جیهان
دوایین ھەواڵ
-
پارتی چەپی فەرەنسا: دیکتاتۆر ئەردۆغان دەترسێت
پارتی چەپی فەرەنسا لە دژی ئۆپراسیۆنەکانی پاکتاوی سیاسی کە بە شێوەی هاوکات لە ٢٥ نیساندا لە چەندین شار ئەنجامدرا ناڕەزایەتی دەربڕی و رایگەیاند: "دیکتاتۆر ئەردۆغان دەترسێت". -
دەیان تەرم لە کەناراوەکانی لیبیا و تونس دۆزرانەوە
مانگی سوری لیبی لەماوەی پێنج ڕۆژدا لە کەناراوی ڕۆژئاوا ٣٤ تەرمی دۆزییەوە، هەروەها حکومەتی تونسی ٣١ تەرمی کۆچبەرانی ئەفریقی دۆزییەوە کە لەنێو دەریای ناوەڕاستەوە کۆچیان کردبوو. -
یەمەنەنە بە مەڵامەتو قەرەباڵقی جەژنېۋە ٧٨ کەسۍ گیانشا جە دەسدا
شارو سەنعای یەمەن-ینە کە ئینا چېرو کۊنتڕۊڵی حوسیەکانە ۋەختو بەشکەرڎەو جەژنانەینە بە مەڵامەتو قەرەباڵقیوە ٧٨ کەسۍ گیانشا جەدەسدا و زیاڎ جە ١٥٠ کەسایچ زامڎارۍ بیۍ. -
لە یەمەن بەهۆی قەرەباڵغی جەژنەوە ٧٨ کەس گیانیان لە دەستدا
لە شاری سەنعای یەمەن کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی حوسیەکاندایە لەکاتی دابەشکردنی جەژنانەدا بە هۆی قەرەباڵغیەوە ٧٨ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٥٠ کەسیش برینداربوون. -
لە کێڵگەیەک لە تەکساس بەهۆی تەقینەوەوە ١٨ هەزار مانگا لەناوچوون
لە تەکساسی ئەمریکا بەهۆی تەقینەوەیەک لە کێڵگەیەکدا نزیکە ١٨ هەزار مانگا لەناوچوون. -
ئەگەری پێکدادانی ڕوسیا و ناتۆ زیاتر بووە
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، ئەلیکساندەر گروشکۆ، هۆشداری دەدات لە زیادبوونی مەترسی پێکدادانی سوپای ڕوسیا و هێزەکانی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ). -
لە کەناراوەکانی تونس تەرمی ١٤ پەنابەر دۆزرانەوە
لە تونس کەشتیەک ژێرئاوکەوتبوو و تەرمی ١٤ ئاوارەی ئەفریقی دۆزرانەوە و ژمارەی ئەو ئاوارانەی کە لە کەشتیەکەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٤ کەس. -
نەرویج ١٥ سیخوڕی رووسی لە وڵاتەکەی دەرکرد
نەرویج ١٥ کارمەندی باڵیۆزخانەی روووسیای وەک 'سیخوڕی هەواڵگری' پێناسە کرد و لە وڵاتەکەی دەریکردن. -
پێنی نێونەتەوەیی: دەبێت رۆژنامەوانانی کورد ئازاد بکرێن
رێکخەری پڕۆگرامی ئەوروپای ئەنجومەنی پێنی نێونەتەوەیی ئاورێلیا دۆندۆ لەپێناو ١٦ رۆژنامەوان کە لە ئامەد زیندانی کراون بانگەوازێکی راگەیاند و وتی، "دەبێت رۆژنامەوانانی کورد ئازاد بکرێن". -
بەهۆی شەڕ لە سەر سنووری ئازەربایجان-ئەرمئنیا ٧ کەس کوژران
لەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایجاندا جارێکی دیکە شەڕ هاتە ئاراوە و ٧ کەس لە هەردوولا کوژران. -
بایدن کاندیدبوونی خۆی بۆ دووەمین خولی سەرۆکایەتی دووپات کردەوە
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن، کاندیدبوونی بۆ دووەمین خولی سەرۆکایەتی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٤ دووپات کردەوە. -
لە نەیجیریا، بەهۆی هێرشێکەوە زیاتر لە ٥٠ کەس کوژران
بەگوێرەی هەواڵەکان، لە هێرشێکی چەکداری بۆ سەر گوندێکی نەیجیریا، زیاتر لە پەنجا کەس کوژراون. -
لە دۆرتمۆند سەکۆیەکی کۆکردنەوەی واژوو بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد دانرا
لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا سەکۆیەک بۆ کۆکردنەوەی واژوو لەپێناو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دانرا. -
دەوڵەتی تورک لە رووی رفاندنەوە لەسەر ئاستی جیهان لەپلەی دووەمدایە
فریدم هاوس کە بارەگاکەی لە واشنتۆنە رایگەیاند ژمارەی ئەو دەوڵەتانەی مرۆڤەکان لە دەرەوە دەڕفێنن لەهەڵکشاندایە و ئەوەشی خستەڕوو چین و تورکیا لەو پێشەوەی ئەو دەوڵەتانەن. داواشی کرد سزا بەسەر ئەو دەوڵەتانەدا بسەپێندرێت. -
پ. پەیچ: دەستی رژێمی ئەردۆغان گەیشتووەتە زانکۆکەی من
پرۆفیسۆر نۆرمان پەیچ رێگری سەرۆکایەتی زانکۆی هامبورگ لە بەردەم کۆنفڕانسی 'ئێمە جیهانی خۆمان دەوێت' شەرمەزار کرد و وتی، "دەستی رژێمی ئەردۆغان گەیشتووەتە ئەو زانکۆیەی من چەندین ساڵە کاری تێدادەکەم". -
چاوەڕوان دەکرێت دۆناڵد ترامپ ببرێتە بەردەم دادگا
ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەمریکا سەرۆکێکی پێشووی ئەو ووڵاتە تۆمەتی تاوانکاری رووبەڕوو دەکرێتەوە و بە ٣٠ تۆمەت دەدرێتە دادگا. -
لە سبەینێوە فینلەندا دەبێتە ئەندامی نوێی ناتۆ
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، یانس ستۆڵتەنبێرگ، سکرتێری گشتی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) ڕایگەیاند، لە سبەینێوە ٤ نیسانی فینلەندا دەبێتە ئەندامی ناتۆ. -
لانیکەمی مووچە لە بەریتانیا بە رێژەی لەسەدا ٩.٧ زیاد کرا
لە بەریتانیا لە سەرەتای مانگی نیسانەوە لانیکەمی مووچە بە رێژەی لەسەدا ٩.٧ زیاد دەکرێت. -
ترەمپ دادگایی دەکرێت
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بەوە تۆمەتبار دەکرێت کە لە ساڵی ٢٠١٦دا هەوڵی بیدەنگکردنی ئەستێرەیەکی پۆرنیداوە. یەکەمجارە سەرۆکێکی ئەمریکی دادگایی دەکرێت. -
قەرزی گشتی ئەڵمانیا هەرگیز ئەوەندەی ئەم ئاستەی ئێستای نەبووە
بەپێی ئەو داتایانە، کە لەلایەن نووسینگەی داتا و ئاماری فیدراڵییەوە بڵاوکراوەتەوە، کۆی قەرزە گشتییەکان لە ئەڵمانیا لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢دا گەیشتووەتە ٢.٣٧ تریلیۆن یۆرۆ. -
لە نزیک تونس ٥ پەنابەر خنکان و ٢٨ کەسیش بێسەروشوێنن
لە نزیک تونس کەشتیەکی پەنابەران تێکشکا. راگەیەندرا کە ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٨ کەسیش بێسەروشوێنن. -
ئاماری قوربانیانی زریانی فرێدی بەرز دەبێتەوە: زیاتر لە ٤٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا
لە زریانی فرێدی کە ئەفریقای ناوەڕاستی گرتووەتەوە زیاتر لە ٤٠٠ کەس ژیانیان لەدەستدا. -
پشتیوانییە نێونەتەوەییەکان لە هەدەپە زیاتر دەبن: بە سەدان پەیام راگەیەندران
لە دژی دۆسیەی داخستنی هەدەپە لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی پشتیوانییەکان لەو حزبە فراوان دەبن و لە ٢٠ وڵاتە ژمارەیەکی بەرچاو حزب، رێکخراو، پەرلەمانتار و کەسانی ناودار پەیام پاڵپشتیی بۆ هەدەپەیان راگەیاند. -
لە مالاڤی و مۆزەنبیق لانیکەم ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا
راگەیەندرا کە بەهۆی گەردەلوولەوە لە مالاڤی و مۆزەنبیق، لانیکەم ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا. -
لە بەریتانیا بە هەزاران پزیشک لە مانگرتندان
کە نەخۆشخانەکانی بەریتانیا بە هەزاران پزیشک بۆ زیاکردنی موچەکانیان دەستیان بە مانگرتنی سێ رۆژی کرد.