جیهان
دوایین ھەواڵ
-
لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی: ئێران و توركیا به چه‌ك رووبه‌ڕووی ئه‌فغانیه‌كان ده‌بنه‌وه
رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی رایگه‌یاند، كه ئێران و توركیا ئه‌فغانیه‌كان به زۆره‌ملێ ده‌ریان ده‌كه‌ن و له شوێنه‌كانی په‌ڕینه‌وه ده‌ستڕێژی گولـله‌یان لێده‌كه‌ن. -
قه‌یرانی وزه: داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كرێت
سه‌رۆكوه‌زیرانی كۆماری چیك پیتر فیالا كه سه‌رۆكی ئه‌م خوله‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپایه، رایگه‌یاند، كه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ر به كاریگه‌ری قه‌یرانی وزه‌ی په‌یوه‌ست به شه‌ڕی ئۆكرانیا بگرن داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له ده‌كات. -
گه‌نجترین فڕۆكه‌وان كه به ته‌نیا سه‌رتاسه‌ری جیهان گه‌ڕا
ماك رۆسێرفۆردی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی به‌ریتانی-به‌لجیكی بووه گه‌نجترین فڕۆكه‌وان كه به فڕۆكه‌یه‌كی بچوك و به ته‌نیا به ده‌وری جیهاندا سوڕایه‌وه. -
ئەڵمانییەکان جارێکی دیکە ڕوویان لە بەکارهێنانی خەڵوز کرد
دوای ئەوەی بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا نرخی غاز بەرزبووەوە، جارێکی دیکە ئەڵمانییەکان دەستیان کردەوە بە بەکارهێنانی خەڵوز، کە ژینگە زۆر پیس دەکات. -
له جه‌زایر به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كان ٤٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
راگه‌یه‌نرا كه له رۆژانی رابردوودا له جه‌زایر به‌هۆی ئاگری گه‌وره له دارستانه‌كان لانیكه‌م ٤٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. -
ئەمریكا: روسیا، توركیا بۆ دەربازبوون لە گەمارۆكان بەكاردەهێنێت
پوتین و ئەردۆغان لەچوارچێوەی راگەیەندراوێكی هاوبەشدا داوای هەڵگرتنی "هەنگاوی جددی"یان لەیەكدی كرد بەتایبەتی جەختیان لەسەر بەهێزكردنی هاوكارییەكان لەرووی گواستنەوە، كشتوكاڵ، پیشەسازی، دارایی و توریزم (گەشتیاری) كردەوە. -
ئەمریكا: سەرقاڵی لێكۆڵینەوەین لەوەڵامی ئێران بۆ رەشنووسەكەی یەكێتی ئەوروپا
بەگوێرەی قسەكانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ئەگەر ئێران لەسەرەتای وتووێژەكاندا جددی بووایه و نەرمی بنواندبایه، رێككەوتنی ناوەكی ناسراو بە"بەرجام"، زووتر لەوە و لەماوەیەكی كۆرتدا پێكدەهات. -
لە تۆرنتۆ-ی کەنەدا بەشداری ٦ هەزار کەس ١٥ی تەباخ پیرۆز کرا
لە شاری تۆرنتۆ-ی کەنەدا بەشداری ٦ هەزار کەس ١٥ی تەباخ/ ئاب ساڵیادی دەستپێکردنی شۆڕی چەکداری پیرۆز کرا. -
له كۆڵۆمبیا یه‌كه‌م سه‌رۆككۆماری چه‌پگر ده‌ستبه‌كاربوو
یه‌كه‌م سه‌رۆككۆماری چه‌پگر له كۆڵۆمبیادا گوستاڤۆ پێترۆ سوێندی یاسایی خوارد و ده‌ستبه‌كاربوو. له‌پێناو ئاشتیدا داوایه‌كی ئاراسته‌ی گروپه چه‌كداره‌كان كرد و جه‌ختیشی كرده‌وه كه كۆتایی به 'شه‌ڕی ناسه‌ركه‌وتوو له دژی مادده هۆشبه‌ره‌كان' ده‌هێنێت. -
لە کامیرون ٢٠٠ کەس بەهۆی کۆلێراوە گیانیان لەدەستدا
لە کامیرون لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ەوە، بەهۆی کۆلێراوە ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە -
لە ئەفریقای باشور ٨٠ کەس بەهۆی دەستدرێژیکردن بۆ سەر ٨ ژن دەستگیرکران
لە ئەفریقای باشوری ٨٠ کەس بەهۆی دەستدرێژیکردن بۆ سەر ٨ ژن دەستگیرکران. هێزەکانی ئەمنی، کرێکارە پەنابەرەکان تاوان دەکەن. لەدژی پەنابەران خۆپیشاندانی توند ئەنجام دەدرێت. -
لە بەرلین ئەو ئاگرەی دوای تەقینەوەیەک کەوتەوە، بەردەوامە
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، بەهۆی تەقینەوەی جبەخانە و پاشماوەکانی جەنگی دووەمی جیهانی، لە گەورەترین دارستانی پایتەخت ئاگر کەوتەوە. -
دانۆستانەكانی ڤیەننا دوای پێنج مانگ راوەستان دەستیان پێكردەوە
دوای پێنج مانگ له راگرتنیان، دانوستانه‌كانی زیندوكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ساڵی ٢٠١٥ له نێوان ئێران و وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی چوار كۆ یه‌ك كه به ناڕاسته‌وخۆ ئه‌مریكاش به‌شداره له ڤییه‌نا ده‌ستیان پێكرده‌وه. -
گه‌وره‌ترین گروپ كه له فارك دابڕابوو پێشنیازی ئاگربه‌ست ده‌كات
گروپێك كه له بزوتنه‌وه‌ی گه‌ریلایی به ناو فارك له كۆلۆمبیا جیاببوونه‌وه و خه‌باتی چه‌كدارییان ده‌كرد، بۆ ‘چاره‌سه‌ری سیاسی‘ پێشنیازی ئاگربه‌ستی خسته به‌رده‌م سه‌رۆككۆماری هه‌ڵبژێردراو گوستاڤۆ پێترۆ. -
تایوان هەموو گەشتەكانی فرۆكەخانەكانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
به‌هۆی هه‌ڵكشانی گرژییه‌كانی نێوان چین و تایوان و ده‌ستپێكردنی مانۆڕه سه‌ربازییه‌كه‌ی په‌كین، له تایوان سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانیییهكان هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه. -
جۆ بایدن، کوژارانی ئەیمەن زەواهری لە ئەفغانستان ڕاگەیاند
سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن، کوژرانی ئەیمەن زەواهری سەرۆکی رێکخراوی قاعیدەی لە ئەفغانستان ڕاگەیاند. -
لە هیندستان بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوە ٤٢ کەس گیانیان لەدەستدا
لە رۆژئاوای هیندستان لانیکەم ٤٢ کەس بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوە گیانیان لەدەستدا و ١٠٠ کەس ڕەوانەی نەخۆشخانە کران. -
لە باهاما کەشتی کۆچبەران ژێرئاوکەوت: ١٧ کۆچبەر خنکان
لە باهاما کەشتیەکی کۆچبەران ژێرئاوکەت. لە ئەنجامدا ١٧ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و ٢٥ کۆچبەریش رزگارکران. -
لە رۆژێکدا زیاتر لە هەزار کۆچبەر گەیشتنە ئیتاڵیا
لە دوێنێوە زیاتر لە هەزار کۆچبەر خۆیان گەیاندە کەناراوەکانی ئیتاڵیا و سەدان کەسیش چاوەڕوانی بەهاناوەچون دەکەن و تەرمی پێنج کۆچبەریش دۆزراوەتەوە. -
عێراق داوای لە دەوڵەتی تورک کرد 'هەموو هێزەکانی لەعێراق بکشێنێتەوە'
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە دوای کۆمەڵکوژییەکەی دەوڵەتی تورک لە گوندی پەرەخێ-ی سەر بە زاخۆ کۆبووەوە و ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و داوا لە تورکیا کرا بە فەرمی داوای لێبوردن بکات و هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە. -
ئەڵمانیا نیگەرانە کە بە تەواوی رووسیا غازی لەسەر ببڕێت
ئەڵمانیا نیگەرانە لەوەی کە رووسیا هێڵی غازی یەکی باکوری لەسەر ببڕێت. -
لە ئەفریقای باشور لە دوو هێرشی چەکداریدا ١٨ کەس کوژران
لە شاری سۆویتۆی نزیک لە جۆهانەسبورگی پایتەختی ئەفریقای باشور، لە باڕێکدا هێرشی چەکداری ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا ١٤ کەس کوژران و لە رۆژهەڵاتی وڵاتیش ٤ کەس لە هێرشێکدا کوژران. -
خۆپیشاندەرانی سریلانکا چوونە نێو کوشکی سەرۆکایەتی
لەسریلاندا کە قەیرانی ئابوری هەیە، بە هەزاران کەس هەڵیانکوتایە سەر کۆشکی گۆتابایا راژاپاکسا سەرۆکی ئەو وڵاتە. -
ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا بۆ جۆ بایدن: "فڕۆكه‌ی ئێف ١٦ به توركیا مه‌فرۆشه"
٣٥ ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له نامه‌یه‌كدا بۆ جۆ بایدن رایانگه‌یاند: "ئێف ١٦ به توركیا مه‌فرۆشه". -
سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن گیانی لەدەستدا
شینزۆ ئابێ سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن، دوای ئەوەی لە هێرشێکی چەکداریدا بریندارکرا، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.