بۆ ٦ ڕۆژنامەنووس داوای ١٧ ساڵ سزای زیندان دەکرێت

دادگای کۆماری ئەستەنبوڵ بە بیانۆی ئەوەی لەبارەی کوشتنی سەربازانی تورک لە لیبیا هەواڵیان بڵاوکردووەتەوە، بۆ ٦ ڕۆژنامەنووسی داوای سزای ٨ ساڵ یا ١٧ ساڵ کرد.

لەدژی ٦ ڕۆژنامەنووس کە لە سایت و ڕۆژنامەکانیاندا باسی کوشتنی سەربازای تورکیان لە لیبیا کردووە، بە پێی یاسای 'دژایەتیکردنی میت' سکاڵا تۆمارکرا.

دادگای کۆماری ئەستەنبوڵ دوای لێکۆڵینەوە، لەبارەی محەمەد فەرهاد چەلیک بەڕێوەبەری گشتی ڕۆژنامەی یەنی یاشام، ئایدن کەسەر بەرپرسی کاروباری نووسین، موراد ئاگیرئەل نووسەری ڕۆژنامەی یەنیچاغ، بارش پەهلیڤان بەڕێوەبەری بڵاوکراوەی گشتی ئۆدا تیڤی، بارش تەرکئۆغلۆ بەرپرسی ناوەندی هەواڵی ئۆدا تی ڤی، دۆسیەی ئامادە کرد.

لە دۆسیەکەدا داوای ٨ ساڵ بۆ ١٧ ساڵ سزای زیندانی بۆ ڕۆژنامەنووسان دەکرێت.

ف.ق