جیهان
دوایین ھەواڵ
-
جیهادییە تورکەکان لە شاری دیژۆنی فەرەنسا دەستیان بە تۆقاندنی هاووڵاتییان کرد
دوای ئەوەى لە شاری نیسی فەرەنسا ٣ کەس بەشێوەیەکى دڕندانە لەلایەن جیهادییەکەوە کوژران، ئێوارەى دوێنێ پێنجشەممە جیهادییە تورکەکانی لایەنگری ئەردۆغان لە شاری دیژۆنی فەرەنسا رژانە سەر شەقامەکان و دەستیان بە وتنەوەی دروشمی "ئەڵاهو ئەکبەر" کرد. -
یەکێتی ئەوروپا لە پارەوە بڕیاری فرۆشتنی چەکی بە بەهای ١٣٨ ملیار یۆرۆ داوە
بەپێی دوایین ئاماری سێرڤسی چالاکیەکانی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئەوروپای سەر بە یەکێتی ئەوروپا، وڵاتانی یەکێتیەکە لە پارەوە بڕیاری فرۆشتنی چەک و کەلوپەلی سەربازیان بە بەهای ١٣٨ ملیار یۆرۆ داوە. -
ئەنجوومەنی مسوڵمانانی فەرەنسا پشتیوانیان لە ماکرۆن کرد
محەمەد موسەوی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئایینیی مسوڵمانانی فەرەنسا (CFCM) رایگەیاند، لە فەرەنسا گوشار لەسەر مسوڵمانان نییە و بە ئازادی مزگەوت دروست دەکەن و پشتیوانیی لە ماکرۆن کرد و داوای پاراستنی فەرەنسای کرد. -
یەکێتی ئەوروپا: قسەکانی ئەردۆغان قبوڵ ناکرێن
جۆپیس بۆڕیل نوێنەری بالای سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ناڕەزایی لەبەرانبەر سووکایەتیەکانی تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورک لەبەرانبەر ئیمانوێڵ ماکڕۆن سەرۆکی فەڕەنسا پیشاندا. -
پەیمانی قەدەغەکردنی چەکی ئەتومی جێبەجێ دەکرێت
پەیمانی نێودەوڵەتی قەدەغەکردنی چەکی ئەتومی بە ئیمزاکردنی ٥٠ وڵات لەماوی ٩٠ ڕۆژدا دەکەوێتە بواری جێبەجێ کردەنەوە. -
پنتاگۆن هۆشداریی بە تورکیادا: ئەنجامەکەى قورس دەبێت
پنتاگۆن لە دوای تاقیکردنەوەی سیستمی مووشەکیی ئێس – ٤٠٠ی رووسی هۆشداریی بە دەوڵەتی تورک دا و رایگەیاند، کاریگەریی قورس لەسەر پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا دروست دەکات. -
لە ناو پارلەمانی سوید ئامینە کاکەباوە داوای دەرخستنی ناوی پەکەکە-ی لە لیستی تیرۆر کرد
لەناو پارلەمانی سوید، ئامینەکاکە باوە، پارلەمانتاری ئەو وڵاتە لە کاتی پرساندن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوید ئان لیندێ وتی: هەتا پەکەکە لە لیستی تێڕۆر دا بهێڵدرێتەوە ئەردۆغان بەردەوام دەبێ لە سەر پێشلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە تورکیا و ناوچەکە. -
لایەنەکانی لیبیا لەسەر ئاگربەستی هەمیشەیی ڕێککەوتن
لایەنەکانی لیبیا لە جنێف کۆبوونەوە و لەسەر ئاگربەستی هەمیشەیی ڕێککەوتن. -
بەهۆی پیسبوونی ئاو و هەواوە ٥٠٠ هەزار منداڵ گیانیان لەدەستداوە
بەپێی لێکۆلینەوەیەک کە لە ئەمریکا کراوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە هیندستان و ئەفریقای باشوور ٤٧٦ هەزار منداڵی ساوا بەهۆی پیسبوونی ئاو و هەواوە گیانیان لەدەستداوە. -
لە بۆلیڤیا هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بەڕێوەچوو
دوای ئەوەی ئیڤۆ مۆرالیس بە ناچاری دەستیلەکارکێشایەوە، هاوڵاتیانی بۆلیڤیا دوای ساڵێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێ دەنگیاندا. -
ناتۆ لەبارەی بەکارهێنانی سیستمی ئێس٤٠٠ هوشداری دایە دەوڵەتی تورک
ناتۆ لەبارەی بەکارهێنانی مووشەکی ئێس ٤٠٠ی ڕووسی هوشداری دایە دەوڵەتی تورک و ڕایگەیاند کە مووشەکەکان بۆ فڕۆکەکانی ناتۆ مەترسیدارە. -
ئەمریکا داوای لە دەوڵەتی تورک کرد کۆتایی بە هەوڵە تێکدەریەکانی بهێنێت
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە دەوڵەتی تورک کرد کە کۆتایی بە هەوڵە تێکدەریەکانی لە ڕۆژئاوای دەریای ناوەڕاست بهێنێت. -
تا ئیستا ١٠ ملیۆن ئەمریکی دەنگیانداوە
بۆ هەڵبژاردنی ٣ی تشرینی دووەم کە بریارە لە ئەمریکا ئەنجام بدرێت تا ئێستا ١٠ ملیۆن کەس دەنگیانداوە. -
ئەڵمانیا: دەبێت تورکیا ئاژاوەگێڕیییەکانی لە دەریای سپی کەم بکاتەوە
هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، تورکیا دووبارە کەشتیی پشکنینی رەوانەى رۆژهەڵاتی دەریای سپی کردووەتەوە و داوایکرد، تورکیا ئاژاوەگێڕییەکانی و کارە تێکدەرانەکانی لە دەریای سپی کۆتایی پێ بهێنێت. -
سوپای ئەمریکا ناوچەى هیلمەندی ئەفغانستانی بۆردومانکرد
سوپای ئەمریکا رایگەیاند، هێرشێکی ئاسمانییان کردووەتە سەر ناوچەیەکی هیلمەندی ئەفغانستان. -
تا ئیستا ١٠ ملیۆن ئەمریکی دەنگیانداوە
بۆ هەڵبژاردنی ٣ی تشرینی دووەم کە بریارە لە ئەمریکا ئەنجام بدرێت تا ئێستا ١٠ ملیۆن کەس دەنگیانداوە. -
لە ڤیەتنام بەهۆی لافاوەوە ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی لافاوەوە لە ناوەندی ڤیەتنام، لانیکەم ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٤٦ هەزار کەسیش ماڵ و حاڵیان بەجێ هێشت. -
هێزەکانی لیبیا لە تونس کۆدەبنەوە
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لایەنەکانی شەڕی لیبیا بۆ دەستپێکردنی دیالۆگ لە سەرەتای مانگی داهاتوودا لە تونس دەست بە کۆبوونەوە دەکەنەوە. -
بە سەدان کەس بۆ قەرەباخ جارنامەی ئاشتیان بڵاکردەوە
بە سەدان کەس بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان کە تورکیا ئاگری شەڕەکە خۆش دەکات، جارنامەی ئاشتیان بڵاوکردەوە. -
ئازەربایجان و ئەرمینیان لەسەر ئاگربەست رێککەوتن
ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر ئاگربەست لە قەرەباغی سەروودا رێککەوتن. -
شەڕی قەرەباخ: دانوستانەکان لە مۆسکۆ دەستیانپێکرد
لەسەر بانگهێشتکردنی ڤیلادیمیر پۆتین سەرۆکی ڕووسا، بەرپرسانی ئەرمەنستان و ئازەربایجان بۆ دانوستانەکان بۆ مۆسکۆ دەچن. -
سەرباری قوڵبوونەوەى قەیرانە ئابوورییەکان دەوڵەندەکان دەوڵەمەندتر بوون
بەهۆی پەتای کۆرۆناوە قەیرانی ئابووری لەسەرتاسەری جیهاندا بەردەوامیی هەیە. لەو دۆخ و قەیرانەدا چەند ملیاردێرێک سەرمایەکانیان زۆر زیاد کردووە. -
ئەیلول گەرمترین مانگی ٢٠٢٠ بوو
بەپێی ڕاگەیەنراوی بەرنامەی لێکۆلینەوەی زەوی سەر بە کۆمسیۆنی ئەوروپا و ئاژانسی گەردوونی ئەوروپا، ئەیلول گەرمترین مانگی ٢٠٢٠ لە جیهاندا بووە. -
کەنەدا هەموو بازرگانی و هەناردەیەکی لەگەڵ تورکیا هەڵپەسارد
سەرەنجام ناڕەزایەتیەکان دژ بە هاوکاریە سەربازیەکانی کەنەدا بۆ تورکیا ئەنجامی لێکەوتەوە و وەزیری دەرەوەی کەنەدا لە تویتێک دا ڕایگەیاند: هەموو بازرگانی و هەناردەیەکمان لەگەڵ تورکیا هەڵپەساردوە. -
خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی بە گروپێکدرا کە (هیپاتیت سی) دۆزیەوە
خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی بە مایکڵ هەوغاتونی ئینگلیز، هارڤەی ئالتەر و چارلس ڕیجی ئەمریکی درا. ئەم گروپە (هیپاتیتی سی) دۆزیەوە.