مەراسیمی خەڵاتی پشتیوانی کورد-ئاکاد بەڕێوەچوو
کورد- ئاکاد ئەمساڵ خەڵاتی زانسی بەخشییە هەریەک لە سەرۆکی کۆمسیۆنی مەدەنی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا پرۆفیسۆر کارین وێستهەیم، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە د. ئیدریس باڵوکەن و پرۆفیسۆر یان ئیلهان کزلخان.
کورد- ئاکاد ئەمساڵ خەڵاتی زانسی بەخشییە هەریەک لە سەرۆکی کۆمسیۆنی مەدەنی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا پرۆفیسۆر کارین وێستهەیم، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە د. ئیدریس باڵوکەن و پرۆفیسۆر یان ئیلهان کزلخان.
تۆڕی ئاکادیمیە کوردەکان (کورد-ئاکاد) ساڵانە بە مەراسیمێک خەڵاتی پشتیوانی دابەش دەکات. ئەمساڵ لە مەراسیمێکدا لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا پەرلەمانتاری پێشووی هەدەە د. ئیدریس باڵوکەن خەڵاتی پشتیوانی وەرگرت، هاوکات سەرۆکی کۆمسیۆنی مەدەنی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا پرۆفیسۆر کارین وێستهەیم و پرۆفیسۆر یان ئیلهان کزلخانیش خەڵاتی تایبەتیان پێبەخشرا.
هاوسەرۆکی کورد ئاکاد د. دێرسیم داغدەڤیرەن، پەرلەمانتارنای پێشووی هەدەپە کە لە تاراوگەن لەزگین بۆتان، نورسەل ئایدۆغان، سیبەل ییگیتئاڵپ، هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە زوبەیدە زوموڕد، پەرلەمانتاری پارتی سەوزی ئەڵمانیا بێریڤان ئایماز و نوێنەرانی رێکخراوە مەدەنییەکان بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد.
مەراسیمەکە بە وتاری هاوسەرۆکی کورد-ئاکاد دێرسیم داغدەڤیرەن دەستیپێکرد.
بەهۆی ئەوەی ئیدریس باڵوکەن نەیتوانی بەشداری لە مەراسیمەکەدا بکات، پەرلەمانتارانی پێشووی هەدەپە بە نوێنەرایەتی ئەو خەڵاتەکەیان وەرگرت. لەزگین بۆتان سوپاسنامەی باڵوکەنی خوێندەوە و رایگەیاند کە باڵوکەن نەیتوانیوە بەشداری لە مەراسیمەکەدا بکات.
پرۆفیسۆر کارین وێستهەیمیش لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەیدا رایگەیاند، کە بە نوێنەرایەتی ئەو کەسانەی کە لە پێناو ئازادی کورددا تێدەکۆشن خەڵاتەکەی وەرگرتووە.
یان ئیلهان کزلخانیش لەلایەن پەرلەمانتاری پارتی سەوزەکانی ئەڵمانیا بێریڤان ئایماز خەڵاتەکەی وەرگرت.
مەراسیمی خەڵاتی پشتیوانی دوای گۆرانیەکانی محەمەد ئاکباش کۆتاییهات.
هـ . ب