لەو یادەی کە بنەماڵەی تایلان قارەمان، هاوڕێکانی و زۆرێک لە کۆردستانییان تێیدا بەشدار بوون. لەسەر ناوی تەڤگەری ژنانی کورد زەکییە نۆرحەق و دایکی تایلان، شەنگە قارەمان قسەیان کرد. هەروەها ئەو نامەیەی کە شەنگە قارەمان بۆ کورەکەی نووسی بووی خوێندرایەوە.
لە نێوان ئەو قسانەی کە سەبارەت بە ژیان و تێکۆشانی شەهید تایلان قارەماندا کرا، سەرنج خرایە سەر واتای چالاکییەکەی شەهید تایلان و ڕایانگەیاند کە دەبێت واتای ئەو چالاکییە بە ڕوونی ببینرێت.
لە مەراسیمەکەدا سەرنج خرایە سەر گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان و گرنگی تێکۆشان بۆ ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان.
مەراسیمەکە بە دروشمی "شەهید نامردن"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و بە داگیرساندنی مۆم و دانانی گول لە شوێنی چالاکییەکە کۆتایی هات.