یونیسێف: ئەگەری مردنی ٨ ملیۆن منداڵ لە ماوەیەکی نزیکدا هەیە

رێکخراوی پارێزگاریکردن لە منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) رایگەیاند، ئەگەری مردنی ٨ ملیۆن منداڵی ٥ ساڵ و کەمتر هەیە.

زیاتر منداڵانی ١٥ وڵاتی جیهان هەڕەشەی مردنیان لەسەرە کو خۆراکیان کەمە. ئەفغانستان، هایتی و یەمەن لەو وڵاتانەن کە لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەدان.

یونیسێف رایگەیاند کە پێویستە هاوکاری خۆراک بۆ ئەو وڵاتانە بنێردرێت و لە رووی پزیشکیەوە یارمەتیان بدرێت و وتی کە رۆژ بە رۆژ مەترسی لەسەر منداڵان زیاتر دەبێت.

یونیسێت هۆکاری ئەوەشی بۆ گرانبوونی نرخی خۆراک لەقەڵەمدا و وتی، شەڕی ئۆکراینا کاریگەری لەسەر گرانبوونی خۆراک داناوە. هەروەها وشکەساڵی و کۆڤید ١٩ یەکێکی دیکەی هۆکاری گرانبوونی نرخی خۆراکن.

یونیسێف داوای لە وڵاتانی جی ٧ کرد کە ملیارێک و ٢ سەد ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاری ئەو ولاتانە تەرخان بکرێت.

ف.ق