لەنجە خورشید: هۆشیاری خاڵی بنەڕەتی پەروەردەیە

لەنجە خورشید جەختی لەوەکردەوە، بۆئەوەی چیتر منداڵان نەبنە قوربانی پێویستە" هەڵمەتی هۆشیاری بۆ منداڵ، خێزان و دام و دەزگاکان بڵاو بکرێتەوە، ئەمەش خاڵی بنەڕەتی پەروەردەیە.

لەچوارچێوەی هەڵمەتی هۆشیاری بۆ پاراستنی منداڵەکان لە ڕووداوە نەخوازراوەکان مامۆستای پێشوو و ڕۆژنامەنووس لەنجە خورشید دەڵێ، بۆ پاراستنی مافی منداڵ و پارستنی مافی ئاژەڵان لەمردن پێویستە هەڵمەتی هۆشیاری بۆ منداڵ، خێزان و دام و دەزگاکان بەتایبەت خوێندنگاکان بڵاو بکرێتەوە، وە باشترە لە بری هەڵمەتی لەناوبردنی گیاندارە بێ لانەکان درووستکردنی 'جێگەی داڵدەدان' جێبەجێ بکرێت.

لەزۆرێک لە ووڵاتان لە قۆناغی باخچەی منداڵانەوە تا قۆناغی پێنج و شەشی بنەڕەتی منداڵان ڕێگە پێدراونین بەتەنیا بچن بۆ خوێندنگا و دەرەوە بەگشتی بەڵام لە کوردستان منداڵان بەتەنیا دەنێردرێن بۆ خوێندنگا و فرۆشگاکانی نزیک ماڵەوە و کۆڵانەکان، جا گەرما بێ یاخود سەرما جیاوازی نیە، بەوجۆرەش منداڵان توشی ڕووداوی نەخوازراو دەبنەوە وەک ( دەستدرێژی، کوشتن، ڕفاندن، ڕووداوی هاتووچۆ، بەربوونەوە، شەڕکردن، برینداربوون و حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی پەلاماردانی سەگی بێلانەوە)

لەوانەشە هەندێ جار بەهۆی ڕووداوی سروشتیەوەبێ وەک بەفر و بارانبارین و دروستبوونی لافاوەوە ڕووبدات کەئەمە زیاتر لە گوندەکان ڕوودەدات! ئەمەو چەند هۆکاری تر کەلەوانەیە هەرگیز ڕۆژێک لەڕۆژان بیرمان لێنەکردبێتەوە بێنە پێشەوە! بۆیە لە کاتانەدا گەر منداڵان بەدەستی خۆمان بپارێزین باشتر دەبێ چونکە خۆپاراستن باشترە لە چارەسەرکردن” واتە پێش ئەوەی کارەدات ڕووبدات. لەوچوارچێوەیەشدا باشتر وایە ئەم چەند خاڵە ڕەچاوبکرێ بۆئەوەی گەرهیچ نەبێ ڕێگری بکەین کە ئەم کارەساتانە دووبارەنەبێتەوە.

ئەو ڕێکارییەکانەش کە پێویستە بیگرنە بەر ئەوەیە کە:

*یەکەم ڕێگای پاراستنی منداڵ ئەوەیە کە بکرێ بە ئیجباری و بەیاسا لە پەروەردەکان جێبەجێ بکرێ کەمنداڵەکان ببەن بۆ خوێندنگا و بیهێننەوە تا پۆلی حەوت دایک یان باوک یان خوشک یان برایەکیان بەپیادە یاخود بەهەر ڕێگایەکی تربێ هەر نیوکاتژمێرێکە خۆیان زەحمەت بکێشن و منداڵەکانیان بەدەستی خۆیان ببەن بۆ بەردەرگای خوێندنگا بەوجۆرە لە هەموو شتێک پارێزراو دەبێ با وەزارەتی پەروەردە ئەو بڕیارە دەرکات بەیاسا وەک ئەورووپا کە منداڵ یەک رۆژ بەتەنیا نەچێ بۆ خوێندنگا و هەر شوێنێکی تر!! تەنیا دوای قۆناغی بنەڕەتی ڕێگا بدەن ئەمە بۆ دڵنیابوون و بۆ پاراستن لە هەموو ڕووداوێکی نەخوازراو گونجاوە نەک هەر لەبەر پەلاماردانی ئاژەڵان بێ.

*دووەم ڕێکار ئەوەیە کە هیچ ماڵێک نیە لەو هەرێمەی کوردستان خواردن بەشی زبڵدان فڕێنەدات و لێی زیاد نەبێ. بەبروای من ئەو خواردنانە بدەن بەو ئاژەڵە برسیانە باوەربکەن خزمەتیشتان دەکەن تەنها دەفرێکی بێ کەڵک لەبەردەرگاکەی ماڵەوەت دانێ هەمووی لەسەر ڕۆ بکەو تەواو ڕۆژانەش پاکی بکەوە چی تێدایە؟ بۆ ئاسودەیی ویژدانت ڕۆح لەبەرێک لەبرسێتی ڕزگار دەکەی!!! ئەمە لە حاڵەتێکدا کە حکومەت خەمخۆری ئەوبابەتە نیە! هەرچەندە ئەوە ئەرکی حکومەت و شارەوانیە کە ئەو ئاژەڵانە ببەن ببۆ باخچەی ئاژەڵان و لەوێ بەخێویان بکەن خۆ هەمووشارەکان باخچەی ئاژەڵانی لێیە ئەگەرنا دەتوانن کەمێک بودجەی بۆ دابین بکەن چونکە زۆریان سەگ و پشیلەن کە بێلانەن لە کوردستان و بەڕاستیش برسین کەئەمەش ویژدانیەن باش نیە و پێوسە حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار ئەوکارە بگرنە ئەستۆ و ڕێگاچارەسەریەکی گونجاو بدۆزنەوە.

* سێیەم ڕێکار ئەوەیە پەرلەمانتارێک ئەوکارە بگرێتە ئەستۆ لە پەرلەمان بڕیار بدرێ چارەسەریەک بۆ ڕاگرتنی ئاژەڵان بدۆزنەوە ئەویش بە دروستکردنی جێگەی داڵدەدان لەهەموو شار و شارۆچکەیەک بۆ ئاژەڵان و  پڕۆژەیەک پێشکەش بکات چی تێدایە گەر پەرلەمانتارێک ئەوکارە بگرێتە ئەستۆ ؟؟؟ چونکە وانەبێ حاڵمان هەروادەبێ دەیان منداڵی تر دەبنە قوربانی! کە ئەمەش جێگای قبوڵکردن نیە کەهیچ کارێکیش لەدەست هاووڵاتیان نایەت بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.بەڵام پاراستنی منداڵان لەسەرووی هەموشتێکەوەیە و هەروەها پاراستنی گیانی منداڵانمان لەئەستۆی حکومەت و دامو دەزگاکانی پەروەردەیە لە هەموو جێگایەک بەتایبەت گوند و شوێنی دوورەدەست ئاسایشی ڕێگای خوێندنگاکانیش ئاگاردار بێت و بیپارێزن بۆیە ئەورێگایە خراپ نیە بەبڕوای من.