دی ئاوستری لە وڵاتی باسکەوە: ئۆجالان وێنەی هیوایە بۆ ئێمە!

لە رێکخراوی ئاسکاپێنا کە لە وڵاتی باسکە بۆ ئازادی تێدەکۆشێت، ماریکس روویز دی ئاوستری رایگەیاند: "ئۆجالان وێنەی هیوایە بۆ ئێمە. ئەو بۆ هەموومان نوێنەری هیوایە. دەبێت ئازادی ئەو دەستەبەر بکەین".

یەکێک لەو بزوتنەوانەی کە پارادایمی عەبدوڵا ئۆجالان و تێکۆشانی ئازادیی کورد بۆخۆی بە بنەما گرتووە، ڕێکخراوی ئاسکاپێنا (کە بە زمانی باسکی بە واتای ڕزگاری دێت)، کە لە وڵاتی باسکدا بۆ ئازادی و ڕزگاری نەتەوەیی تێکۆشان دەکات. ماریکس ڕوویز دی ئاوستری سەبارەت بە پارادایمی عەبدوڵا ئۆجالان و هەڵمەتی ئازادی قسەی بۆ ئاژانسی فورات کرد.

ماریکس وتی، ئەوان لە نێو ئاسکاپێنا کە تێکۆشان بۆ ڕزگاری وڵاتی باسک دەکەن و ڕایگەیاند:"ئاسکاپێنا بە زمانی باسک بە واتای ڕزگاری دێت. ئاسکاپێنا ڕێکخراوی نێونەتەوەیی وڵاتی باسکە. ئێمە ٣٠ ساڵە تێکۆشان دەکەین، ئێمە بەشێکین لە تێکۆشانی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی باسک ئامانجی سەرەکیمان ئەوە بوو کە ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی باسک پەیوەندی لەگەڵ بزووتنەوە جیاوازەکاندا بگرێت، ئەمڕۆ ئێمە ڕێکخراوێکی نێونەتەوەیین، بەڵام ئێمە سەربەخۆیانە مامەڵە دەکەین، ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە وڵاتی باسکە، ئێمە لەسەر بنەمای سۆسیالیزم تێکۆشان دەکەین. و بڕوامان بە تێکۆشانی سۆسیالیستیە.

گەلی باسک لەژێر فشاری دوو دەوڵەتدایە. واتە ئیسپانیا و فەرەنسا. ئەم دوو دەوڵەتە بەشێکی گرنگی سیستەمی سەرمایەدارین. کاتێک ڕزگاری نەتەوەییمان بەدەست بهێنین، ئەوکاتە ئەم دوو دەوڵەتە لاواز دەبن. بەم شێوەیە یەکێتی ئەوروپا بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لاواز دەبێت. یەکێتی ئەوروپا بەشێکە لە سیستەمی سەرمایەداری کە لەسەر بنەمای ناتۆ دامەزراوە. بۆیە ڕزگارکردنی وڵاتی باسک لەهەمان کاتدا وەک هاوکارییەک بۆ رێکخراوە سۆسیالیستییەکان لە ناوچە جیا جیاکانی جیهان دەبینین."

 لە درێژەی قسەکانیدا ماریکس ڕایگەیاند، کە پارادایمی ئۆجالان خاڵی زۆر گرنگی هەیە و وتی:"بەڕای من ئەم پارادایمە پاڵپشتێکی گەورە دەبێت لە تێکۆشانمان لە وڵاتی باسکدا. لە ڕاستیدا وەک ڕێکخستن خاوەن چەمکێکین کە زۆر لە پارادایمی ئۆجالان دەچێت، بەڵام بە واتایەکی تر ئێمە ئامانجمان'بنیاتنانی نەتەوەیی'یە، واتە بە ڕێکخستن و هێزی گەل لە بنەڕەتەوە هێزێکی کۆمەڵایەتی دروست دەکەین، ئەمە ستراتیژییەکی بنەڕەتییە بۆ ئێمە، ئێمە خاوەن چوارچێوەیەکی ڕوونمان هەیە، واتە ئێمە ڕوانگەیەکی ڕێکخستنی ناوخۆیی بەرەو سەرەوەمان هەیە ئەمە بۆمان زۆر گرنگە، بۆ ئێمە گرنگە ئەو سنوورانە تێپەڕێنین کە لەبەردەممان دانراوە و بە شێوەیەکی دروست تێگەیشتن لە وڵاتی باسک بۆ ئێمە گرنگە، هەروەها دەبێت فێربین چۆن بەبێ دەوڵەتێک بژین، لە دژی دەوڵەت هێزی کۆمەڵگا بە بنەما وەردەگرین بۆیە لە نێوان ڕوانگەکانی ئێمە و پارادایمی ئۆجالاندا زۆر لایەنی هاوبەش هەیە.

گەلی کورد و بەتایەبتی پەکەکە لە وڵاتی باسکدا بەباشی ناسراون. تێکۆشانی پەکەکە وەک سەرچاوەیەکە بۆ ئێمەیە. پەکەکە بەردەوام سودمان پێدەگەیەنێت. بۆیە کورد و پەکەکە لە وڵاتی باسک زۆر ناسراون."

لە کۆتایی قسەکانیدا ماریکس سەرنجی بۆ گۆشەگیریی ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان ڕاکێشا و ڕایگەیاند، "ئەو هەلومەرجەی کە ئۆجالان تێیدایە، دوورە لە دادپەروەرییەوە. دەبێت ئۆجالان وەک زیندانییەکی سیاسی سەیر بکرێت و بناسرێت. چونکە دەوڵەت و دامەزراوەکانی، کەسانێک وەک ئۆجالان، ناسنامەی سیاسییان پشتگوێ دەخرێت. دەسەڵاتداران دەیانەوێت تەنها وەک زیندانی بیانبینن، بەڵام دەبێت لە هەموو شوێنێک بڵێین ئەوان زیندانی سیاسین.کاتێک وەک زیندانی سیاسی ببینرێن، ئەوکات ئەو یاسایەی پێی مەحکومی کراون، لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.

یاسا خزمەتی بۆرژوازی دەکات. ئۆجالان نوێنەرایەتی گەلی کورد و هەموو زیندانیانی سیاسی کوردە، سەرکەوتنی هەڵمەتی ئازادی لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بەڕێوەدەچێت، پشتیوانییەکی بەهێزە بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسیە لە هەموو جیهاندا.

هەروەها ماریکس ئاماژەی بەوەدا کە تێکۆشانی ڕێکخستنەکان لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان دەتوانن زۆر شت لە یەکتر فێربن و وتی:"کاتێک لە مەیدانەکان تێکۆشانی هاوبەش بنیات بنێین، پاڵپشتی نێودەوڵەتی دروست دەخۆڵقێنین، ئەو کاتە ، لە لایەنی تێکۆشانەوە بەهێزتر دەبین."

هەروەها سەبارەت بە ئازادی ئۆجالانەوە دەمەوێت بڵێم:"ئۆجالان وێنەی ئومێدە. ئۆجەلان بۆ ئێمە نوێنەرایەتی هیوایە. ئێستا نازانین بارودۆخی چۆنە. بەڵام ئێمە بەردەوام بیری لێدەکەینەوە و باس لە بیرۆکەکانی دەکەین. ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە کە وێنەی ئەو تێکۆشانەیە و دەبێت پەرەی پێبدەین، پێویستە ئازادی ئۆجالان مسۆگەر بکەین. ئەگەر هەموومان بیری لێ بکەینەوە و بیرۆکەکانی بەڕێوە ببەین، هێشتا تێکۆشان کۆتایی نایەت و پێویستە درێژە بە تێکۆشامان بدەین."