جیهان
دوایین ھەواڵ
-
ئەڵمانیا بەهۆی هەڵوێستیانەوە لەبەرانبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەخنەی لە سێ وڵات گرت
حەیکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بەهۆی هەڵوێستیانەوە لەبەرانبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا رەخنەی توندی لە ئەمریکا، چین و مەجارستان گرت. -
سوپای چاد: لە ٦ رۆژدا هەزار چەتەى بۆکۆ حەرام کوژران
سوپای چاد رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنی ئەم ٦ رۆژەى رابردوودیاندا بۆ سەر چەتەکانى بۆکۆ حەرام، ١٠٠٠ چەتەى بۆکۆ حەرام کوژراون. -
FIDH:"بە زووترین کات زیندانیەکان ئازاد بکەن"
فیدراسیۆنی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی- FIDHرایگەیاند، ئازاد نەکردنی زیندانیان، هیچ جیاوازیەکی نیە لەگەڵ سزای کوشتن. -
رێکخراوى تەندروستیی جیهانی بۆ ترامپ: یاری بە ئاگر مەکە
تیدرۆس ئادهانۆم گیبریسوس بەرێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) وەڵامی رەخنەکەى ترامپ سەرۆکی ئەمریکای لەسە رێکخراوەکەیان دایەوە و بە ترامپی وت "ڤایرۆسەکە بە سیاسی مەکە و یاری بە ئاگر مەکە". -
پەرلەمانی هۆڵەندا پارەدانی بۆ سندوقی "کۆرۆنا بۆند" رەتکردەوە
پەرلەمانی هۆڵەندا بڕیاریدا بەشداری لە سیستمی سندوقی پێدانی پارە بەو وڵاتانەى ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا نەکات، کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناویاندا تەشەنەى سەندووە. -
لە جیهان ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە ٨٣ هەزار کەسی تێپەڕاند
لە سەرتاسەری جیهان زیاتر لە میلیۆنێک و ٤٠٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، هاوکات ژمارەی ئەو کەسانەش کە گیانیان لەدەستداوە، ٨٣ هەزار کەسی تێپەڕاندوە کە زۆرترین ژمارەی قوربانیان لە وڵاتانی ئەوروپان. -
لە ووهان کەرەنتینە کۆتایی هات و جموجووڵ دەستیپێکردەوە
لە شاری ووهانی چین کە یەکەم جار پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو شارە دەرکەوت، کەرەنتینە کۆتایی هات. لەگەڵ کۆتاییهاتنی کەرەنتینە، هاوڵاتیان ڕوویان لە وێستگەکان کرد بۆ ئەوەی بچنەوە لای خانەوادەکانیان. -
Covîd-19: ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٧٦ هەزار کەس
لە هەموو جیهان ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی بوون گەیشتە ملیۆنێک و ٣٦٩ هەزار کەس و ٧٦ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. -
WHO: لە جیهاندا پێویستی بە ٦ ملیۆن پەرستیار هەیە
رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) ڕایگەیاند، لە ئێستادا لە جیهاندا پێویستی بە ٦ ملیۆن پەرستیار هەیە. -
"تەنها کەمامە رێگری لە بڵابوونەوەى کۆرۆنا ناکات"
رێکخراوى تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، ئەو کەمامانەى کە ئێستا دروست دەکرێن دەبێت تەنها بۆ پزیشکان و کارمەندانی کەرتی تەندروستی بەکار بهێنرێن. -
کۆرۆنا هەڕەشە لە ٢٠ ملیۆن کرێکاری ئەفریقی دەکات
بە بەراورد بە چین، ئەوروپا و ئەمریکا پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێستادا کاریگەرییەکى قورسی لەسەر ئەفریقا دروست نەکردووە، بەڵام کاریگەریی قورسی بۆ ئابووریی ئەفریقا لێکەوتووەتەوە. -
لە مالی زیاتر لە ٢٠ سەرباز کوژران
لە هەرێمی گائۆی باکووری وڵاتی مالی لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا زیاتر لە ٢٠ سەرباز کوژران. سەرچاوەکان دەڵین هێرشەکە لە لایەن جیهادچیەکانەوە ئەنجامدراوە. -
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای پاراستنی مافی ژنانی کرد
ئەنتۆنیۆ گوتیرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای پاراستنی ژن و منداڵانی کچ لە ماڵەوە کرد. -
لە خانەکانى بەساڵاچوانی فەرەنسادا ٢ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە
تاوەکو ئێستا لە فەرەنسا بەهۆی ڵڤایرۆسی کۆرۆناوە ٢ هەزار کەس لە خانەکانى بەساڵاچوواندا گیانیان لەدەستداوە. -
کۆرۆنا بۆریس جۆنسۆنی لە کەرەنتینەوە رەوانەى نەخۆشخانە کرد
بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانى بەرتیانیا لە دواى ئەوەى پشکنینى بۆ کرا و دەرکەت تووشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، لە دواى ماوەیەک مانەوەى لە ژێر چاودێری و کەرەنتینەدا رەوانەى نەخۆشخانە کرا. -
لە فەڕەنسا دەست بە چارەسەری پلازما دەکرێت
لە فەڕەنسا پلازمای ئەو کەسانەی کە لە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکانی تر بەکاردەهێنرێت. -
زەریاکان لە توانایاندایە تاوەکو ساڵی ٢٠٥٠ خۆیان نوێ بکەنەوە!
بەپێی لێکۆڵینەوەیەک، کە لە گۆڤاری نەیچەر بڵاوکراوەتەوە، بەهۆی هەوڵەکان بۆ پاراستنی زەریاکان، پسپۆڕانی ١٠ وڵات رایانگەیاند، زەریاکان لە توانایاندایە تاوەکو ساڵی ٢٠٥٠ ئیکۆسیستم و ژینگەی خۆیان سەرلەنوێ بژییەننەوە. -
رێکخراوی تەندروستیی جیهان: ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە هەفتەیەکەدا ٢ هێندە زیادیکردووە
رێکخراوی تەندروستیی جیهان (WHO) نیگەرانیی خۆی لەبارەى خێرا بڵاوبوونەوەی پەتای جیهانیی ڤایرۆسی کۆرۆنا خستەڕوو و رایگەیاند، لە ماوەى ئەم هەفتەیەدا قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوو هێندە زیادیان کردووە. -
ڤایرۆسی کۆرۆنا: تا ئێستا ٤٢ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە
بەپێی دوایین ئامارەکان ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرتاسەری جیهان تووشی کۆرۆنا بوون گەیشتە ٨٦٠ هەزار کەس و ٤٢ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. -
نەتەوە یەکگرتووەکان: لە ساڵی ١٩٤٥ەوە قەیرانێکی بەم شێوەیەی قۆڕس جیهانی نەگرتووەتەوە
ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس سکرتێکی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ قەیرانێکی جیهانی قۆڕسە کە لە جەنگی جیهانی دووەمەوە قەیرانی بەم شێوەیە ڕووینەداوە. -
Covîd-19: ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٤٠ هەزار کەس
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای Covîd-19 لە هەموو جیهان ژمارەی ئەو کەسانەی بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٤٠ هەزار کەس. -
نەتەوە یەکگرتووەکان: کۆرۆنا دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئابووریی وڵاتانی تازە گەشەسەندوو
ئابوریناسانی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان رایانگەیاند، پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەى ئابووریی وڵاتە تازە گەشەسەندووەکان، کە ٢ لەسەر ٣ی دانیشتوانی جیهان لەو وڵاتانەدا دەژین. -
سوپای رزگاریی نیشتمانیی کۆلۆمبیا بەهۆی کۆرۆناوە ئاگربەستی راگەیاند
سوپاى زرگاریى نیشتمانى (ELN) لە کۆلۆمبیا، کە بە دوا بزووتنەوەى گەریلایی لە کۆلۆمبیا دەناسرێت رایگەیاند، بەهۆی پەتای کۆرۆناوە بە شێوەی یەکلایەنە بۆ ماوەى مانگێک ئاگربەست رادەگەیەنێت. -
دوایین زانیاریەکان لە بارەی ئامارەکانی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا
ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لە سەر ئاستی جیهان گەیشتووەتە ٧٤٠ هەزار کەس. بە پێی دوایین ئاماریش ژمارەی ئەو کەسانەی بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٣٥ هەزار کەس. -
نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی ١٧ ساڵی رابردوو دابەزی
کاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر بازاڕەکان بەردەوامە. لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە تاوەکو ئێستا نەوت دابەزینی لەو جۆرەی بەخۆییەوە نەبینیوە. بەهای هەر بەرمیلێک نەوت بوو بە ٢٠ دۆلار.