لە نزیک تونس ٥ پەنابەر خنکان و ٢٨ کەسیش بێسەروشوێنن

لە نزیک تونس کەشتیەکی پەنابەران تێکشکا. راگەیەندرا کە ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٨ کەسیش بێسەروشوێنن.

لەسەر ناوی فورۆمی مافەکانی کۆمەڵایەتی و ئابوری توند رۆمدهان بن عامۆر رایگەیاند، زۆربەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە خەڵکی کۆماری کۆدیڤارن. راگەیەندرا، لە کاتێکدا کە کەشتیەکە هەوڵیدەدا خۆی بگەیەنێتە دوورگەی لامپیدوسیا تێکشکاوە.

راگەیەندرا کە تاوەکو تەرمی ٥ پەنابەر دۆزراونەتەوە و ٢٨ کەسیش بێسەروشوێنن.

لە تونس کە ژمارەی دانیشتووانەکەی ١٢ ملیۆن کەسە، ١٢ هەزار پەنابەری ئەفریقی لە بیابانەکانی ئەو وڵاتەدا جێگیر بوون.

ف.ق