شاهیدی پیلانگێری: جۆرج کۆستۆلاس گیانی لەدەستدا

جۆرج کۆستۆلاسی باڵیۆزی پێشووی یۆنان کە لە کاتی پیلانگێڕی ناونەتەوەیی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان فەرمانی پێکرا بوو کە "لە باڵیۆزخانە دەریبکات" بەلام ئەو فەرمانەکەی ڕەتکردبوویەوە و ئەو کارەی ئەنجام نەدابوو، گیانی لەدەستدا.

لە کاتی پیلانگێڕی ناونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٨ لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان جۆرج کۆستۆلاس بالیۆزی یۆنان بوو و فەرمانی پێکرا کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان لە بالیۆزخانە دەربکات بەڵام ئەو فەرمانەکەی ڕەتکردەوە و لە کارەکەی دورخرایەوە، جۆرج کۆچی دوایی کرد.

جۆرج کۆستۆلاس لە ئەسینای پایتەختی یۆنان کۆچی دوایی کرد و بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی کیفیسیا بەخاک سپێردرا. بنەماڵەی کۆستۆلاس، هاوڕێکانی، نوێنەری پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) ئیبراهیم موسلیم، نوێنەرانی ناوەندی کەڵتووری کوردستان لە ئەسینای پایتەختی یۆنان و خەڵکێکی زۆر بە شدارییان لە مەراسیمی بەخاک سپاردنەکەدا کرد.