یەکانی دەوڵەتی ئەڵمانیا لە ویلایەتی بادن – ڤۆرتمبێرگ ماوەیەکە کارکردن لە دژی کوردیان خستووەتە بەرنامەى خۆیانەوە و بەو شێوازانە، کە هیچی کەمتر نییە لە تورکیا گوشار و هەڕەشە لە ئەندامانی کۆمەڵە کوردییەکان دەکەن و بە سەپاندنی داوای سیخوڕی دەیانەوێت تووشی تاوان و تەریککردنیان بکەن.
- "بۆ ئەوەى ئێوە ببن بە هاوسەرۆک و بەڕێوەبەر سەردانی کێتان کرد و کێ ئەو ئەرکەى ئێوەی قبوڵ کرد؟".
- "بۆ لە بریی ئەوەى ئێوە بڕۆن بۆ کۆمەڵەکانی تر و لەگەڵ کۆمەڵگەى ئەڵمانیادا خۆتان تێکەڵ بکەن، رۆیشتوون بوونەتە ئەندامی کۆمەڵەیەکی کورد؟".
- "لە کۆمەڵەکەتاندا بۆ بە ناوی 'کۆبوونەوەى گەل' بەرنامە دادەنێن و بۆ ئێوە یادی ئەو شەڕڤانە کوردانە دەکەنەوە کە کوژراون و ژیانی خۆیان لە دەستداوە؟".
- "بۆ ئێوە هاوکاری و یارمەتی بۆ مانگی سوری کوردستان کۆ دەکەنەوە"؟.
- "بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەکەى ئێوە کاری بەرەکانی پەکەکە درێژە پێدەدەن"؟.
- "بۆ هەموو ساڵێک لە ساڵیادی گرتنی ئۆجالان دا بەشداری چالاکییەکان لە ستراسبۆرگ دەکەن"؟.
ئەوانەى سەرەوە بەشێکن لەو پرسیارانە کە دامودەزگاکانی دەوڵەتی ئەڵمانیا لە ویلایەتی بادن – ڤۆرتمبێرگ لەو کوردستانیانەیان پرسیوە. ئەو پرسیارانە لە کاتێکدایە کۆمەڵە کوردییەکان لە چوارچێوەى یاساکانی دەوڵەتی ئەڵمانیادا دامەزراون و بوونەتە خاوەن کەسایەتیی رێکخراوەیی و هاوسەرۆکایەتی و بەڕێوەبەری و ئەندامبوون بە یاسا رێکخراوە، بەڵام سەرباری ئەوەش کۆمەڵە کوردستانییەکان لە ئامانجی یەکە ئەمنییەکان بە تایبەتی لە ئامانجی دەزگای سیخوڕیی ناوخۆیی دامەزراوەی پاراستنی دەستووردان.
لە دژی کوردان کۆمسیۆنێکى تایبەت دامەزراوە
بۆ ئەوەى راپرسیکردن لە کوردان بکرێت، ئەوە روون بوویەوە، کە کۆمسیۆنێکى تایبەت لە کارمەندانی فەرمانگەى بیانییەکان، ویلایەتەکان (پارێزگاکان)، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش و دامەزراوەی پاراستنی دەستوور دروستکراوە. ئەو کۆمسیۆنە کە کاریان چاودێریکردنی کوردستانییانە داوایان لێدەکرێت بڕۆن بۆ ویلاتەکان و راپرسی لە ناو کورداندا بکەن و لە ناو راپرسییەکەدا و وەک لە هەندێک لە نمونەکاندا دەرکەوتووە داوای سیخوڕیکردن لە کوردان دەکەن و کاتێک داواکەیان بۆ سیخوڕیکردن سەرناگرێت دەست دەکەن بە هەڕەشەکردن لێیان و دانیشتنەکەیان لەگەڵ پووچەڵ دەکەنەوە و داوای پەنابەرییەکەیان رەتدەکەنەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەى دەست ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کەوتوون لە ویلایەتی بادن – ڤۆرتمبێرگ لەم مانگانەى دوایدا بە لانیکەمەوە ٢٠ کوردستانی لەلایەن ئەو کۆمسیۆنەوە بانگراون و راپرسییان لەگەڵ کراوە. لە ناو راپرسییەکەدا لەبارەى بەڕێوەبەرێکى کورد لە ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد و لەبەر ئەوەى وەڵامی کۆمسیۆنەکەى بەپێی خواستی ئەوان نەداوەتەوە و سەرباری ئەوەى بەرپرسیاریش نابێت لە وەڵامنەدانەوەکان، پارێزگار دەستبەکار بووە و هەوڵی داوە مافی نیشتەجێبوونی هەڵبوەشێنێتەوە. بەڵام بڕیارەکە لەلایەن ئەو چالاکوانە کوردەوە تانەى لێدراوە و بابەتەکەى بردووەتە دادگا و دادگا بڕیارەکەى پارێزگاری راوەستاندووە.
لە نمونەیەکى تردا پێش ئەوەی کۆمسیۆنەکە بەڕێوەبەرێکى ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد بانگهێشت بکات، کە لە سنوری ئەو ویلایەتدا ژیاوە، لەلایەن دامەزراوەی پاراستنی دەستوورەوە گوشاری خراوەتە سەر. کوردێک کە نەیخواست ناوی خۆی ئاشکرا بکات وتی، کارمەندێکی دامەزراوەی پاراستنی دەستووری پێی وتوە "تۆ دەتەوێت لەگەڵمان کار بکەیت؟ تەنها ئەو شتانەى کە لە کۆمەڵەکەدا روودەدەن پێمان رابگەیەنە" و دوای ئەو هەڵوێستەش راپرسیی لەلایەن کۆمسیۆنەکەوە لەگەڵ کراوە.
کۆمسیۆنەکە بە شێوەیەکى تایبەت ئەو کەسانە هەڵدەبژێرێت کە هێشتا دۆسیەىپەنابەرییان یەکلایی نەبووەتەوە
کۆمسیۆنەکە بەپێی پرۆتۆکڵی چاوپێکەوتن، کە لەگەڵ هەندێک لە کوردستانییەکاندا کردویەتی ئەو شێوازەی بەکاری دەهێنێت هیچی کەمتر نییە لە سیاسەت و شێوازەکانى دەوڵەتی تورک، کە دەیەوێت هەموو شێوازێک بەکاربهێنێت بۆ ئەوەى کورد و بزووتنەوەى ئازادیی کورد لە یەکتر داببڕێت. بەپێی ئەو زانیارییانەى دەستکەوتوون سەرەتا کەسە بانگهێشتکراوەکە کۆمەڵێک پرسیاری سادە و ساکاری رووبەڕوو دەکرێتەوە و کاتێک کەسە کوردستانییەکە هەڵوێستێکى سیاسییانە لە خۆی نیشان بدات و لایەنگریی خۆی بۆ تێکۆشانی ئازادی نیشان بدات، کۆمسیۆنەکە شێوەیەکى تر دەگرێتەبەر و دەست دەکات بە پرسیارکردن لەسەر کۆمەڵە کوردییە یاساییەکان و هەوڵ دەدات تاوانباریان بکات و لەو رێگەیەوە تەریک و دابڕوایان بکات.
کۆمسیۆنەکە بە تایبەت ئەو پەنابەرە کوردستانیانە هەڵدەبژێرێت، کە لە ئەڵمانیا گیرساونەتەوە، بەڵام هێشتا داوای پەنابەرییەکەیان قبوڵ نەکراوە. لە نمونەیەکدا لە رۆژهەڵاتی بادن – ڤۆرتمبێرگ دا و کاتێک کۆمسیۆنەکە ئەو وەڵامەى کە لە پەنابەرە کوردەکەیان دەوێت لەلایەن پەنابەرەکەوە پێیان نادرێتەوە، بە شێوەی یەکلایەنە بڕیاری راوەستاندن و هەڵوەشاندنەوەی پەنابەرییەکەیان داوە. هەروەها کوردستانییەکى تری زیان بەرکەوتوی شەڕ لە دژی بڕیاری دیپۆرتکردنەوەى سەردانی دادگای کرد و بە دوای مافی خۆیدا گەڕا و لە ئەنجامدا لەلایەن دادگاوە بڕیاری دیپۆرتکردنەوەکەى راوەستێنرا.
لە ساڵی ٢٠١١ەوە حیزبی سەوزەکان هاوکار و هاوپەیمانی دەسەڵاتە لە بادن – ڤۆرتمبێرگی ئەڵمانیایە. لەو ویلایەتانەدا کە رێژەی کورد تیایاندا زۆرە سیاسەتی تاوانبارکردن و تەریککردن لە دژی کوردان بەڕێوەدەچێت. رۆژەڤی سەرەکیی دەزگای هەواڵگریی لەو ویلایەتانە و یەکەی دادوەری لەسەر خەباتی رۆشنبیری و هونەری، سیاسی، کۆمەڵگەیی بوونی کوردستانیانە. لە پایتەختی ویلایەتی شتوتگارت سیاسەتمەداری کورد ڤەیسەڵ س، عەگید ک، ئەڤریم ئە، ئۆزکان ت و جیهان ئە، لە ساڵی پارەوە دادگای دەکرێن و هەروەها دادگایکردنی ٥ چالاکوانی تر دیسانەوە لە ١٧ی ئەیلول دا دەستپێدەکاتەوە.
ژ.ت