لە هیندستان کارگەیەکی درۆن و تەقەمەنی تەقییەوە، ٩ کەس مردن

لە ڕۆژئاوای هیندستان کارگەیەکی دروستکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و تەقەمەنی، تەقییەوە. لەم تەقینەوەیەدا، لانی کەم ٩ کەس کرێکار مردن کە ٦ کەسیان ژنن.

جێگری سەرۆکوەزیرانی پارێزگای ماهاراشترا، دەبەندرا فادناڤیس، لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، لە تەقەینەوەکەدا ٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦ کەسیان ژنن.

فادناڤیس ڕایگەیاند، کۆمپانیاکە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ هێزە چەکدارەکانی هیندستان دروست دەکات.

کارەساتە پیشەسازییەکان لە هیندستان بەربڵاون، کەسانی پسپۆڕ هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ پلانسازی خراپ و پابەندنەبوون بە ڕێوشوێنەکانی سەلامەتی.