لە عێراق بە زمانێکی توند هۆشداری دراوەتە باڵیۆزی تورکیا

لە دژی هێرشی ئاسمانی و دەستدرێژییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هاووڵاتییانی مەدەنی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق بە زمانێکی توند هۆشداریی پێدراوە.

دوای ئەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوای نیوەڕۆی ١٥ ئەم مانگە کەمپی مەخمووریان بۆردومان کردو ٣ هاولاتیی مەدەنیی کەمپەکەیان شەهید کرد، هەر یەکە لە پەرلەمان و حکومەت وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەزمانێکی توند هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان شەرمەزار کرد و بە ‌بێ ڕیزیان لە قەڵمدا بۆ سەروەری خاکی عێراق.

هاوکات ڕۆژێک دوای هێرشەکە وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی تورکیا لە بەغداد بانگهێشت کرد بۆ ئەوەی  بە شێوازێکی فەری هەڵوێستی عێراق بەو دەوڵەتە داگیرکەرە ڕابگەینن.

 بەپی زانیاریەکانی یوسرا ڕەجب پەرلەمانتاری تەڤگەری ئازادی لە پەرلەمانی عێراق بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق جیاواز لە جارانی تر ئەمجارە بە زمانێکی توند هۆشدارییان بە باڵیۆزی تورکیا داوە لەمەڕ ئەو هێرشانە بۆ سەر سەروەریی عێراق.

 هاوکات عێراق بە باڵێۆزی تورکیای ڕاگەیاندوە، چیتر ئەو هێرشانە لە تورکیا قەبول ناکەن دەبێت تورکیا هێرشەکانی خۆی لە سنوری عیراق چارەسەر بکات.

ئەو هەڵویستانەی حکومەت و پەرلەمانی عێراق لە کاتێکدایە هەریەک لە پەرلەمان، سەرۆکی حکومەت و سەرۆکایەتیی هەرێم هیچ هەڵویستێکیان لەمەڕ ئەو هێرشانەی تورکیا دەرنەبڕیوە و بێدەنگییان هەڵبژاردوە.

ژ.ت