ژیژەک بەشداری "ڕۆژەکانی خویندن" بوو: ڕشانەوەی سیستەم هەستێکی بێ وێنەی دەروونییە

فەیلەسوف ژیژەک وتی: "ئۆجالان وتویەتی، بۆ خۆڵقاندنی کۆمەڵگایەکی کۆمەڵایەتی نوێ دەبێت سەرەتا ئەو سیستەمەی کە هەیە بروخێندرێت. ئەمە هەستێکی ناوخۆی بێ وێنەی مێتافیزیکی کۆمەڵگایە".

فەیلەسوفی بەناوبانگ سلاڤیۆ ژیژەک، بەشداری "ڕۆژەکانی خوێندنی کتێبەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان" بوو و وتی: ئۆجالان زۆر شرۆڤەی کۆمەڵایەتی و کاریگەری کردووە، بەڵام لەم دوو پەرەگرافەدا کە بۆ ئێوەم خوێندەوە، وەکو ئەوە وایە هەموو پێوەرە بنەڕەتییەکانی میتافیزیکتان بەدەست هێنابێت و دەبێت ئێمەش لەسەر هەمان ڕێباز هەنگاو بنێین.

فەیلەسوفی بەناوبانگ سلاڤیۆ ژیژەکی سلۆڤینی، بەشداری "ڕۆژەکانی خوێندنی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان" بوو کە بە بۆنەی مافەکانی مرۆڤەوە دەستی پێ کرد، ژیژەک چەند بەشێکی لە پارێزنامەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خوێندەوە و دواتریش شرۆڤەی کرد.

ژیژەک لە سەرەتای قسەکانیدا وتی: بۆ من شەرەفە کە دوو پەرەگرافی کورت و جوانی ئۆجالان بخوێنمەوە لەسەر بابەتی “دەبێت چۆن بژی، چی بکەی و لەکوێوە دەست پێ بکەی” ئەم نووسینە دەستبەجێ هەڵسەنگاندن بۆ کێشەی بوونی ئێمە دەکات لە جیهانی ئێستادا.

پاشان دەستی کرد بە خوێندنەوەی پەرەگرافی دووەم لە بەشی ٣٥١ـی لە پارێزنامەی عەبدوڵا ئۆجالان.

وەڵامی پرسیاری “دەبێت چی بکرێت” بۆ ماوەی پێنج سەد ساڵە بە بەرفراوانی وەڵام دەدرێتەوە، تۆ بە شێوەیەکی کەسی دەژیت، تەنها بیر لە خۆت دەکەیتەوە، بە وتنی “تەنها ڕێگا ڕێگای مۆدێرنیتەیە” کە دەبێت بەشی خۆت بدەی، ڕێگای ئەو دیارە، کە هەر کەسێک چی دەکات، تۆش وەکوو ئەوان دەکەیت، ئەگەر بەڕێوەبەر بیت ئەوا قازانج دەکەیت، ئەگەر کرێکار بیت دەبێت بەدوای مووچەکەتەوە بیت، گەمژەییە کە بەدوای کرداری جیاوازدا بگەڕێیت، ئەگەر پێداگریی بکەی ئەوا ئەنجامت دەرکردنە لە سیستمەکە، بێکاری، بێ یارمەتی و لێپرسینەوەیە، ژیانیان گۆڕیوە بە بە لێشاوێکی مەترسیدار، وەڵامی هاوبەشی سەرەتایە بۆ پرسیاری “دەبێت چۆن بێت ژیان، چی بکرێت، لەکوێوە دەست پێ بکات” دەبێت لەسەر بنەمای دژایەتیکردنی سیستەمەکە بێت، بەڵام دژایەتیکردنی سیستەمەکە لەناو سیستەمەکەدا جەنگاوەرێکی ڕاستی وەک زاناکانی پێشووی پێویستە کە لە هەموو ساتێکدا مردن دەخەنە پێش چاوی خۆیان، لە شێوەی چۆنیەتی ژیان و لەو شوێنەوە دەست پێ دەکات، پێویستە کۆمەڵەی زرێپۆشی مۆدێرنیتە درووست بکرێت و نەفرەتی لێ بکرێت و واز لەم ژیانە بهێنرێت، ئەو کاتەی پێویستت پێ بوو گەدە، مێشک و جەستەت لەو ژیانە پاک بکەرەوە، ئەگەر تۆ وەکوو قوربانییەکی گەورەی جیهانی پێشکەش بکەی تۆ لە ناو خۆتدا فڕێی بدە و وەڵام بدەرەوە.

ژیژەک دوای خوێندنەوەی پەرەگرافەکە بەم شێوەیە هەڵسەنگاندنی کرد: بە بۆچوونی من ئەم بابەتە شتێکی میتافیزیکی جوانە و دەدرەوشێتەوە، هەروەها نیشانمان دەدات کە لە کوێین، ئێمە لە سیستەمێکی وا دەژین کە تاکەکەسی خۆی پێشکەش دەکات، پێویستە هەر یەکێک لە ئێمە ژیانێکی سەربەخۆ بژین نەک وەک ئەوانی تر، بەڵام لە ژێر ئەم لووتبەرزی و پووچی و زۆرینەیەدا دۆخێکی شێواو هەیە کە هاوشێوەیە، تاکوو ئێمە وەک کەسانی تر خۆمان نیشان بدەین کە ئێمەش وەک ھەر کەسێکی ترین، باشە دەبێت چی بکرێت؟ ئۆجالان لێرەدا مێتافۆرێکی ڕوون و ناوازە دەخاتە ڕوو، کە فڕێدانی سیستمەکەیە .

ژیژەک وشەکانی “ئازادی مەرجی ڕزگارییە”یە هێربێرت مارجوسی بەبیر هێنایەوە و وتی: “بۆ ئەوەی مرۆڤەکان بچنە ناو پرۆسەی ڕزگاری کۆمەڵایەتی و ئازادیی، پێویستە پێش هەموو شتێک خۆیان ئازاد بکەن”، پێویستە بگاتە کەمترین ئاستی ئازادیی؛ ئەمەش بە مانای پاککردنەوەی خۆمانە لەو شکستانەی کە ئێستا بوونەتە یەک لەگەڵ ژیانمان.

هەروەکوو ئۆجالان لێرەدا باسی تەولۆژەی کۆنی جوولەکە دەکات، بەپێی تەولۆژەیەش، پێش ئەوەی خودا جیهان درووست بکات، دەبێت بۆشایییەک درووست بکات و هەموو ئەو شتانەی کە دواتر درووستی کردووە تێیدا دابنێت.

وەکو ماتریالیستێک، مارکسیستێک ئۆجالان وتی: بۆ ئەوەی جیهانێکی کۆمەڵایەتی نوێ درووست بکرێت، پێش هەموو شتێک دەبێت ئەو سیستەمی ئێستا هەیە نەھێڵدرێت، قبوڵکردنی بۆشایی، ئازادبوون لە فشارە قورسەکانی دونیای ئێستا، ئەمە هەستێکی ناوازەی ناوەکی میتافیزیکی کۆمەڵایەتییە.

ئۆجالان زۆر شرۆڤەی کۆمەڵایەتی کاریگەری کردووە، لەو دوو پەڕەگرافەی کە بۆ ئێوەم خوێندەوە وەک ئەوە وایە کە ھەموو کۆردینیاتی بنەڕەتی میتافیزیک بەدەست ھاتبێت.