاتر لە ٢٠ هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە ئەڵمانیا
لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا زیاتر لە ٢٠ هەزار کۆچبەر بە شێوەیەکی نایاسایی گەیشتوونەتە وڵاتی ئەڵمانیا، بەو پێیەش ئەوە بەرزترین ژمارەیی کۆچبەرانە کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە ڕوویان لەو وڵاتە کردووە. -
لەنێوان تونس و ئیتاڵیا پەیمانی کۆچبەران واژۆ کرا
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی تونس، پەیمانی هاوکاری لەگەڵ ئیتاڵیا سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ڕۆیشتنی ڕوون ودیاری کۆچبەران واژۆ کراوە. -
'دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت'
ئەندامی یەکێتی نێونەتەوەیی پزیشکان بۆ رێگری لە شەڕی ئەتۆمی جیسێلا پێنتێکەر باسی لەوەکرد کە گۆشەگیری ئەشکەنجەیە و کاریگەری دەکاتە سەر هەموو کۆمەڵگا و وتی: "دەبێت رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت". -
لە سلۆڤاکیا پەنابەرانی کورد مانیان لە خواردن گرت
دەیان پەنابەری کورد لە شاری مەدڤیدۆڤ لە هەرێمی سنووری سلۆڤاکیا و هەنگاریا دەستبەسەرکراون، دژی کارە نامرۆییەکان، مانیان لە خواردن گرتووە. -
ئاماری ١٤ ڕۆژی غەززە: لانی کەم ٤ هەزار و ١٣٧ مردوون
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی حەماس ڕایگەیاند، لە ٧ ی تشرینی یەکەمەوە لانی کەم ٤ هەزار و ١٣٧ فەڵەستینی بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە. -
ڕێژەی هەژاری لە سودان دوو هێندە زیادی کردووە
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) و یونیسێف,(UNICEF)ڕایانگەیاند کە لە سودان شەڕی نێوان جەنەڕاڵەکان لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا بووەتە هۆی ئاڵۆزی وڵات، ژمارەی خێزانە هەژارەکان لە ماوەی ساڵێکدا دوو هێندە زیادی کردووە. -
پەرلەمانتاری ئوسترالی بۆید: پێویستە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت
پەرلەمانتاری پارتی سەوزی ئوسترالیا لە ویلایەتی نیو وەیڵز (NSW) ئەبیگەیل بۆید، ڕایگەیاند، پێویستە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر بکرێت. -
هێرشی داگیرکاری بۆ سەر ڕۆژئاوا، لە نیویۆرک شەرمەزار کرا
هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەشاری نیویورک لە ئەمریکا شەرمەزار کرا. -
ئێشکگری ئازادی لە ستراسبۆرگ لە هەفتەی ٥٩١ دا بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری کە لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا لە پێناو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت، لە هەفتەی ٥٩١ دا لەگەڵ گروپێکی نوێ لە بەلجیکا بەردەوامە.