مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ کۆمەڵکوژی مەرەش لە شاری بێرن بەڕێوەچوو

لە شاری بێرنی سویسرا، یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی مەرەش کرایەوە کە لە نێوان ١٩-٢٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٨دا کۆمەڵکوژ کرابوون.

لە شاری بێرنی سویسرا لە لایەن ئەلەوییەکانی شاری بێرن، لە ناوەندی ئایینەکانی بێرن یۆرۆپاپلاتز چالاکییەک بەڕێوەچوو. زۆرێک لە دۆستان و ڕێکخراوە شۆڕشگێڕەکان بەشداری چالاکییەکە بوون.

چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی کۆمەڵکوژی مەرەش دەستی پێکرد. پاشان چەند کورتە فیلم دەربارەی کۆمەڵکوژییەکە نمایشکرا.

لە چالاکییەکەدا نووسەر و سیاسەتمەدار عەزیز تونچ قسەی کرد. تونچ دەستنیشانی کرد کە هەموو کۆمەڵکوژییەک هەڵبژاردەی دەوڵەتە و عەقڵیەتی کۆمەڵکوژیش هەمان شتە. تونچ ڕایگەیاند، لەبەرئەوەی دەوڵەت تێکۆشانی ئازادیخوازی گەلانی بن دەستی بەدڵ نییە، ئەو کۆمەڵکوژییانە ئەنجام دەدات.

لە یادەکەدا پەیامی "لەبیرمان نەچووە، لەبیرمان ناچێت" درا. چالاکییەکە بە دەنگی حەیرانی زاکیر عەلی ماتوور کۆتایی هات.