بەرپرسی بەشی لەسێدارەدانی چەتەکانی داعش دەستگیرکرا
هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەرپرسی بەشی لە سێدارەدانی چەتەکانی داعشیان لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیرکرد.
هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەرپرسی بەشی لە سێدارەدانی چەتەکانی داعشیان لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیرکرد.
شانەی ڕاگەیاندنی جەنگی عێراق ڕایگەیاند، لە هەڵمەتێکی هێزە ئەمنییەکاندا بەرپرسی بەشی لە سێدارەدانی داعش لە شارۆچکەی دوجەیلی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیرکراوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "لە هەڵمەتێکی سەرکەتوودا کە لەلایەن فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەرا لە ڕێگەی دانانی بۆسەیەک لەسەر ڕێگای گشتی شارۆچکەی دوجەیل، تواندرا تیرۆرستێک دەستگیربکرێت کە پێشوتر بەرپرسی لیژنەی لەسێدارەدان بووە لە ڕێکخراوی داعشدا".