زیندانیانی سیاسی: ئێمەیان ڕووبەڕووی مەرگ کردووەتەوە
زیندانیانی سیاسی نەخۆش ڕایانگەیاند کە ئەوانیان ڕووبەڕووی مردن کردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەی نیشانەی نەخۆشیەکەیان تێدا دەرکەوتووە، بەڵام پشکنینیان بۆ نەکراوە.
زیندانیانی سیاسی نەخۆش ڕایانگەیاند کە ئەوانیان ڕووبەڕووی مردن کردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەی نیشانەی نەخۆشیەکەیان تێدا دەرکەوتووە، بەڵام پشکنینیان بۆ نەکراوە.
پەتای کۆڤید١٩ لە جیهاندا بووەتە هۆی مردنی زۆر کەس. دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەش لایەنگرە، چەتە و تەجاوزکارەکانی خۆی ئازاد کرد، بەڵام زیندانیە نەخۆشەکان ئازادنەکران.
نەجدەت ئابی لە زیندانی پیتی (ئێف)ی وان لە رێگەی خۆشکەکەیەوە ڕایگەیاند، "لە زینداندا ژیانیان پارێزراو نییە."
عەبدوڵلا ئۆرهان لە زیندانی پیتی (تی) وانیش لە ڕێگەی هاوسەریەوە وتی، "لە ڕووی خواردن و خواردنەوە و پاکوخاوێنیەوە هیچ پێشکەتنێک نییە."
زیندانیەکی نەخۆش بە ناوی نەسیمی کاڵکان لە زیندانی پیتی (تی) شڕنەخدا بە هاوسەرەکەی ڕاگەیاندووە کە ڕۆژانە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک خواردنی پێنادرێت و وتی، "نەسیمی کاڵکان ناتوانێت خواردنی ئاسایی بخوات. لەبەرئەوەی لەشی قبوڵ ناکات و سک و سەری دێشێت."
نازلین سۆلگون لە زیندانی ژنانی بونیانی قەیسەریش ڕایگەیاند، ٣ هەفتەیە قوڕک و چاوەکانی ئازاریان هەیە، بەڵام ڕەوانەی نەخۆشخانە نەکراوە. سۆلگون باسی ئەوەی کرد کە ئەو و دوو هاوڕێی لە کەرەنتینەدان و وتی، "دادوەر و بەرێوەبەری زیندانەکە نایانەوێت پشکنین بۆ زیدانیان بکرێت. ڕێگا نادەن باسی کێشەکانمان لەگەڵ خانەوادەکانمان بکەین. لە ٢٢ی نیسانەوە چاوەڕێ دەکەین بۆ نەخۆشخانەمان ببەن."
لە زیندانی پیتی (ئاڕ)ی مەتریسیش ٣ زیندانی خاوەن پێداویستی تایبەت هەن کە دۆخیان زۆر خرابە. سەدال یڵدرم ٩٨٪ خاوەن پێداویستی تایبەتە، عەبدوڵلا تورهان لە ملیەوە بۆ خوارەوە ئیفلیج بووە و ئەنگین ئاکتاشیش دەستێکی نییە و تووشی نەخۆشی وەرەم بووە. دەزگای پزیشکی قانونی ٥ جار راپۆرتی ئامادەکردووە کە ئاکتاش ناتوانێت لە زیندان بمێنێتەوە، بەڵام ئاکتاش بە بیانۆی ئەوەی ئەگەر هەڵهاتنی هەیە، ئازاد ناکرێت.
ف.ق