سیسی بە سەرۆکی میسڕ هەڵبژێردرایەوە

لە میسڕ بەگوێرەی ئەنجامە فەرمییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، سەرۆککۆماری ئێستەی میسڕ، عەبدولفەتاح سیسی ڕێژەی ٨٩،٦٪ دەنگەکانی بەدەستهێنا.

عەبدولفەتاح سیسی ساڵی ٢٠١٣ لەکاتی هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی ئیسلامی موحەمەد مورسی، هاتۆتە سەر تەختی دەسەڵات، دیسانەوە وەک سەرۆککۆماری میسڕ هەڵبژێردرایەوە.

بەگوێرەی ئەنجامە فەرمییەکان کە ١٨ ی کانوونی یەکەم، ڕۆژی دووشەممە ڕاگەیاندرا، سیسی بە ڕێژەی ٨٩،٦٪ ی دەنگەکان بۆ جاری سێیەم بە سەرۆککۆمار هەڵبژێردرایەوە.

نزیکەی ٦٧ ملیۆن میسڕی لەنێوان ١٠ بۆ ١٢ ی کانوونی یەکەم چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان.