جیهان
دوایین ھەواڵ
-
کۆریای باشور و باکور بە سەدان فڕۆکەی جەنگیەکان لەدژی یەکدی هەستاند
کۆریای باشور رایگەیاند کە بەپێی زانیاریەکانیان کۆریای باکور ١٨٠ فڕۆکەی جەنگی هەستاندووە و وەک وڵامیش ئەوان ٨٠ فڕۆکەی شەڕیان ئامادە کردووە. -
سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان کرایە ئامانج و بریندار کرا
سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان عیمران خان لە گردبوونەوەیەکدا لە شاری لاهور، هێرشی کرایە سەر و برینداربوو. -
روسیا: بەریتانیا سەرپەرشتی هێرشی سەر بۆری غازمان کردووە
بەپێی قسەکانی گوتەبێژی کریملین، لە مانگی ئەیلولدا هێرشی سەر هێڵی بۆری غازی نۆرد سترەم یەک و دوو لەلایەن بەریتانیاوە سەرپەرشتی کراوە. -
ئەمریکا ئامادەیە لەسەر پرسی ئوکراینا لەگەڵ روسیا کۆبێتەوە
ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەمریکا بەدوای ناکۆکی لەگەڵ ڕوسیادا ناگەڕێت و بەڕاستی دەیەوێت بە دانوستان چارەسەری قەیرانی ئۆکراین بکرێت. -
لە فیلیپین ژمارەی قوربانیانی زریانەکەی نالگائی گەیشتە ٩٨ کەس
لە فیلیپین ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی زریانی نالگائیەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٩٨ کەس. -
لە سیئۆل بەهۆی شلۆخی لە هالویندا نزیکەی ١٥٠ گیانیان لەدەستدا
لە کۆریای باشور بەهۆی شلۆخی لە ڕێوڕەسمی هالویندا، نزیکەی ١٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا و بەهێندەی ئەوەش برینداری لێکەوتەوە. -
ئەوروپا دەستبەرداری ئەو ئۆتۆمبێلانە دەبێت کە بزوێنەرەکانیان بە سوتەمەنی کاردەکەن
پەرلەمانتارانی ئەوروپا و دەوڵەتانی ئەندام لە یەکێتی ئەووپا، لەسەر راگرتنی فرۆشتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە سوتەمەنی کاردەکەن رێککەوتن. -
ئاماری زیانەکانی لافاو لە فلیپین بەرزبووەوە
بەپێی ئاماری نوێ، لە ئەنجامی بارانی بەخوڕ لە باشوری فیلیپین لافاو و رۆچوونی زەوی روویداوە و بەهۆیەوە لانیکەم ٣١ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
لە فیلیپین بەهۆی لافاوەوە ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا
لە باشوری فیلیپین بەهۆی لافاو و ڕووچوونی زەویەوە، لانیکەم ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا. -
کۆمەڵەی پزیشکانی جیهان: پێویستە لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی گازی کیمیایی دەوڵەتی تورک بکرێت
کۆمەڵەی پزیشکانی جیهان (WMA) بە توندی ئیدانەی دەستگیرکردنی سەرۆکی سەندیکای پزیشکانی تورکیا دکتۆر شەبنەم کۆرور فینجانچی کرد و داوای کرد، لێکۆڵینەوە لە زانیارییەکانی بەکارهێنانی گازی کیمیایی دژ بە گەریلا بکرێت. -
فاكسنیوز: دەتوانرێت ئێران وەكو هاوبەشی تاوانی شەڕی روسیا لەئۆكرانیا سەیر بكرێت
ئاستی بەشداری رژێمی ئیسلامی لەشەڕی ئۆكرانیا بەقۆناخێك گەیشتووە كە لە"سەیركەرێكی بێ چالاك"زیاتر رووچووە و گەیشتووەتە"هاوبەشێكی ئاكتیڤ"ی روسیا. -
پلۆسی: ئێران بووەتە هۆكاری نائەمنی لەجیهاندا
پنتاگۆن دەڵێت؛ روسیا بەردەوامە لەهێرشەكانی لەرێگەی فرۆكەی بێ فرۆكەوانی خۆكۆژی ئێرانیەوە بۆ سەر ئەو ژێرخانانەی كاریان دابینكردنی كارەبایە لەئۆكرانیا. -
ریشی سوناک بووە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا
ریشی سوناک، وەزیری پێشووی دارایی بەریتانیا بووه سەرۆكی پارتی پارێزگاران و بەوەش پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیای وەرگرت، ئەوەش دوای ئەوەی پێنی مۆردۆن-ی رکابەری لە کێبرکێی وەرگرتنی پۆستەکە کشایەوە. -
لە مالاوی لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا تەرمی ٢٩ پەنابەر دۆزرانەوە
تەرمی ٢٩ پەنابەر لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە دارستانێکی مالاوی کە وڵاتێکی ئەفریقیە دۆزرانەوە. -
ترۆئیكا داوا لەنەتەوەیەكگرتووەكان دەكات، لێكۆڵینەوە لەفرۆشتنی فرۆكەی ئێرانی بە روسیا بكەن
ترۆئیكای ئەوروپایی داوای لێكۆڵینەوەی نەتەوەیەكگرتووەكان لەسەر بەكارهێنانی روسیا لە فرۆكەی بێ فرۆكەوانی ئێرانیە دەكەن. -
ناوەندی نوسەرانی ئێران: سەركۆتی منداڵان و زیندانیان رەشترین لاپەڕەی كارنامەكەی حكومەتە
وەزیری پەروەردەی دەوڵەتی ئێران بەپشتڕاستكردنەوەی دەستبەسەركردنی خوێندكاران رایگەیاند، ئەو خوێندكارانە بۆ"پەروەردە و چاكسازی" رەوانەی"ناوەندی دەرونناسان"كراون. ناوەندی نوسەرانیش ئەو هەڵسوکەوتە بە رەشترین لاپەڕەی حکومەت ناودەبات. -
وەزیری دەرەوەی ئوستراڵیا بۆ بەرپرسانی رژێمی ئێران: جیهان خەریكە سەیرتان دەكات
وەزیری دەرەوەی كەنەدا رایگەیاند، ئەركی ئەخلاقی وڵاتانی پشتیوانی دیموكراسی ئەوەیە كە لە ژنانی"زۆر ئازا" كە لەشەقامەكانی ئێران خۆپیشاندان دەكەن، پشتیوانی بكەن، وەزیری دەوەی ئوستراڵیاش دەڵێت: جیهان چاودێری ئەو خۆپیشاندانە دەکات. -
لە لافاوەکانی نیجێریادا ٦٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار کەس ماڵەکانیان بەجێهێشت
لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە لە نیجێریا باران دەبارێت و بووەتە هۆکاری دروستبوونی لافاو. تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٦٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار کەس ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە. -
ئەوروپیەکان لەدژی گرانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
لە شارەکانی ئەڵمانیا، فەڕەنسا و ئیتاڵیا هاوڵاتیان لەدژی گرانی کەلوپەل و خواردن رژانە نێو شەقامەکان. -
لە یونان لافاو دروست بوو
لە دوورگەی گریتی یونان لافاو دروست بوو و لانیکەم ٢ کەس گیانیان لەدەستدا -
لە هێرشێكی چەكداری لە مەکسیک ١٢ كەس كۆژران
لە ئەیالەتی گواناژۆاتۆ لەناوەندی مەکسیک لە باڕێكدا هێرشێكی چەكداری پێكهات و لەئەنجامدا ١٢ كەس كۆژران و ٣ كەسی تریش بریندار بوون. -
جۆزیپ بوریل: ئێران دەبێت دەست لەسەركۆتی هۆڤانەی خەڵك هەڵگرێت
جۆزێپ بوڕێڵ داوای دەستبەجێ ئازادکردنی خۆپیشاندانە زیندانیکراوەکان لە ئێرا ندەکات و وزیری دەرەوەی ئەمریکاش دەڵێت: بەدوای رێگەیەكدا دەگەڕن كە دەرفەتی پەیوەندی خۆپیشاندەرانی ئێرانی لەگەڵ دەرەوەی ئەو وڵاتە دەستەبەر بكات. -
گۆڤاری تایم: ناڕەزایەتیەكان رەنگە ببنە هۆی رووخانی رژێمی ئیسلامی
گۆڤاری تایم بڵاویكردهوه؛ هێزە ئەمنیەكانی رژێمی ئیسلامی تووشی لاوازی رۆحی، ترس لەرووخانی هێزە ئەمنیەكان و هەڵوەشاندنەوە بوون. -
پێنج هاوڵاتی فەرەنسی لەئێران دەستبەسەركران
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەستبەسەركردنی پێنج هاوڵاتی وڵاتەكەی لە ئێران پشتڕاست کردەوە. -
له تایلهند هێرشی چهكداری: ٣٢ كهس كوژران، ٢٣ كهسیان منداڵن
له تایلهند به چهك و چهقۆ هێرش كرایه سهر باخچهیهكی ساوایان. ٣٢ كهس كه ٢٣ كهسیان منداڵن كوژران.