بەشتاش: دەست لە شێواندنی گۆڕەکان هەڵگرن

مەڕاڵ دانش بەشتاش پەرلەمانتاری هەدەپە ڕایگەیاند، شێواندنی گۆڕەکان لە هیچ ئایین و یاسایەکدا جێی نابێتەوە و وتی، " دەست لە شێواندنی گۆڕەکان هەڵگرن و هێرشەکان ڕاگرن."

مەڕاڵ دانش بەشتاش پەرلەمانتاری هەدەپە لە پەرلەمان لەبارەی پرسەکانی ڕۆژەڤ کۆنفڕانسی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا. بەشتاش ڕایگەیاند کە قۆناغی کۆرۆنا بە شێوەیەکی ئاشکرا بەڕێوەنابرێت و بە تەنها قسە دەکرێت و باسی بارودۆخی کارمەندانی تەندروستی ناکرێت کە تووشی کۆرۆنا دەبن.

'لە هیچ ئایین و یاسایەکدا شێواندنی گۆڕەکان نییە'

بەشتاش ناڕەزایی بەرانبەر تێکشکاندنی کێلی گۆڕ و شێواندینا لە کوردستان دەربڕی و وتی، "گۆڕەکان دەشێوێنرێن و کێلەکان دەشکێنرێن. هەرەشە لە خانەوادەکان دەکرێت. لە میدیاکانی سەر بە دەسەڵات هەواڵەکان سانسۆر دەکرێن. تاوانێکی گەورە ئەنجام دەدرێت. لە کام ئایین و سیاستمی یاساییدا ڕۆخاندنی گۆڕستانەکان هەیە؟ لە کام بەهای مرۆڤایەتیدا شکاندنی کێلی گۆڕ هەیە؟ گۆڕ شوێنی کەسێکە کە جێگای کۆتاییەتی. شێواندنی گۆڕ لە یاسا و ئاییندا قەدەغەیە. هەم یاسا و هەم مافی تاکەکەسی و خانەوادەکان پێشێل دەکرێت. پێویستە تاوانباران بە زوترین کات ئاشکرا بکرێن. دەست لە شێواندنی گۆڕەکان هەڵگرن و هێرشەکان ڕاگرن. کردەوەکان وەک ئەوەی تێکەر نین، هێرشی هاولاتیەکانمان لە ژێر گڵدا دەکرێت."

ف.ق