شەڕڤانانی بەنداوی تشرین: دووژمن لە بەرامبەر بەرخۆدانمان لەشکستدایە
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرشە دڕندەکانی لەسەر بەنداوی تشرین، لە بەرانبەردا شەڕڤانانی قەسەدە بە ئەوپەڕی مۆراڵ بەرزییەوە بە بەرخۆدانیان سەرجەم هێرشەکان تێکدەشکێنن.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرشە دڕندەکانی لەسەر بەنداوی تشرین، لە بەرانبەردا شەڕڤانانی قەسەدە بە ئەوپەڕی مۆراڵ بەرزییەوە بە بەرخۆدانیان سەرجەم هێرشەکان تێکدەشکێنن.
لە ٨ی کانوونی یەکەمەوە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هێرشەکانی لەسەر بەندوای تشرین تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات. لە بەرانبەردا گەل و شەڕڤانان بە پاراستنی بەنداوەکەیان لە بەرخۆداندان و هێرشەکان تێکدەشکێنن.
لە تونێلەکانی بەرخۆدانەوە شەڕڤانان ئاماژەیان بەوەدا وێڕای سەختی بارودۆخەکە مۆراڵ و تێکۆشینیان زۆر بەرزە.
ڕۆژهات ئامەد یەکێکە لە شەڕڤانانی بەرخۆدانەکانی تشرین هەر لە یەکەم ڕۆژی هێرشەکانەوە لە بەرخۆداندایە و گوتی: "مۆراڵی هەڤاڵانمان زۆر بەرزە، لەگەڵ بەرخۆدانەکانماندا بە گوتنەوەی گۆرانی و هەڵپەڕینەوە سەرجەم هێرشەکانی دووژمن دەشکێنین."
ڕۆژهات لە بەردەوامییدا گوتی: "ئێرە بووە بە جێگەی تێکشاندنی دووژمن، دەست لە دەستی گەلەکەمان لە بەرخۆدانداین."
هەر دەربارەی بەرخۆدانەکان شەڕڤانی عەفرینی حەمزە شیراز باسی لەوەکرد چەندین ڕۆژە لە بەرخۆدانی تشریندان و گوتی: "لەگەڵ هەموو زەحمەتییەکاندا بەرخۆدانمان لەوپەڕی ئاست بەرزییدایە. هیچ کاتێک دەرفەت نادەینە دووژمن و ملکەچی ترسەکانیان نابین. بە بوونی گەلەکەمان مۆراڵمان بەرزتردەبێتەوە. بەتایبەت بەرخۆدانمان لە بەنداوی تشرین بووە بە سەرچاوەی مۆراڵێکی بەرز. لەگەڵ گەلەکەمانداین."