لە جنێڤ و گراتس ١٥ی تەباخ پیرۆز کرا

لە شاری جنێڤی سویسرا و لە شاری گراتسی نەمسا یادی ١٥ی تەباخ جەژنی ژیانەوە پیرۆز کرا.

لە شاری جنێڤی سویسرا و لە شاری گراتسی نەمسا یادی ١٥ی تەباخ جەژنی ژیانەوە پیرۆز کرا.

جنێڤ

لە شاری جنێڤی سویسرا جەژنی ژیانەوە پیرۆز کرا. پیرۆزباییەکە لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە) لە پارکی ئێڤاوکس بەڕێوەچوو. لە چالاکییەکەدا ئاڵاکانی پەکەکە، یەپەگە، یەپەژە و پۆستەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەرزکرابوونەوە.

لە پیرۆزباییەکەدا بێریڤان ئاڤجی و ساڵح ساگلام هاوسەرۆکانی نەجەدەکە وتەیان پێشکەشکرد.

گراتس

لە شاری گراتسی نەمسا ١٥ی تەباخ پیرۆز کرا. پیرۆزباییەکە بەشێوەی پێشبڕکێی تۆپی پێ و رێکخستنی سەیران بەڕێوەچوو. کوردستانیان تاوەکو ئێوارە گۆڤەند و شاییان گێڕا و ١٥ی تەباخیان پیرۆز کرد.

ژ.ت