جیهان
دوایین ھەواڵ
-
لە بەریتانیا وێرای ئاستەنگی پۆلیس، یادی پەکەکە پیرۆز کرا
لەیادی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لەوڵاتی بەریتانیا گەلی کورد بە جۆشەوە یادەکەیان پیرۆز کرد. -
لە بەرلین هێڕشێکی نەتەوە پەرستانە بەرامبەر پەنەبەرانی کورد ئەنجامدرا
لە بەرلینی پایتەختی ئەلمانیا، لەبەرامبەر پەنابەرانی کورد کە لە کەمپێکی بەرلیندا دەژین هێڕشێکی نەتەوەپەرستانە ئەنجامدرا. -
ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە هەموو شوێنێک پیرۆز
ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە وڵاتانی بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و کەنەدا پیرۆزکرا. -
لە تۆرێنتۆ ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا
لە شاری تۆرۆنتۆی پایتەختی کەنەدا ٤٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا. -
سالیادی دامەزراندنی پەکەکە لە ئارشۆت پیرۆز کرا
٤٥هەمین سالیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شاری ئارشۆتی بەلجیکا بە ئاهەنگێک پیرۆزکرا. -
٤٥هەمین ساڵیادی پەکەکە لە نانتەس بە جۆش و خرۆش پیرۆزکرا
٤٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە نانتەس بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆزکرا. -
لە حەوتەمین کۆڕبەندی ئەوروپادا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا
ئەنجامی حەوتەمین کۆڕبەندی هێزە چەپ، سەوز و پێشکەوتوخوازەکانی ئەوروپا کە لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بەڕێوەچوو، ئاشکرا کرا. لە ئەنجامنامەدا گوشارەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ئۆپۆزۆسیونەکان و هێرشە داگیرکارییەکانی سەر ڕۆژائاوا شەرمەزار کرا. -
کەجەدەکە-ئە داوایکرد کە بەشداری چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم ببن
کەجەدەکە-ئە وتی: "داوا لە هەموو لایەک دەکەین بەشداری چالاکی و ڕێپێوانەکانی ئەوروپا کە لە ٢٥ی تیشرینی دووەم بەڕێوەدەچێت بنن و بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' کۆببنەوە". -
لەبەردەم نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دژی کۆشەگیریەکان داوای گەورەکردنی تێکۆشان کرا
لەو چالاکییەی کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ بەڕێوەچوو، داوای گەورە کردنی هەنگاوی "ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ کێشەی کورد" و بەشدار بوون لە چالاکییەکانی ٢٥ی تیشرینی دووەم کرا. -
حکومەتی سویسرا بڕیاری قەدەغەکردنی حەماسی وەڕگرت
حکومەتی فیدراڵی سویسرا ڕایگەیاند کە، بە پێشنیارکردنی یاسایەک بۆ پەرلەمان، بڕیاری قەدەغەکردنی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی وەرگرتووە. -
لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکانی ئەمریکا لە عێراق ژمارەی کوژراوان گەیشتە ٨ کەس
دەستنیشان کرا کە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر لیواکانی حیزب اللە کە گوایە سەر بە ئێرانن، ٨ سەرباز لە لیواکە کوژراون. -
لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە عێراق: پێنج کەس کوژران
لە دوو هەرێمی باشووری بەغدا، لە هێرشی ئاسمانی ئەمریکا 5 چەکدار کە بە گرووپە لایەنگرەکانی ئێران پێناسە کراون، کوژراون. -
بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس دا ڕاگەیاندرا
لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسدا بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ ئاگربەست ڕاگەیەندرا. لەو چوارچێوەیەدا ٥٠ زیندانی ئیسرائیلی و ١٥٠ زیندانی فەلەستینی ئازاد دەکرێن. بەڵام تا ئێستا نازانرێت کەی ئەم ڕێککەوتن و ئاگربەستە جێبەجێ دەکرێت. -
شەڕی ئیسرائیل و حەماس: هەردوولا لە ئاگربەست نزیک بوونەتەوە!
شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە ٤٦هەمین ڕۆژی خۆیدایە. نوێنەرانی حەماس ڕایانگەیاند کە 'مۆرکردنی ڕێککەوتنێکی ئاگربەست نزیکە'. -
تەجەشە بانگەوازی کرد بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرە: با بەرخۆدانمان گەورە بکەین
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی ئەورووپا (تەجەشە) سێهەمین کۆنگرەی خۆی لە ٩ی کانوونی دووەم، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە دروشمی "خۆت ڕێکخستن بکە، ڕێبەری ئاپۆ ئازاد بکە" ساز دەکات. -
ڕێپێوانی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" لە بۆریدۆخ
گەلی کورد و هاوڕێکانی لە بۆریدۆخ بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا. -
کۆنفرانسی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک: دەبێت یکریزی ئینتەر ناسیۆنالیستەکان گەورەتر بکرێت
کۆنفرانسی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک گەلانی بەرخۆدێری ئەوروپا، ئەفریقا، ئەمریکای لاتین و ئاسیای کۆکردەوە، بە داوای گەورەکردنی یکریزی ئینتەرناسیۆنالیستەکان و گۆرەپانی هاوبەشی بەرخۆدان کۆتایی هات. -
هونەرمەندی ئەڵمانی ویکەر بانگەوازی بۆ"عەبدوڵا ئۆجالان" و "پەکەکە" دەکات
هونەرمەند و نووسەری ئەڵمانی کۆنستانتین ویکەر ڕایگەیاند کە چارەسەری دادپەروەرانە و ئاشتیانە بۆ گەلی کوردستان بە ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان و هەڵگرتنی قەدەغەی سەر پەکەکە لە لایەن ئەلمانیاوە بەدەست دێت. -
بەرخۆدەران لە بازل کۆبوونەوە: پارادایمی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێنیشاندەرە
لە کۆنفرانسی ئەکادیمیای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک ڕاگەیاندرا، دژی ئەو کێشنەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەیخوڵقێنێت، پێشخستنی گۆڕەپانی هاوبەشی تێکۆشان گرنگە و پەیامی مەزنکردنی تێکۆشانی ئەنتەرناسیۆنال درا. -
کۆنفرانسی ئەکادیمیای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک دەستی پێکرد
ئەکادیمیای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک کۆنفرانسێکی ٣ ڕۆژەی لە شاری باسێل بە دروشمی "هونەری ئازادی-ڕێکخستنبوون و ستراتیژییەکانی بەرخۆدانی بەکۆمەڵ" بەڕێوەدەبات. -
فەد-کورد داوای بەشداری لە ڕێپێوانەکەی بەرلین کرد
فەد-کورد ڕایگەیاند کە بەهۆی قەدەغەکردنی پەکەکە بۆ ماوەی 30 ساڵ، کە هیچ سەرچاوەیەکی یاسایی نییە، دامەزراوەکانی کوردستان و هەزاران کورد لە ئەڵمانیا تاوانبارکران و بۆ ڕێپێوانەکەی کۆتایی هەفتە لە بەرلین داوای بەشداربوونیان کرد. -
کۆنر فیتیگەن: گۆشەگیری هەیە، لەبەر ئەوەی دەوڵەت لە ئایدۆلۆژیای ئۆجالان دەترسێت
کۆنر فیتیگەن ئەندامی کۆلێکتیڤی کاولی دەستنیشانی کرد کە گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کود عەبدوڵا ئۆجالان شتێکی سەیر نییە و وتی: "دەوڵەتی تورک لە سەرهەڵدانی ئایدۆلۆژیایەکی نوێ دەترسێت". -
هونەرمەند ئەحمەد کایا لەسەر گۆڕەکەی یادی کرایەوە
هونەرمەندی کورد ئەحمەد کایا کە لە دەرەوەی ولات کۆچی دوایی کرد، لە ٢٣یەمین سالیادی یادی کۆچی دوایدا لە سەر گۆڕەکەی لە پاریس یادی کرایەوە. -
کاستێل ئەندامی مەکەپەئە: چارەسەری لە ئازادی عەبدوڵا ئۆجالاندایە
ئەندامی ئەنجومەنی پەرلەمانی کۆنسەی ئەوروپا (مەکەپەئە)ی کەتەلۆنیا لاورا کاستێل بە مەبەستی هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان و کۆتاییهێنان بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە تورکیا پرسەنامەیەکی پێشکەش بە سەرۆکی کۆنسەی ئەوروپا کرد. -
ستاندێک بۆ ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان لە ئاراو دانرا
لە شاری ئاراوی سویسرا، ستاندێک بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دانرا.