خانەوادەکان بۆ ئەوەی سەردانی ئیمرالی بکەن داواکاریان پێشکەش کرد
خانەوادە و پاریزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان و زیندانیانی دیکە لە ئیمرالی، بۆ ئەوەی سەردانی ئیمرالی بکەن جارێکی دیکە داواکاریان پێشکەش کرد.
خانەوادە و پاریزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان و زیندانیانی دیکە لە ئیمرالی، بۆ ئەوەی سەردانی ئیمرالی بکەن جارێکی دیکە داواکاریان پێشکەش کرد.
رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩وە تا ئێستا واتە ٢١ ساڵە لە بەندیخانەی پیتی (F)ی ئەمی باڵای ئیمرالی بە تەنیا لە ژوورێکی تاکەکەسیدا بەند کراوە. محمد ئۆجالانی بڕای رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان و پارێزەرەکەی مەزلوم دینج بە مەبەستی ئەوەی ٢٧-٣٠ی نیسان بچن بۆ ئیمرالی و لەگەڵ ئۆجالان چاوپێکەوتن ئەنجامبدەن، سەردانی داواکاری گشتی بورسایان کرد.
هەر یەک لە پارێزەرانی ئۆجالان رێزان ساریجا، رازیە تورگوت، ئیبراهیم بیلمەز و سەربای کولوکیش بە هەمان شێوە بۆ ئەوەی لە ٢٧-٣٠ نیساندا سەردانی ئیمرالی بکەن و لەگەڵ ئۆجالان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن سەردانی داواکاری گشتی بورسایان کرد.
نەورۆز ئۆیسال و رێزان سارجا پارێزەرانی ئۆجالان دوایین جار، دوای ٨ ساڵ لە ٢ و ٢٢ی گوڵان و ١٢ و ١٨ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩ سەردانی ئیمرالیان کردبوو، لەگەڵ ئۆجالان چاوپێکەوتنیان ئەنجام دابوو. پارێزەران لە ٧ی ئابی ٢٠١٩وە تا ئێستا بە بەردەوامی بۆ ئەوەی سەردانی ئیمرالی بکەن، داواکاری پێشکەش دەکەن، بەڵام هەموو داواکاریەکانیان پشتگوێ خراون و بێوڵام ماونەتەوە.
عەلی کۆناری بریای زیندانی عومەر هایری کۆناری، پۆڵات یڵدرم برای مامیلی یلدرم و مەلیحە چەتین خوشکی ڤەیسی ئاکتاش کە ئەوانیش لە ئیمرالی بەند کراون، بە هەمان شێوە بۆ ئەوەی سەردانی ئیمرالی بکەن بە رێگای پارێزەران داواکاریان پێشکەشی داواکاری گشتی کرد. خانەوادەکان هاوکات داوایان کرد، بەندکراوان بتوانن مافی قسەکردن بە تەلەفۆن بەکار بهێنن.
عومەر هایری کۆنار و ڤەیسی ئاکتاش دوای ١٥ی ئاداری ٢٠١٥، توانیویانە تەنها لە ٥ی حوزەیران و ١٢ی ئابی ٢٠١٩ و ٢ی ئاداری ٢٠٢٠ چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکانیان ئەنجام بدەن. هامیلی یلدرمیش لەو رۆژەی گوازراوەتەوە بۆ ئیمرالی واتە لە ١٥ی تەموزی ٢٠١٥وە تەنها توانیویەتی لە ٥ی حوزەیران و ١٢ی ئابی ٢٠١٩ واتە تەنها ٢ جار لەگەڵ خانەوادەکەی چاوپێکەوتن ئەنجام بدات.
دوای ئەوەی هەواڵ کەوتنەوەی ئاگر لە ئیمراڵی بڵا بووەوە، بە هۆی ناڕەزایی و کاردانەوەکانی خانەوادەی بەندکراوان و رای گشتی، لە ٢ی ئاداری ئەمساڵ رێگە درا خانەوادەکان سەردانی ئیمرالی بکەن. بەڵام کەسوکاری هامیلی یلدرم نەیانتوانیبوو سەردانی ئیمرالی بکەن و چاوپێکەوتنی لەگەڵدا ئەنجام بدەن.
ز.ش