ئەوانەی هاوکاری گەل دەکەن، لە لایەن دەسەڵاتی ئاکەپەوە دەستگیر دەکرێن
لە گەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا، ئەوانەی هاوکاری جەماوەر دەکەن و لە چوارچێوەی کەموکورتیەکاندا رەخنە لە دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە دەگرن، دەستگیر دەکرین.
لە گەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا، ئەوانەی هاوکاری جەماوەر دەکەن و لە چوارچێوەی کەموکورتیەکاندا رەخنە لە دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە دەگرن، دەستگیر دەکرین.
بە پێی ئاماری بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا ١١٠ هەزار و ١٣٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٢ هەزار ٨٠٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بە پێی زانیاریەکان دەوڵەتی تورکیا ژمارە راستەقینەکان دەشارێتەوە و راستیەکان بڵاو ناکاتەوە. دەوترێت دەسەڵات هۆکاری گیانلەدەستدان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، دەگێڕێتەوە بۆ نەخۆشیتر.
لە گەڕەکێکی شاری ئەدەنە ٣ کەس کە سەر بە شارەوانی جەهەپەی ئەو شارەن، کاتێک نانیان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکر، دەستگیر کران.
بارودۆخی بەندیخانەکان
لە بەندیخانەکان، زیندانیانی سیاسی لە چنگی مەرگدا بەجێهێڵراون، باس لەوە دەکریت کە هیچ رێوشوێنێکی جدی نەگیراوەتە بەر.
کۆمەڵەی یاساناسانی هاوچەرخ، کۆمەڵی مافی مرۆڤ، فیدڕاسیۆنی کۆمەڵەی یاسا و پشتیوانی لە خانەوادەی زیندانیان و کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی، دووهەمین راپۆرتی هەفتانەیان لە سەر ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەندیخانەکان بڵاو کردەوە. راپۆرتەکەیان لەسەر چاوپێکەوتنەکانی بەندیخانەکان و نامەی زیندانیان و زانیاری خانەوادەی زیندانیان ئامادە کرا.
داوا کراوە بۆ بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە، شاندێک لە پارێزەر، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و نوێنەرانی حکومەت دروست بکرێت و سەردانی بەندیخانەکان، بە تایبەت ئیمرالی بکرێت، هاوکات داوا دەکرێت، مافی ٢٠ خولەک قسەکردن بە تەلەفۆن کە دراوە بە هەموو زیندانیان، بە بەندکراوانی ئیمرالیش بدرێت و بە هۆی مەترسیەکانی ڤایرۆسەکە، دەبێت پارێزەران سەردانی ئیمرالی بکەن و چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن.
ز.ش