جیهان
دوایین ھەواڵ
-
حکومەتی ئەفغانستان فەرمانی دەسپێکردنەوەی هێرشی بۆسەر تاڵیبان دەرکرد
سەرۆک کۆماری ئەفغانستان، فەرمانی دەسپێکردنەوەی هێرشی بۆسەر بزوتنەوەی تاڵیبان و گۆڕینی باری بەرگریی بە باری هێرشی بۆ هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی دەرکرد. -
لە مەکسیک لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا زیاتر لە ٢٥ تەرم دۆزرانەوە
لە دەورەبەری گوادالاژارا لە ڕۆژئاوای مەسکیک گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە کە تەرمی زیاتر لە ٢٥ کەسی تێدایە. -
لە هۆنگ کۆنگ چالاکی شەرمەزارکردن: زیاتر لە ٢٠٠ کەس دەستگیرکران
لە هۆنگ کۆنگ لایەنگرانی دیموکراسی وەک بەردەوامیدان بە چالاکیەکانی ساڵی ڕابردوو ڕژانە ناو شەقامەکان و لەنێوان ئەوان و هێزەکانی پۆلیسدا شەڕ دروستبوو. زیاتر لە ٢٠٠ خۆپیشاندەر دەستگیرکران. -
لە ئیسرائیل و ئیتاڵیا بوومەلەرزە ڕوویدا
لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا و لە ئیسرائیل بوومەلەزەیەکی سووک ڕوویدا. -
بە بەردبووەکەی بەریتانیا تەمەنی ٢٠٠ ملیۆن ساڵە
لە سەدەی ١٩ بە بەردبوویەک (فۆسیل)ێک لە بەریتانیا لەلایەن زانایانەوە دۆزرابووە و ئێستا دواى لێکۆڵینەوە وردەکان ئەوە روون بووەتەوە، کە تەمەنی ئەو بە بەردبووە ٢٠٠ ملیۆنە ساڵە. -
لە ناوبردن و بە خەڵوزکردنی ئامازۆن گەیشتووەتە بەزرترین ئاست
لە چوار مانگی سەرەتای ٢٠٢٠دا بەشێکى زۆر و بەرچاوی ئامازۆن بۆ دروستکردنی خەڵوز لە ناو براوە. -
پێدەچێت سنورەکانی یەکێتی ئەوروپا تا ٤٠ ڕۆژی تر بەداخراوی بمێننەوە
باسی ئەوە دەکرێت سنورەکانی یەكیتی ئەوروپا تا ناوەڕاستی مانگی حوزەیران بەداخراوی بمێننەوە. -
تا ئێستا لە سەرتاسەری جیهان نزیکەی ٤ ملیۆن کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
لە سەرتاسەری جیهان نزیکەی ٤ ملیۆن کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ٢٧١ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. -
لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە ٢٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ڕؤژهەڵاتی ئەفریقا بەهۆی بارانبارینێکی زۆر لافاو دروست بوو و زیاتر لە ٢٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا. -
لە لیبیا ٢ فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى تورکیا هێنرانە خوارەوە
سوپای نیشتمانیی لیبیا رایگەیاند، لە چەندین خاڵدا لە حکومەتى هاوپەیمانیی نیشتمانییان داوە و ٢ فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى هێرشبەری دەوڵەتى تورکیشیان لە ئاسمانەوە هێناوەتە خوارەوە. -
گروپە چەتەکەى موعتەسەم لەلایەن تورکیاوە راهێنانیان پێکراو و رەوانەى لیبیا کران
گروپێک لە چەتەکەى لیوای موعتەسەمی سەر بە دەوڵەتى تورک، کە ژمارەیان ٢٤٠ چەتەیە گواسترانەوە بۆ لیبیا. گروپێک چەتەی تریش، کە لە ئێستادا لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە راهێنانیان پێدەکرێت بڕیارە بەمزوانە رەوانەى لیبیا بکرێن. -
سەدان هەزار کرێکار لە وڵاتانی کەنداو دەگەڕێنرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان
بەهۆی بڵاوبوونەوەى پەتای جیهانیی کۆرۆناوە سەدان هەزار کرێکاری هندی لە وڵاتانی کەنداو کارەکانیان لەدەستدابوو، سەرباری ئەوەش گیریان خواردبوو و نەیاندەتوانی بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەى خۆیان، بەڵام لە دوێنێوە پرۆسەى گواستنەوەیان دەستیپێکردووە. -
زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کارمەندی کەرتی تەندروستی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
بەپێی ئامارە فەرمییەکان لە سەرتاسەری جیهاندا ١٠٠ هەزار کارمەندی کەرتی تەندروستی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا (Covîd-19) بوون، بەڵام چەندین سەرچاوە باس لەوە دەکەن ژمارەی کارمەندە تووشبوەکانى کەرتی تەندروستی زۆر لەوە زیاترە. -
سوپای میسر کوژرانی ١٢٦ تیرۆرست و ١٥ سەربازی راگەیاند
سوپای وڵاتی میسر رایگەیاند، لەو ئۆپراسیۆنە سەربازییی لە ناوچەکانى باکوور و ناوەڕاستی ناوچەی سینادا بەڕێوەچوون ١٢٦ کەس لە تیرۆریستە تەکفیریەکان کوژراون. راشیگەیاندووە، لەو ناوچەیەدا جموجۆڵی لقێکی ڕێکخراوی تێرۆریستی داعش زۆرە. -
پۆلیسی بێرنی سویسرا بەهۆی دەنگی چەکەوە مزگەوتی رەحمانی گەمارۆدا
پۆلیسی کانتۆنی بێرنی سویسرا لە دواى بیستنی دەنگی چەک گەمارۆی مزگەتى رەحمانی دا. ئەو مزگەوتە لە میدیاکان و رای گشتیی سویسرادا قسەى ئەوەى لەسەر بووە، کە چەتە بۆ گرپە چەتەکەى داعش کۆ دەکاتەوە. -
دوایین ئاماری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا
لە سەرتاسەری جیهان ٣ میلیۆن و ٥٠٤ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ٢٤٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. -
پشیلەکانیش تووشی پەتای کۆرۆنای نوێ دەبن
پشیلەکانیش تووشی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covîd-19) دەبن. -
WHO بۆ لێکۆلینەوە لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا سەردانی چین دەکات
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO بۆ لێکۆلینەوە لەبارەی سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەردانی چین دەکات. -
٥٥ ڕۆژنامەنووس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە
بە پێی ئاماری ڕێکخراوێکی مەدەنی کە ناوەندەکەی لە شاری جنێفە لە جیهاندا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ماوەی ٢ مانگدا زیاتر لە ٥٥ ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە. -
گومان دەکرێت هێرشی پێرێی فەڕەنسا بەرانبەر هێزەکانی پۆلیس تیرۆریستی بێت
ڕاگەیەنرا، گۆماندەکرێت هێرشی پێرێی شاری کۆلۆمبیسی فەڕەنسا کە کەسێک بە ئۆتۆمبێڵەکەی هێرشی کردە سەر هێزەکانی پۆلیس، تیرۆریستی بێت. -
لە ساڵی رابردوو لە دونیادا ٥٠ ملیۆن کەس ناچاری کۆچبەری بوون
ماڵی چاودێریی دۆخی کۆچی ناوخۆیی (IDMC) رایگەیاند، بەهۆی شەڕ و کارەساتەکانى ساڵی ٢٠١٩ەوە ٥٠ ملیۆن کەس کۆچیان کردووە. -
دەوڵەتى تورک لە لیبیا ٥ هاووڵاتیی مەدەنیی کوشت
فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر شاری میزدایان لە ررۆژئاواى لیبیا بۆردومانکرد و بەو هۆیەوە ٥ هاووڵاتیی لیبییان لەو شارەدا کوشت. -
لە بەریتانیا هۆشداری لەبارەى بڵاوبوونەوەى پەتایەکى تر درا
بەرپرسانی بەشی چاودێریی ورد لە بەریتانیا هۆشدارییان لەبارەى بڵابوونەوەى پەتایەک لە ناو منداڵانى ئەو وڵاتەدا دا و رایانگەیاند، ئەگەری ئەوە هەیە هۆکاری ئەو نەخۆشی و تایە ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری (SARS-Cov-2) بێت. -
ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە ٢٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاند
لە سەرتاسەری جیهان نزیکەی ٣ میلیۆن کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. -
ئاو پاکبوویەوە و جوانی و رازاوەبەونی ڤینیسیاش دەرکەوت
دواى ئەوەى جموجوڵەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە راوەستێنران، ئاوی ڤینیسیاش روون و پاکبوویەوە. لەگەڵ روونبوونەوەى ئاوەکە جوانی و رازاوەبوونی ڤینیسیا زیاتر دەرکەوت.