شەڕی ئیسرائیل-حیزبوالله: لە باشووری لوبنان ١٠٩ کەس گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند کە لە باشووری وڵات لەنێوان حیزبوالله و ئیسرائیل شەڕێک ڕوویداوە، تا ئێستا ١٠٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٩٢ کەسیش برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستی ئاماری شەڕی نێوان حیزبو الله و ئیسرائیلی بلاو کردەوە. شەڕی نێوان حیزبو الله و ئیسرائیل لە ٨ی تشرینی یەکەمەوە دەستی پێکردووە.

بەپێی داتاکانی نەخۆشخانە، وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە کە لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا ١٠٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٩٢ کەسیش برینداربوون.

ئاشکرا کە ٪٩٢ی کوژراو و بریندارەکانی ئەو شەڕە پیاون، ٪٩٦یان هاوڵاتی لوبنانین و ٪٦٢یان تەمەنیان لە نێوان ٢٢ بۆ ٤٤ ساڵدایە.

وەزارەتەکە دەستنیشانی کردووە کە ٦٤ هەزار و ٥٣ کەس بەهۆی ئەو شەڕەوە لە شوێنەکانی خۆیان ئاوارە بوون.

لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا ١١٧ ئەندامی حیزبوالله کوژراون.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی لۆریەنت لۆجور کە پشت دەبەستێت بەو داتایانەی کە حیزبو الله بڵاویدەکاتەوە، ڕاگەیەندرا کە لە ئەنجامی شەڕی نێوان ئیسرائیڵ و حیزبوالله و بۆردومانەکانی ئیسرائیڵدا ١١٧ جەنگاوەری حیزبوالله کوژراون.