لە ئێران ٩٦ کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ئێران، دوای ٣٦ ڕۆژ بۆ یەکەمجار لە ڕۆژێکدا کەمتر لە هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون و هەر لەو ماوەیەشدا ٩٦ کەسی دیکە بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ کیانوش جهانپور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا دوایین ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بڵاوکردەوە.

جهانپور ڕایگەیاند: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، ٩٩١ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٩٦ کەسیش بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە، بەوپێیەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، گەیشتە ٩١ هەزار و ٤٧٢ کەس و ژمارەی ئەو کەسانەش کە بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٥ هەزار و ٨٠٦ کەس، هەروەها تا ئێستا ٧٠ هەزار و ٩٣٣ تووشبووش چاکبوونەتەوە.

ز.ش