دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە ٤ شار چالاکان ئەنجامدا

دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە ئیزمیر، ئەدەنە، دەنیزلی، چاناککالە و تەکیرداغ زنجیرە چالاکیەکیان ئەنجامدا و چەندین موڵکی فاشیستانیان سووتاند.

دەستپێشخەریەکە لە راگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، داگیرکاریی تورکیا، بێجگە لە زمانی تۆڵەسەندنەوە، هیچ زمانێکی تر تێناگات و باس لەوەش کراوە کە، لە ١٥ی تەباخ (ئاب)دا لە ئیزمیر کێڵگەیەکی تورکەکان و ناوەندێکیان سووتاندووە.

هاوکات لە راگەیێنراوەکەی دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگردا هاتووە:"هەمان رۆژ لە ناوچەی کۆزانی ئەدەنە ماڵێکی تورکەکان و لە ناوچەی مەرکەزئەفەندیی دەنیزلیش ناوەندێکی کارکردن و ئۆتۆمبیلێکی فاشیستان و لە تەکیرداغیش کارگەی کەسێکی فاشیستی ئەندامی ئاکەپە سووتێنراوە. ١٦ی ئابیش لە گەڕەکی کەمالپاشای شاری ئیزمیر کارگەیەک پارچەکانی ئۆتۆمبیل و لە چاناککالەش زەوی و زارێکی بەرفراوان سووتێنرا."

ز.ش