ئەشرەف کایا کە ١٠ ساڵە لە زینداندایە بەهۆی سزای دیسیپلینەوە ئازاد ناکرێت
ئەشرەف کایا کە بەشێوەیەکی نایاسایی ١٠ ساڵە لە زیندانداتە، بەهۆی سزای دیسیپلین ٨ مانگە ئازاد ناکرێت.
ئەشرەف کایا کە بەشێوەیەکی نایاسایی ١٠ ساڵە لە زیندانداتە، بەهۆی سزای دیسیپلین ٨ مانگە ئازاد ناکرێت.
ئەشرەف کایا لە ساڵی ٢٠١١ دا بەهۆی ئەوەی بەشداری لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا کردووە دەستگیرکرا و دواتر بە بیانوی 'بانگەشە بۆ ڕێکخستن و ئەندامی ڕێکخستن' سزادرا. کایا ١٠ ساڵە لە زینداندایە و بەهۆی سزای دیسیپلین ٨ مانگە ئازاد ناکرێت. دوای ئەوەی پارێزەرەکەی داواکاری ئازادکردنی موەکیلەکەی بۆ وەزارەتی دادی تورکیا نارد، قبوڵکرا کە سزای دیسیپلینی بەسەردا سەپێنراوە و ئاشکرابوو دەزگای سزای یەکی دادوەری باڵایە کە ڕێگا بە ئازادکردنی نادات. ئایشە ئاجینیکلی پارێزەری ئەشرەف کایا ڕایگەیاند، دەزگای سزای یەکی دادوەری باڵا بە ئەنقەست ئەو کارە دەکات.
پارێزەر ئاجینیکلی وتی، "پێویست بوو ئەشرەف کایا لە ٢٨ی ئابی ٢٠١٩ ئازاد بکرایا، بەڵام ئێمە چاوەڕێی بڕیاری دادگای سزای یەکی دادوەری باڵا بووین. ئەشرەف کایا بەهۆی سزای دیسیپلین ئازاد ناکرێت. وەزارەتی دادیش قبوڵی کرد کە سزای دیسیپلین شتێکی هەڵەیە."
شەرەف کایا برای ئەشرەف کایاش ئاماژەی بەوەکرد، دۆخی تەندروستی براکەی باش نییە و نیگەرانن، براکەی ١٠ ساڵە لە خانەوادە و منداڵەکانی دوورە، خۆی بە ناحەق دەستگیرکرا و لەئێستاشدا بە ناحەق سزای تری بەسەردا دەسەپێنرێت.
شەرەف کایا وتی، "براکەم نەخۆشە. لەناو نەخۆشەکاندا، یەکێک کە ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر دادەنێت، برای منە. ئەگەری هەیە تووشی ڤایرۆسەکە بێت. ئێمە هەوڵ دەدەن زوو لە زیندان بێتە دەرەوە، بەڵام هەموو سەردانەکانمان بێئەنجامن."
ف.ق