تەرمی کۆچاکیان بردە ماڵی جەمی گازی

تەرمی موستەفا کۆچاک کە بەهۆی مانگرتن لە خواردن گیانی لەدەستدا، لە ئیزمیرەوە بۆ ماڵی جەمی گازی ئەستەنبوڵ ڕەوانەکرا.

موستەفا کۆچاک لە زیندانی ژمارە یەکی پیتی (تی) کرکلار بە ئامانجی 'دادگاییکردنی دادپەروەرانە' دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردبوو، دوێنێ لە درەنگانی شەودا لە ڕۆژی ٢٩٧میندا گیانیا خۆی لەدەستدا.

خانەوادەی کۆچاک تەرمی کوڕەکەیان لە پزیشکی یاسایی ئیزمیر وەرگت و بۆ ماڵی جەمی گازی ئەستەنبوڵیان برد. لەگەڵ بردنی تەرمی کۆچاک پۆلیسی تورک ماڵی جەمیان گەمارۆدا و ڕێگریان لەو کەسانە کرد کە دەیانویست کە بچنە ماڵی جەم. خانەوادەی کۆچاک دوای مەراسیمێک تەرمی کۆڕەکەیان لە گۆڕستانی ئەسەنیورت بەخاکدەسپێرن.

ئوغوزخان تۆپاڵکارا پارێزەری کۆچاک بۆ ڕۆژنامەنووسان قسەی کرد و وتی، "کۆچاک کاتژمێر ٠١:٠٠ گیانی لەدەستداوە، بەڵام بەرپرسانی زیندانەکە کاتژمێر ٠٣:٠٠ ئەویان ئاگادار کردووەتەوە. تۆپاڵکارا دیالۆگی نێوان کۆچاک و خانەوادەکەی وەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند، داواکاریەکان بۆ دۆخی کۆچاک لەبەرچاو نەگیراوە و وتی، "کۆچاک دەیویتس دادگایەکی دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت، داوای کردبوو ئەو کەسەی وتەی بەدرۆی داوە وتەکانی بەدرۆ بخاتەوە. بۆیە داواکانی کۆچاکیان بەجێنەهێنا و کوشتیان و ئێمەش شایەدی ئەو کوشتنەین."

ف.ق