دوایین ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە جیهاندا: ١١٥ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە
بە پێی دوایین ئامارەکان، لەسەر ئاستی جیهان میلیۆنێک و ٨٦٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١١٥ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بە پێی دوایین ئامارەکان، لەسەر ئاستی جیهان میلیۆنێک و ٨٦٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١١٥ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
رۆژ بە رۆژ ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیادبووندایە. لە سەرتاسەری جیهان میلیۆنێک و ٨٦٠ هەزار کەس تووش ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١١٥ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
کاریگەریەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە پلەی یەکەم لە کیشوەری ئەوروپا دەردەکەون. بە پێی ئامارەکانی AFP لە وڵاتانی کیشوەری ئەوروپا ٩٤٢ هەزار ٣٤٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و تا ئێستا ٧٨ هەزار ١٥٢ کەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات لە ئەمریکا و کەنەداش ٥٨١ هەزار و ٨٨١ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٢٢ هەزار و ٨٥٧ کەسیش گیانیان لە دەستداوە. لە کاتژمێر ١٣:٠٠ی ئەمڕۆوە تا ئێستا لە ناوچەکانی دیکەی جیهان ئامارەکە بەم شێوەیە یە:
لە وڵاتانی ئاسیا، ١٤٠ هەزار و ١٤٣ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٤ هەزار و ٩٨٩ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ١٠١ هەزار ٧٤٢ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٤ هەزار و ٩٨٩ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. لە ئەمریکای لاتین ٦٤ هەزار و ٩٢٤ کەسی تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٢ هەزار و ٧٧٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. لە ئەفریقا ١٤ هەزار و ٤٤٠ کەسی تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٧٩١ کەسی گیانیان لەدەست داوە. لە هەرێمەکانی دیکەش ٧ هەزار و ٨٢٤ کەس تووش بوون و ٧١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
تورکیان
لە تورکیا بە پێی ئامارە فەرمیەکانی دەوڵەت ١١٩٨ کەس بە هۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە. هاوکات ٥٦ هەزار ٩٥٦ کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
بەر لە دوو کاتژمێر لە کۆتاییهاتنی قەدەغەی هاتوچۆ کە لە ٣١ شار راگەیێندرابوو، گەل رژایە ناو کۆڵان و شەقامەکان، ئەمەش بووە رێخۆشکەر بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە ناو خەڵکدا. لەم بارەیەوە سولەمان سویلو وەزیری ناوخۆی تورکیا دانی بەوەدا ناوە کە لەم بارەیەوە تاوانبارە و بەم هۆیەشەوە دوێنێ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند، بەڵام رەجەب تەییب ئەردۆغان دەستلەکارکێشانەوەکەی قبوڵ نەکرد. ئەمەش ئەوە پیشان دەدات کە بارودۆکەخە ناروونە و لەگەڵ ئەمەشدا بەدەستخستنی زانیاری لە بارەی ئاماری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا رێگری زۆر دروست دەکریت.
بەندیخانە
مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە بەندیخانەکان زۆر جدییە و رۆژ بە رۆژ لە زیادبووندایە. زیندانیان لە رێگای خانەوادەکانیانەوە رایانگەیاندووە کە هیچ رێوشوێنێک بۆ رووبەرووبوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەگیراوەتە بەر. عبدولحمید گوڵ وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، لە ٥ بەندیخانە پشکنین بۆ زیندانیان کراوە و تا ئێستا ٣ زیندانی گیانیان لەدەستداوە و ١٣ کەسیش لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدان.
مەرال دانش بەشتاش سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانیش رایگەیاند ٢٠٠ هەزار زیندانی لە لایەن دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپەوە رووبەرووی مەرگ کراونەتەوە.
پشکنین ٥٠ کرێکار پۆزێتیف دەرچوو
دوای ئەوەی پشکنینی یەکێک لە کرێکارەکانی کارگەی ئەگە-ی تایبەت بە خواردنی خێرا پۆزێتیف دەرچوو، پشکنین بۆ کارمەندانی تری کارگەکەش ئەنجامدرا و پشکنینی ٥٠ کرێکاری دیکەش پۆزێتیف دەرچوو.
ئامەد
لە ئامەد دوو هاوڵاتی کە تەمەنیان لە نێوان ٦٣ – ٧٨ ساڵیدا بوو، شەوی رابردوو بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا و ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە لە ئامەد گەیشتە ١٩ کەس.
مێردین
هەر یەک لە گوندەکانی مەراماتینەی سەر بە ناوچەی شەمرەخ و گوندی بەرنیشتی ناوچەی مێردینی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خراونەتە کەرەنتینەوە. پێشوتریش بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گوندی تبیادی سەر بە ناوچەی قۆسەر و گوندەکانی قوردیس و قەسرای سەر بە ناوچەی ئارتوکلو خرابوونە ناو قەرەنتینەوە.
بە گشتی ٧ گوندی شارەکە بە تەواوەتی خراونەتە قەرەنتینەوە.
بە پێی دوای ئاماری ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە لایەن زانکۆی جۆن هۆپکینگەوە بڵاو کراوەتەوە بەم شێوەیە یە:
ئەمریکا: زیاتر لە ٥٦٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٢٢ هەزار کەسی گیانیان لەدەستداوە.
ئیسپانیا: زیاتر لە ٥٦٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسیەکە بوون و ١٨ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هاوکات ٩٠ هەزار کەسیش لە چێر چاودێری وردی پزیشکیدان.
ئیتالیا: زیاتر لە ١٥٦ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٢٠ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەسیش لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.
فەرەنسا: زیاتر لە ١٣٢ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ١٤ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.٩١ هەزار کەسیش لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.
هولەندا: ٢٦ هەزار و ٥٥١ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و ٢ هەزار و ٨٢٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هاوکات ٢٣ هەزار و ٤٠٠ کەسیش لە ئێستادا لە قۆناغی چارەسەریدان.
سویسرا: لەم وڵاتەش ٢٥ هەزار و ٥٠٣ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و هەزار ١١٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. نزیکەی ١٢ هەزار کەسیش لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدان.
ئەلمانیا: زیاتر لە ١٢٧ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٣ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هاوکات نزیکەی ٦٠ هەزار کەسیش چارەسەری پزیشکیان بۆ دەکرێت.
ئێران: تا ئێستا ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ٧٣ هەزار کەس و ٤ هەزار و ٥٨٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، بەڵام لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان دەڵێن زیاتر لە ٢٢ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
ز.ش