یه‌كێتیی پارێزه‌رانی ئه‌ورووپا بۆ مافی مرۆڤ و دیموكراتی له جیهان (ELDH) ڕایگه‌یاند، گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و زیندانییانی سیاسی پێشێلكردنی قانوونه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه. ڕاشیگه‌یاند، «ئه‌و گۆشه‌گیرییه كه له‌مێژه به‌رده‌وامه به واتای سزادان و ئه‌شكه‌نجه‌دانه. ده‌بێ ئۆجالان ڕێی پێبدرێت چاوی به پارێزه‌ره‌كانی بكه‌وێت. گۆشه‌گیری له‌سه‌ر هه‌موو زیندانییان په‌یڕه‌و ده‌كرێت و چه‌ندین مانگ ناهێڵن چاویان به خانه‌واده و كه‌سوكاریان بكه‌وێت.»
یه‌كێتییه‌كه وه‌بیری خسته‌وه كه له ساڵی ٢٠١١ به‌دواوه ئۆجه‌لان نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانی دیدار ئه‌نجام بدات. له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: گۆشه‌گیری له ڕاپۆرته‌كانی سی پی تی-دا تۆمار كراوه. جاڕنامه‌ی زیندانییان كه ساڵی ١٩٥٥ له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان په‌سه‌ند كراوه، جاڕنامه‌یه‌كی گه‌ردوونییه و ساڵی ٢٠١٥ به ناوی «جاڕنامه‌ی نیلسۆن ماندێلا» نوێكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و ڕێكخراوه‌ی پارێزه‌رانی ئه‌ورووپا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هه‌ر زیندانییه‌ك ته‌نیا ده‌كرێ ٥ ڕۆژ گۆشه‌گیر بكرێت. ئه‌گه‌ر ١٥ ڕۆژ تێپه‌ڕێنێت ئه‌وا ده‌بێته شتێكی دڕندانه و دژ به مرۆڤایه‌تی.
«له ڕاپۆرتی سی پی تی ئاماژه‌ی پێكراوه»
له ڕاگه‌یه‌نراوی یه‌كێتیی پارێزه‌رانی ئه‌ورووپادا باس له‌وه كراوه، توركیا ئه‌م پره‌نسیپانه‌ی هه‌موو پێشێل كردوون. ئه‌م دۆخه له ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠١٦ی سی پی تی-شدا ئاماژه‌ی پێكراوه. له ڕاپۆرته‌كه‌دا ده‌ستنیشان كراوه كه هه‌موو زیندانییانی ئیمڕاڵی له ساڵی ٢٠١٦ لانی كه‌م ٥ ساڵه نه‌یانتوانیوه پارێزه‌ره‌كانیان ببینن، هه‌روه‌ها ١٨ مانگ نه‌یانتوانیوه چاویان به خانه‌واده‌كانیان بكه‌وێت و په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیشیان لێ قه‌ده‌غه كراوه.
«پێویسته كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ»
ڕێكخراوه ئه‌ورووپییه‌كه چه‌ند داواكارییه‌كی خستووه‌ته به‌رده‌م كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا:
* پێویسته حكوومه‌تی توركیا ڕێز له مافه‌كانی زیندانییانی ئیمڕاڵی و زیندانه‌كانی دیكه بگرێت و گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان هه‌ڵبگرێت و ڕێگه بدات زیندانییان چاویان به پارێزه‌ر و خانه‌واده‌كانیان بكه‌وێت.
* پێویسته سی پی تی (كۆمیته‌ی به‌رگرتن له ئه‌شكه‌نجه) بچێته زیندانی ئیمڕاڵی و لێكۆڵینه‌وه بكات له‌وه‌ی حكوومه‌تی توركیا به گوێره‌ی قانوونه‌كان ڕه‌فتار ده‌كات یان نا.
* پێویسته سكرتێری گشتیی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا هه‌نگاوی به‌په‌له و كرداری بنێت. گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان و زیندانییانی دیكه هه‌ڵگرێت و چاوپێكه‌وتنی زیندانییان له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر و خانه‌واده‌كانیان مسۆگه‌ر بكات.
s.m