بە پێی ئاماری بەرپرسانی تورکیا ئەمڕۆ ٩٨ کەس گیانیان لەدەستداوە

بە پێی ئاماری بەپرسانی دەوڵەتی تورک، لەو وڵاتە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٩٨ کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە. بەم پێیەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە بە گشتی گەیشتووەتە ١٢٩٦ کەس.

بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا رایدەگەیێنن کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە ٤ هەزار ٩٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون. هاوکات دەڵین لەو ماوەیەدا ٩٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە تورکیا بە گشتی ٦١ هەزار و ٤١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بە گشتی هەزار و ٢٩٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.د

ز.ش