ئاماری نوێی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا
ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەر ئاستی جیهان گەیشتە میلیۆنێک و ٨٠٠ هەزار کەس. تا ئێستا ١١٠ هەزار کەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لە دەستداوە.
ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەر ئاستی جیهان گەیشتە میلیۆنێک و ٨٠٠ هەزار کەس. تا ئێستا ١١٠ هەزار کەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لە دەستداوە.
زیاترین رێژەی تووشبووان لە ئەمریکا تۆمار کراون و ژمارەی ئەو کەسانەش کە گیان لەدەست دەدەن، لە زیادبووندایە. لە ئیسپانیاش ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ١٥٤ هەزار کەس.
تورکیا
لە ٣١ شاری تورکیا بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ دراوە. بڕیار وایە کاتژمڕی ١٢ی ئەمشەو قەدەغەکە هەڵبگیرێتەوە. چاودێران گومان لە زیادبوونی ژمارەی تووشبووان دەکەن.
بە پێی ئامارەکانی دەوڵەتی تورک تا ئێستا ٥٢ هەزار ١٦٧ حاڵەتی تووشبوونی تۆمار کراون و ١١٠١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. دەوڵەتی تورک ئەو کەسانەش ئاماری جیاوازیان لایە و بڵاوی دەکەنەوە دەستگیریان دەکات و لە کارەکانیان دووریان دەخاتەوە. لەو وڵاتە کارمەندانی کەرتی تەندروستی رووبەرووی مەترسیەکی جدی بوونەتەوە.
لە ئامەد ژنێکی ٨٣ ساڵ بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا. ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، لە ئامەد گەیشتووەتە ١٧ کەس. هاوکات ١٧١ حاڵەت تۆمار کراون کە ٩ کەسیان کارمەندی تەندروستی و ٥ کەسیشیان منداڵن.
لە لایەکی دیکەوە زیندانیانیش رووبەرووی مەترسیەکی جدی بوونەتەوە و دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە تا ئێستا ئاوڕێکی جدیان لێ نەداونەتەوە و وەکو پێویست رێوشوێنیان نەگرتووەتەبەر.
جگە لەمە بە پێی راپۆرتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە چەندین بەندیخانە ئەشکەنجەدانی زیندانیان بەردەوامە.
کەمپینەکەی هەدەپە بەرفراوان دەبێت
رۆژ بە رۆژ پشتیوانیەکانی کەمپینی هەدەپە بۆ هاوکاری، لە زیادبووندایە. هەدەپە لە شرنەخ ناوی نزیکەی ١٠٠ خانەوادەی هەژاری تۆمار کردووە و ئەو کەسانەی دەیانەوێت هاوکاری پێشکەشی ئەو خانەوادانە بکەن، دەتوانن سەردانی ئەم ناونیشانانەی خوار بکەن:
ژ.تەلەفۆی: ٠٥٥٣٠٩٦٠٧٠٦ / ٠٥٣٥٥٠١٢٥٠٦ / ٠٥٣٥٢٦٠٠٦٢٥
ئیمەیل: [email protected]
ژمارەی قوربانیان لە وڵاتانی جیهان
لە ئەمریکا تا ئێستا ٥٣٣ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کرۆنا بوون و ٢٠ هەزار ٥٠٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. لە نیویورک بڕیاری داخستنی خوێندنگاکان درا.
لە ئیتاڵیا ١٥٢ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٢٠ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە ئیسپانیا ١٦٦ هەزار کەس تووش بوون و ١٧ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە فەرەنسا ١٣٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ١٤ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. لەو وڵاتە قەدەغەی هاتوچۆ بەردەوامە.
لە بەریتانیاش ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ٨٠ هەزار کەس و ١٠ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە وڵاتی ئەلمانیاش ١٢٥ هەزار حاڵەت تۆمار کراون و ٢ هەزار و ٨٧١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە ئێرانیش ژمارەی تووشبووان ٧١ هەزار کەسی تێپەڕاندووە و ٤ هەزار و ٤٧٤ کەسیش گیانیان لەدەستدوە.
ز.ش