ئێشکگری ئازادی لە ستراسبۆرگ لە هەفتەی ٥٩١ دا بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری کە لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا لە پێناو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت، لە هەفتەی ٥٩١ دا لەگەڵ گروپێکی نوێ لە بەلجیکا بەردەوامە.
چالاکی ئێشکگری کە لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا لە پێناو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت، لە هەفتەی ٥٩١ دا لەگەڵ گروپێکی نوێ لە بەلجیکا بەردەوامە.
چالاکی 'ئێشکگری ئازادی'، کە لە لایەن دەستپێشخەری ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، لە ڕۆژی ٢٥ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٢، لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا لە دژی گۆشەگیری و لە پێناو مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد دەستیپێکرد، لە هەفتەی ٥٩١ دا لەگەڵ گروپێکی نوێ بەردەوامە.
ئەم هەفتەیە چالاکییەکە لەگەڵ گروپێک بەردەوامە کە لە ٤ کوردی دانیشتووی ناوچەی ئانتوێرپی بەلجیکا پێکھاتوون.
ئەو چوار وەڵاتپارێزە بە ناوەکانی "جەسوور رێکەوت، حەمید سەیدی، سەعید حسێنی و ئەفشین حاتەمی ڕایانگەیاند، تا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان درێژە بە چالاکییەکانمان دەدەین.
چالاکوانانی هەفتەی ڕابردوو، گروپێکی دانیشتووی شاری میونشنی ئەڵمانیا بوون.