جیهان
دوایین ھەواڵ
-
یەکێتیی ئەوروپا: هەموو بژاردەکان بەرامبەر بە ئێران لەسەر مێزن
کۆمیساری دادوەریی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاندووە، ئەنجومەنەکەیان ڕێوشوێنەکانی سنووردارکردنی پەیوەندیدار بە سوپای پاسدارانی ئێران و هەموو بژاردەکانی تری بەردەست بەرامبەر بە ئێران هەڵدەسەنگێنێت. -
هەلیکۆپتەرێکی ئۆکرانی تێکشکا؛ وەزیرێک و ١٦ کەسی تیادا کوژرا
هەلیکۆپتەرێک لە ئۆکراینا کەوتەخوارەوە. وەزیری ناوخۆ دێنیس مۆناستیرسکی و یاریدەدەرەکەی و بە گشتی ١٦ کەسی ناو هەلیکۆپتەرەکە کوژران. -
دروشمەکانی 'ژن، ژیان، ئازادی' و 'لەسێدارەدان لە ئێران رابگرن' لەسەر تاوەری ئیڤڵ
دروشمەکانی 'ژن، ژیان، ئازادی' و ' لەسێدارەدان لە ئێران رابگرن' لەسەر تاوەری ئیڤڵ لە پاریس نەخشێنران. -
پۆلیسی ئەڵمانیا: لوتسرات بە تەواوەتی چۆڵ کراوە
پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند، لوتسرات کە چەندین رۆژە ناوەندی چالاکی پارێزەران و داکۆکیکارانی ژینگە و چالاکوانانە لە دژی دروستکردنی کانی خەڵۆزی نوێ، بە تەواوەتی چۆڵ کراوە. -
لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر کلێسەیەک لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک ٥ کەس کوژران
لە شاری کاسیندی کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک هێرشی چەکداری ئەنجامدرا. لە هێرشەکەدا لانیکەم ٥ کەس کوژران و ١٥ کەس برینداربوون. -
لە پیرۆ لە خۆپیشاندانەکاندا ١٧ کەس کوژران
لە پیرۆ لە پێکدادانەکانی نێوان لایەنگرانی سەرۆککۆماری پێشوو و هێزەکانی ئەمنیدا لانیکەم ١٧ کەس کوژران. -
بەهۆی لافاوەوە لە فلیپین ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا
لە فلیپین بە هۆی ئەو لافاوەوە لە رۆژی کریسمس دا وڵاتەکەی گرتەوە لانیکەم ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا. -
یونیسێف داوای ٢ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ یارمەتیدانی منداڵان دەکات
سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) داوای ٢.٦ ملیاری دۆلاری کردووە تاوەکو پێداویستیی منداڵان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقای باشوور دابین بکات. -
زیاتر لە ١١ هەزار منداڵ لە یەمەن کوژراون یان برینداربوون
سندوقی منداڵانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان (یونیسێف) رایگەیاند، کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تائێستا لە یەمەن زیاتر لە ١١ هەزار منداڵ کوژراون یاخود برینداربوون. راگەیەندرا کە نزیکەی ٤ هەزار منداڵیش لەشەڕدا بەشدارییان پێکراوە. -
لە پەرلەمانی ئەوروپا لێپرسینەوە لە گەندەڵی کرا
لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکان لەسەر ئەو گەندەڵیانەی وڵاتێکی کەنداو ئەنجامیداوە ٤ کەسی بەلجیکی دەستگیرکراون. -
شوڵز داوای لە تورکیا کرد هێرشەکانی رابگرێت
راوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شوڵز رایگەیاند، کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رژئاوا و باشووری کوردستان ناسەقامگیری دروست دەکەن و لە دژی یاسا نێونەتەوەییەکانن و داوای لە دەوڵەتی تورک کرد هێرشەکانی رابگرێت. -
یوتلسات پەخشی پرێس تی ڤی راگرت
مانگی دەستکردی ئوروپی یوتلسات دوای گەمارۆکانی یەکێتی بۆ سەر ئێران پەخشی کەناڵی هەواڵی پرێس تی ڤی ئێرانی راگرت، کە بەزمانی ئینگلیزی هەواڵ بڵاودەکاتەوە. -
هەزاران سەمونخانە لە تونس دەستیان بە مانگرتن کرد
لە تونس بە هەزاران سەمونخانە بۆ ئەوەی حکومەت ناچار بە قەرەبووکردنەوە بکەن دەستیان بە مانگرتن کرد. -
لە ئەڵمانیا لە دژی راستگرە توندڕەوەکان ئۆپراسیۆنێک ئەنجامدرا
لە ئەڵمانیا لە دژی راستگرە توندڕەوەکان کە گومانی ئەوەیان لەسەربوو هێرش بکەنە سەر پەرلەمان ئۆپراسیۆنێک ئەنجامدرا. لە ئۆپراسیۆنەکەدا ٢٥ کەس دەستگیرکران. -
تەقینەوە لە ئەفغانستان: لانیکەم ٧ کەس کوژران
لە شاری مەزار شەریفی باکوری ئەفغانستان لە دژی کارمەندانی کۆمپانیایەکی نەوت هێرش ئەنجامدرا و لانیکەم ٧ کەس کوژراون. -
نەتەوەیەکگرتووەکان: ئارەش سادقی و زیندانیانی نەخۆش ئازاد بکەن
بەرپرسانی نەتەوەیەکگرتووەکان رایانگەیاند، نیگەرانی دۆخی ئارەش سادقی پارێزەری مافەکانی مرۆڤن کە لە ئێران لە زینداندایە و داوایان کرد ئارەش سادقی و زیندانیانی نەخۆش ئازاد بکرێن. -
هێرشەکانی تورکیا و ئێران دەبنە رۆژەڤی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لاهای
هێرشەکانی تورکیا و ئێران بۆ سەر باشور و ڕۆژاڤای کوردستان، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن تورکیاوە، جینۆسایدی گەلی کورد و شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دەبنە رۆژەڤی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی (ICC) لاهای. -
زیاتر لە ملیۆنێک مرۆڤ لە جیهاندا بڕوایان بە جادوو هەیە
بەگوێرەی لێکۆلینەوەیەک کە لە ٩٥ وڵاتی جیهان ئەنجامدراوە، زیاتر لە ملیۆنێک مرۆڤ لە جیهاندا بڕوایان بە جادوو هەیە. -
لە بومەلەرزەکەی ئیندۆنێزیادا ٢٥٢ کەس گیانیان لەدەستداوە
بەهۆی بومەلەرزەکەی ئیندۆنێزیاوە کە بە پلەی ٥.٦ رۆژی دوشەممە لە دورگەی جاڤا رویدا، ٢٥٢ کەس کوژراون. -
ژمارەی دانیشتوانی جیهان ٨ ملیار کەسی تێپەڕاند
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ١٥ی ئەم مانگەوە ژمارەی دانیشتوانی جیهان ٨ ملیار کەسی تێپەڕاندووە. -
ئەنجومەنی ئەوروپا: ناوچەی یۆرۆ تووشی پاشەکشێی ئابوری دەبێت
ئەنجومەنی ئەوروپا جەختی لەسەرخەمڵاندن و پێشبینییەکانی خۆی بۆ ساڵ ٢٠٢٣ کردەوە و رایگەیاند کە تا کۆتایی ئەمساڵ ناوچەی یۆرۆ دەکوێتە دۆخی سستی و پاشەکشێی ئابورییەوە. -
بۆ یەکەمجار لە جیهاندا خوێنی دروستکراوە بۆ مرۆڤ بەکارهێنرا
لە بەریتانیا زانیاران بۆ یەکەمجار خوێنی تاقیگە، واتە دروستکراویان بپ مرۆڤ بەکارهێنا. راگەیەندرا کە ئەم هەنگاوەی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکانی تالاسیمان هەنگاوێکی زۆر گرنگە. -
هاوینی ٢٠٢٢ لە ئەوروپا لانیکەم ١٥ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە
راگەیەندرا کە لە ئەوروپا لە هاوینی ٢٠٢٢دا لانیکەم ١٥ هەزار کەس بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە. -
فڕۆکەیەکی گەشتیاری لە دەریاچەی ڤیکتۆریا کەوتە خوارەوە: لانیکەم ١٩ کەس گیانیان لەدەستدا
لە تانزانیا فڕۆکەیەکی گەشتیاری بە هۆی دۆخی نالەباری کەشوهەواوە لە دەریاچەی ڤیکتۆریا کەوتە خوارەوە، لانیکەم ١٩ کەس ژیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٢٠ گەشتیاریش رزگارکران. -
پوتین ئەم جارە دز و بکوژەکان لە شەڕی ئوکراینادا بەکاردەهێنێت
ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا واژۆی لەسەر بریارێک کرد کە ئەو کەسانەی تاوانی دزی، کوشتن، تاڵان و مادەی هوشبەریان ئەنجامداوە و سزادراوان، ئازادیان بکات و بەشداری لە شەڕی ئوکراینادا بکەن.