کۆمەڵکوژی لە زانکۆی پراگ: ١٥کەس گیانیان لەدەست دا

لە پراگی پایتەختی چیک، خوێندکارێک ١٥ خوێندکاری بەشی هۆنەرە جوانەکانی کوشت.

بە گویرەی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی چیک، ئێوارەی ئەمڕۆ دوای ئەوەی کە دەنگی تەقە لە باڵەخانەی بەشی هونەرە جوانەکانی زانکۆی پراگ بیسترا، تیمەکانی پۆلیس ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون. بەهۆی هێرشی خوێندکارێکی تەمەن ٢٤ساڵی هەمان بەش بۆ سەر خوێندکاران ١٥ خویندکار گیانیان لە دەستداوە و ٢٤ کەسیش برینداربوون.

ئەو کەسەی هێرشەکەی ئەنجامداوە، لەلایەن پۆلیسەوە بە مردوویی دۆزراوەتەوە.

زانراوە کە هێرشبەرەکە خەڵکی گوندێکی نزیک پراگە. پۆلیس ڕایگەیاند کە باوکی هێرشبەرەکەش بە مردوویی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە.