دەستپێشخەریی رۆلەکانی ئاگر لە چوار شار چالاکیان ئەنجامدا
دەستپێشخەریی رۆلەکانی ئاگر رایگەیاند، یەکیەنەکانیان لە ئانتالیا، بورسا، دەنیزلی و کاستامونو چەندین کارگە و ئۆتۆمبیلیان سووتاندووە.
دەستپێشخەریی رۆلەکانی ئاگر رایگەیاند، یەکیەنەکانیان لە ئانتالیا، بورسا، دەنیزلی و کاستامونو چەندین کارگە و ئۆتۆمبیلیان سووتاندووە.
بە پێی راگەیێنراوی دەستپێشخەریەکە، یەکینەکانیان لە ١٧ی ئابدا لە ناوچەی مەرکەزەفەندیی شاری دەنیزلی چوار شوێنیان سووتاندووە.
هەروەها لە ١٨ی ئابیشدا لە ناوچەی ئینەگولی بورسا کافەیەکی تورکە فاشیستەکان و لە دەنیزلیش ئۆتۆمبیلی کەسێکی فاشیستیان سووتاندووە.
لە ١٩ی ئابیشدا لە شاری ئانتالیا لە ناوچەی پیشەسازیی ئۆرگانیزە، کارگەیەکی دروستکردنی ساردکەرەوە و لە کاستامۆنۆش کارگەیەکی دروستکردنی تەختەی دەستکردیان سووتاندووە.
ز.ش