بانگەوزا بۆ ئیمراڵی: نیگەرانییەکان زیادیان کردووە

کۆمەڵەی پشتیوانى لە بنەماڵەى زیندانیان و سزادراوان لە هەرێمی مەڕمەڕە (MATUHAY-DER) بانگەوازێکى بۆ ئەنجامدانى چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئاراستەى وەزارەتی دادی تورک کرد.

کۆمەڵەی پشتیوانى لە بنەماڵەى زیندانیان و سزادراوان لە هەرێمی مەڕمەڕە (MATUHAY-DER) لەبارەی دۆخی ئۆجالان و یاسای نوێی سزاکانى تورکیاوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا (Covîd-19) گەورەترین مەترسی لەسەر زیندانەکان دروستبووە و ئازادنەکردنی زیندانییەکان وەک هەوڵێک بۆ کوشتن پێناسە دەکرێت.

کۆمەڵەی پشتیوانى لە بنەماڵەى زیندانیان و سزادراوان لە هەرێمی مەڕمەڕە (MATUHAY-DER) رایگەیاند، ئۆجالان لە گۆشەگیرییەکى زۆر قورسدایە، لەبارەى تەندروستییانەوە نیگەرانیی زۆر گەورە لە ناو رای گشتیدا هەیە و راشیگەیاند "بەرێز ئۆجالان لە زیندانی ئیمراڵی و زیندانییەکانى تر لە ژێر مەترسیی پەتای کۆرۆنادا لە گۆشەگیریدان. سەرباری ئەوانەش، بەو قەدەغەکارییانەى لەم رۆژانەی دوایدا بڕیاریان لێدرا، هەوڵ بۆ ئەوە دەدرێت، کە پەتاکە وەک هەلێک بقۆزرێتەوە. ئەوەش نە دۆخێکى مرۆییە و نە ئەخلاقییە و نە حقوقی و یاساییە. لەسەر دۆخی بەڕێز ئۆجالان و زیندانیانى تر نیگەرانیی بنەماڵەکانیان و پارێزەرانیان زیاتر بووە".

کۆمەڵەی پشتیوانى لە بنەماڵەى زیندانیان و سزادراوان لە هەرێمی مەڕمەڕە (MATUHAY-DER) باسی ئەوەشیکردووە، پێویستی بە ئاگادارکردنەوە لەسەر دۆخی تەندروستیی ئۆجالان و زیندانیانى تر هەیە و راشیگەیاند "ئێمە داوا لە وەزارەتى داد دەکەین، کە هەلومەرجێک بڕەخسێنێت و لە دۆخێکى گونجاودا بنەماڵە و پارێزەران و وەسییەکان بتوانن چاویان پێی بکەوێت، یان بە تەلەفون قسەى لەگەڵ بکەن".

کۆمەڵەی پشتیوانى لە بنەماڵەى زیندانیان و سزادراوان لە هەرێمی مەڕمەڕە (MATUHAY-DER) ناڕەزایەتیی لە دژی یاسای نوێی سزاکان نیشاندا، کە زیندانیانی سیاسی لە خۆ ناگرێت و ئەوەش وەک "یاسای شەرم" پێناسە کرد.

ژ.ت