ئەو ژنەی لە لایەن سەربازێکی فاشیستی تورکەوە دەستدرێژی کرایە سەر، گیانی لەدەستدا
دوای ئەوەی سەربازێکی تورکی فاشیست بە ناوی موسا ئۆرهان دەستدرێژی کردە سەر ژنێکی ١٨ ساڵانی خەڵکی شاری ئێڵح بە ناوی (ئی.ئە)، ئەو ژنە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
دوای ئەوەی سەربازێکی تورکی فاشیست بە ناوی موسا ئۆرهان دەستدرێژی کردە سەر ژنێکی ١٨ ساڵانی خەڵکی شاری ئێڵح بە ناوی (ئی.ئە)، ئەو ژنە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ئەو ژنە گەنجە، ١٦ی تەمموزی ئەمساڵ، بە هۆی دەستدرێژی سەربازە تورکەکەوە لە ناوچەی قوبینی سەر بە شاری ئێلحی باکوری کوردستان هەوڵی خۆکوشتنیدابوو و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، هەمان رۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. لە نامەیەکیشدا کە لە دوای خۆیدا بەجێی هێشتبوو، ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو سەربازە ناوبراوە دەستدرێژی کردووەتە سەری.
دوای گیانلەدەستدانی ژنەکە، لە سەر تۆمارکردنی سکاڵایەکی خانەوادەکەی، سەربازە تورکەکە دەستگر کرا و لەگەڵ ئەوەی لە دادوەری پزیشکی دەستدرێژیەکە پشتڕاست کرایەوە، بەڵام سەربازە تورکەکە ئازاد کرا.
خانەوادەی (ئی،ئە) بۆ بەدواداچوونی کەیسەکەیان، سەردانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی لقی ئێلح کرد. کۆمەڵەی مافی مرۆڤیش لەسەر داوای خانەوادەی ناوبراو، سەردانی داواکاری گشتیی سێرت، وەزارەتی پاراستنی نەتەوەیی و کۆمەڵی مافی مرۆڤی پەرەلەمان کرد و داوای لێکردن لەسەر ئەم رووداوە لێکۆڵینەوە بکرێت و وڵامیان بدرێتەوە.
ز.ش