لە کەرتی غەززە نزیکەی ١٠٠ هەزار باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە و وێران بوون

ڕاگەیەندرا کە لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ١٠٠ هەزار باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە و وێرانبوون.

ئەو شەڕەی کە ٧ی تشرینی یکەم لەنێوان ئیسرائیڵ و بزوتنەوەی حەماسدا دەستیپێکرد، جگە لە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی کۆرت خایەن تا ئێستاش بە بێ ناوبر بەردەوامە. شەڕەکە ٧٠ ڕۆژی بەدوای خۆیدا جێ هێشت.

ئامارەکانی شەڕی غەززە تەنیا لەلایەن حکۆمەتی حەماسەوە بلاو دەکریتەوە. لە بارەی کوژراوانی غەززە هیچ سەرچاوەیەکی تر نییە بۆ بلاوکردنەوەی ژمارەی کوژراوەکان. بەلام سەبارەت بە ڕوخانی بالەخانەکان دوو ئاکادەمیسیۆنی ئەمریکی لەسەر دیمەنی سەتەلایتەکان شیکارییان بۆ ناوچەکە کردووە.

ئەمرۆ وەزارەتی تەندروستە حەماس ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی هێڕشێکی ئاسمانی لە هان یونسی باشووری غەززە "بەدەیان کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە".

لە کەرتی غەززەدا، ڕۆژ بە ڕۆژ ناوچەی پارێزراو بچوک دەکرێتەوە، سڤیلەکان هەوڵدەدەن خۆیان لە هێرشەکان ڕزگار بکەن. گەلی غەززە ڕووبەروی هەڵومەرجێکی و قورس و بێ هیواییەکی گەورە بووە.